باوکی دیار جەهانبەخش: پەژاک کوڕە ۱۴ ساڵانەکەمی فریو دا

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژەی دیمانەکانی لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی پەژاک لەگەڵ باوکی دیار جەهانبەخش یەکێک لە قوربانیان وتووێژی کردووە.

یەکێک لە رەوتە بەردەوامییەکانی پەژاک و پەکەکە ئەوەیە کە دوای یەک یا چەند ساڵ لە کوژرانی منداڵەکان، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکاتەوە کە منداڵەکانتان کوژراون و لە زۆر کاتیشدا لەبارەی شوێنی بەخاک سپاردنەکەشیان ئاگاداری نادات.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک بۆ خۆی گوشاریان بۆ دێنێت تا لەمیدیاکانی لەبارەی منداڵەکانیان قسە بکەن تا بەڵکوو بتوانێت لە سێبەری بێدەنگی میدیایی دا درێژە بە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ بدات.

یەکێک لەو خاڵە جێ سەرنجانە کە پەژاک کەڵکی لێوەردەگرێت بەکارهێنانی منداڵانە لەشەڕدا کە پێچەوانەی کنوانسیۆنی ژنێڤە کە بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵی قەدەخە کردووە.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و چەکدار کردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانج و بەرژەوەندی سەرکردەکانی ئەم گرووپە ملیشیانە وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەمانەیە کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات.

دەقی دیمانەکە:

خۆتان چاو لێبکەن منداڵێکی ۱۴ ساڵان چی دەتوانێت لەم گرووپە تێبگات کە بیەوێت بەرەو لایان بڕوات؟ ئەو بەس منداڵ بوو و دڵنیام پەژاک فریوی داوە.

وێڕای ئەوەی کە من و دایکی بەدوای کۆڕەکەماندا تا ئێراق و قەندیل رۆشتین، بەس رێگایان پێ نەداین بیبینین و لەو کاتەوە دووساڵ تێپەڕ دەبێت چیتر هیچ هەواڵێکمان لێ نییە.

لەو کاتەدا دیار بۆ ئیش کردن رۆشتبووە ورمێ و منیش کە بە لەبەرچاوگرتنی ئیشەکەم رۆژەکانی دیکە خەریکی پاسەوانی بووم کە لەناکاو پەیوەندیان پێوە کردم و تێیان گەیاندم کە دیار رۆشتووە و لەوێ نییە.

لەپەژاکەوە پەیوەندیان پێوە کردم کە دیار لای ئێمەیە، بەڵام وەک وتم دوو ساڵە کە هیچ هەواڵێکمان لێ نییە و نازانین زیندووە یا مردوو و ئەم بابەتە جێگای نیگەرانیە بۆ ئێمە.

چاودێر لە بارەی ئەو کەسانەی کە هێشتاش درێژە بە بەدواداچوونەکانی بۆ دیار بوونی چارەنووسی ئەو کەسانەی کە چارەنووسیان نادیارە و لە گرووپە ملیشیاکاندان، دەدات.

پدر دیار جهانبخش: پژاک پسر چهارده ساله ام را فریب داده است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب