برای سروەی خانی: پەژاک ئەوەندە مرۆڤایەتی نەبوو کە تەرمی خۆشکەکەم لە شاخ بە جێ نەهێڵێت

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای سروەی خانی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

خۆشکم لەڕێگای کچە پلکیەوە تووشی ئەمە بوو و زۆرتری کاتەکان پێکەوە بوون.

چەندین ساڵە کە کچە پلکم (بەیان) ونە و کەس نازانێت لەکوێیە و دیار نییە کە چی بەسەر هاتووە. من دڵنیام کە تەنیا ئەو توانیویە خۆشکەکەم فریو بدات و لەگەڵ خۆی بیبات، چوونکە خۆشکم لەو کاتە بیست ساڵی بوو.

خۆشکم هەردەم لەئێشی جووتیاری دا یارمەتی باوک و دایکی پیرمی دەدا و قەت باگراوەندێکی نەبوو لەبارەی هیچ پارتێکەوە و هیچیانی نەدەناسی، کاتێک کە سروە ون بوو کەسمان نەماندەزانی بۆ کوێ ڕۆشتووە یا ئەوەی کە دەبێت لەکوێ بەدوایدا بگەڕێن.

بەڵام دوای چەند ڕۆژ گەڕان ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوە کردین و وتی کە سروە تەڤلی پەژاک بووە و زۆر پێداگری دەکرد کە بەدوایدا نەێن بەڵام دایکم خۆی بۆ ڕانەدەگیرا.

دایکم لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ماڵبات ڕۆشت بۆ ئێراق وچەندین ڕۆژ لێیان پاڕایەوە کە لانی کەم ڕێگا بدەن بیبینن بەڵام بەداخەوە ڕێگایان نەدا.

بۆیە دایکم ناچار بوو بگەڕێتەوە و لەو ڕۆژەوە چاوەڕێ گەڕانەوەی کچە بچکۆلەکەیەتی.

نێزیکی دوو ساڵە کە سروە ڕۆشتووە لەپڕێکدا لە تەلەڤزیۆن بینیم کە نێوی خۆشکمی وەک یەکێک لە کوژراوەکان لەناوچەیەکی تورکیا ڕاگەیاند هەموومان واق ماین.

نەماندەتوانی بڕوا بکەین کە بەڕاستی ئەم هەواڵی مردنی خۆشکم بێت، بەڵام کەس پەیوەندی نەکرد کە وردەکاری کوژرانی سروەمان پێ بدات.

دووبارە پەیوەندیم بەو ژمارەیەوە کرد بەڵام لە بازنەدا نەبوو بۆیە بڕیارم دا بۆ خۆم بڕۆم بۆ ئێراق بەڵام کاتێک گەیشتمە ئەوێ ڕاگەیەندرا کە لە ناوچەی جۆلەمێرگ لەتورکیا کوژراوە. بەڵام تەرمی نییە و وتیان کە بەدوایدا مەگەڕێن بەدڵنیایەوە کوژراوە.

بەڵام چۆن دەبێت کچێک بکوژرێت و تەرمی لە شاخ بەجێ بهێلدرێت وهێشتاش گۆڕی نەبێت؟

ئەندام و سەرکردەکانی پەژاک ئەوەندە شەرافەت و مرۆڤایەتیان نییە کە تەرمی کچەکە لە شاخ بەجێ نەهێڵن یا ئەوەی کە درۆمان لەگەڵ دەکەن و نەکوژراوە.

لەو ڕۆژە بەدواوە دایکی پیرم چیتر توانای ئەنجامی هیچ ئیشێکی نەبوو و تەنیا کارێکی ئەنجام دەدا و ئەوەش گریان بوو و چاوی بڕیبووە دەرگاکە بۆ گەڕانەوەی کچە بچکۆلەکەی.

 

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادرسروه خانی: پژاک آنقدر انسانیت نداشت که جنازه خواهرم را در کوهستان رها نکند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب