تایبەت، دانپێدانانی دەنگدەرەوەی ئەندامی کۆمەڵە لەبارەی رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان لەنێو ئەم گرووپەدا

  • ۲ سال قبل

ئەمێنە کاکە باوە رامیارڤانی سوئدی ئێرانی کە بەڕەچەڵەک کوردە ئەم دوایانە لەدیمانەیەکدا کە قیروقاڵی داگرساند لەگەڵ کەناڵی ئێڕان ئەنترنشناڵ جارێکی دیکە باسی ئەزموونەکانی خۆی لەنێو کۆمەڵە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە پێکهاتەی ئەم گرووپە چەکدارەدا منداڵ بوونی هەیە. ئەمێنە لەو دیمانەیەدا دانی پێدانا کە لەتەمەنی ۱۳ ساڵیدا تەڤلی کۆمەڵە بووە و لە ۱۴ ساڵیدا چەکیان پێداوە. بەواتایەکی دیکە ئەمێنە کاکەباوە منداڵ سەرباز بووە.

چاودێر پێ باشە داوا لەم خاتوونە بکات تا لەڕێگای دزەی خۆیەوە وەک رامیارڤانێک لەسوئد لەگەڵ هەڤاڵە کۆنەکانیدا قسە بکات و داوایان لێ بکات ئەندامانی خوار تەمەنی یاسایی ئازاد بکەن و وەک منداڵ سەرباز کەڵکیان لێوەرنەگرن و کۆمەڵەش گارەنتی بکات کە رەوتی هەڵخەڵەتاندن و رفاندن و تەڤلی کردنی منداڵانی خوار تەمەن یاسایی رادەگرێت.

بەڵام ئەم ئەندامە منداڵەی گرووپی تێرۆریستی چۆن لەئەورووپا بۆتە نوێنەر؟

لەساڵی ۱۹۹۱ لەشەوێکی تاریکی و مۆت دا نێزیکەی ۵۰ کەس لەباکووری ئێراقەوە لەژێر چاودێری کوردانی ئەم وڵاتە بە بێ چەک و بە جلی خۆجێیەوە کەوتنە رێگا بۆ سنووری تورکیا. ئەوان خۆیان سپاردە قاچاخچییەکان تا بیانگەیننە ئەورووپا، سەفەرێکی مەترسیدار کە هەزاران کورد پێش و دوای ئەوە ئەنجامیان دا.

کاکە باوە گەنجێک بوو کە لەو کاتەدا تەنیا ۱۹ ساڵی بوو، بەدژواری دەیتوانی وێنا بکات کە لەکاتی سەفەردا بۆ ئەورپا دەبێتە رامیارڤانێکی پسپۆڕ لەسوید. لەڕاستیدا بەختەوەر بوو کە توانی وەک منداڵ سەرباز بەتەندروست بمێنێتەوە.

کاکە باوە ئەنامی “ئەنجوومەنی شۆڕشگێڕێ زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” ناسراو بە کۆمەڵە بوو. ئەو لە منداڵیەوە تەڤلی بوو تا وەک پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی کورد خەبات بکات. تەنیا ۱۳ ساڵی بوو کە تەڤلی بوو و لە ۱۴ ساڵیدا چەکیان پێدا.

کاکە باوە لەدایکبووی سەقزە لە رۆژئاوای ئێران، یەکێک لە هەشت منداڵی ماڵباتێک کە بۆ یارمەتی دایک و باوکی لەبژیوی ژیان لەتەمەنی منداڵیەوە ئیشی دەکرد و کەلوپەلی دەستکردی دەفرۆشت یا لەمەزرای ماڵباتە دەوڵەمەندەکان ئیشی دەکرد. لەگەڵ تەڤلی بوونی چەند کەس لەدەورووبەری بەدوای ئەوەدا حەزیان لێکرد و تەڤلی بوون.

کاکەباوەی ۱۳ ساڵان بە سەرپێچی لەدایک و بابی تەڤلی پێشمەرگە بوو. کۆمەڵە بەختەوەر بوو لەوەرگرتنی هەموو جۆرە هێزێک و قەت بۆی گرنگ نەبوو کە منداڵێکی ۱۳ ساڵان لەوانەی لەنێو گرووپێکی چەکداردا چی بەسەر بێت و تانەت گیانی بەخت بکات. بەداخەوە ئەم رامیاریەی بەکارهێنانی منداڵان هێشتا لەنێو گرووپە چەکدارە کوردیەکاندا درێژەی هەیە.

ئەو ئیرانی بە مەبەستی کەمپی کۆمەڵە لەشاخەکانی ئێراق بەجێ هێشت و لەوێ بەدرێژایی شەڕی ئێران و ئێراق، پەروەردەی سەربازی بینی، لە ۱۴ ساڵیدا چەکیان پێدا.

لەئاداری ۱۹۸۸ لەرۆژەکانی کۆترایی شەڕدا سەدام بە بۆمبی کیمیەوەی حەڵەبجەی بوردمان کرد . زۆر زوو کەمپی کۆمەڵەش لەنێزیکی رانیە کرایە ئارمانجی بوردمانی کیمیەوەیی کە ۳۷ ئەندامی کۆمەڵەی کوشت. کاکە باوە لەو کاتەدا لەنێزیکی ئەم ناوچە بوو و ڕۆشت بۆ یارمەتی هاوڕێیانی بەڵام بۆ خۆشی بە هۆی هەڵمژینی گازی ژەهرایەوە بریندار بوو.

ئەو لەدووەمین هێرشی کیمیەوەیی کە بۆ سەر کۆمەڵە لەناوچەی سیراون کرد ۷۲ کەس گیانیان لەدەست دا ئامادە بوو. کاکە باوە بەدرێژایی شەش ساڵ بوونی لەنێو کۆمەڵەدا رووبەڕووی مردن بۆتەوە چوونکە لەهێرشە ئاسمانی و زەوینیە جیاوازەکاندا و هەروەها پێکدادان لەنێوان گرووپە رەقیبە کوردەکاندا ئامادە بوو.

کاکەباوە وەک رامیارڤانێکی قسەڕۆشتوو لەسوید، لەبارەی بابەتی وەک تاوانی نامووسی، مافی ژنان و سێکۆلاریزم دەدوێت. هەڵبەت لەم ساڵانەدا باسی پرسی گرنگی وەک منداڵ سەرباز لەنێو گرووپە چەکدارە کوردیەکان و تاوانەکانی کۆمەڵەی نەکردوو. کاکەباوە لەبواری مافی مرۆڤیش دا چالاکە؛ بەڵام تائێستا ئاماژەی بە پێشلکاری مافی مرۆڤ و مافی ژنان لەنێو گرووپە چەکدارە کوردیەکان لەوانە کۆمەڵە نەکردووە و چاودێر پێی وایە کە دەبێت لەم بوارەشدا چالاک بێت.

شایانی باسە پێشتر پارتی چەپی سوید ئەمێنە کاکەباوەی بە هۆی رەوتی دژە ئیسلامیەوە دەکردبوو. کاکەباوە بە هۆی بڵاکردنەوەی بابەتی بەردەوام لەدژی ئیسلام، ماوەیەکی زۆر رەخنەی سەرکردەکانی پارتە چەپەکانی سویدی لەسەر بوو.

ویژه| اعتراف جنجالی عضو گروه کومله به ربایش و فریب کودکان در این گروه تروریستی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب