باوکی بێهزاد مەحموودی: رێگا بدەن کۆڕەکەم ببینم

  • ۲ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە دیمانەکانیدا لەگەڵ قوربانیانی تاوانەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک ئەم جارەیان لەگەڵ باوەکی بێهزاد مەحموودی یەکێک لە قوربانیان دیمانەی ئەنجام داوە.

یەکێک لە رەوتە سەقامگیرەکانی پەکەکە و پەژاکە کە دوای چەند ساڵ ماڵباتی منداڵەکان ئاگادار دەکەنەوە کە منداڵەکەتان کوژراوە بێ ئەوەی شوێنی بەخاک سپاردنی پیشانیان بدەن.

بە پێی قسەی زۆرێک لەماڵباتەکان، پەژاک بۆ خۆی گوشاریان بۆ دێنێت تا لەگەڵ راگەیاندنەکان بە تایبەت منداڵەکانیان قسە بکەن تا لەوانەیە بتوانن لە سێبەری بێدەنگی میدیاکان، درێژە بە “پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد” بدات.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەگەڵ ئەم رامیاریە دوژمنانەدا، روەتی دژە مرۆیی دیکەی ئەم گرووپانە وەک ملیشیا سەربازیەکانی رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان لەناوچە کوردنشینەکانە.

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بەردەوام ئەنجامی دەدەن و سوورن لەسەر.

دەقی دیمانەکە:

بە داخەوە لە بەر ناکۆکی لەگەڵ دایکی لێکیان نەدەکرد، هەندێک لە هەڤاڵانی بێهزاد هەڵیانخەڵەتاندن و هەناردیان بۆ نێو گرووپ.

ئەو کاتە ۱۵ ساڵ و سێ مانگی بوو و منداڵ بوو.

هەڵبەت ئەم بابەتەش بڵێم کە دوای رۆشتنی من جیا بوومەوە لەدایکی.

بێهزاد لە گەڵ هەڤاڵانی لە سنوور ئیشیان دەکرد و بەوجۆرەی کە بیستوومە لەگەڵ دۆستانی پێکەوە رۆشتوون. هەڵبەت یەکێکیان بە نێوی ئارمان دوای سێ ڕۆژ گەڕایەوە بۆ ماڵێ لەگوند.

وێڕای ئەوەی کە دوو جار رۆشتوومەتە ئێراق و قەندیل بەدوای دا، بەڵام ئێستا نێزیکی حەوت ساڵە کە بێ ئاگام لێ.

نازانم، وابزانم کە ئەو دووجارەش بە بێ هۆ و سوود پارەم سەرف کرد و رۆشتم چوکە قەت رێگایان نەدا بیبینم.

جگە لە بێهیزاد سێ کۆڕی دیکەشم هەیە و هەڵبەتە ماڵێێکیشم لە گوند هەیە کە گەر هەواڵێکی بزانم هەرچی هەیە تاڵان فرۆشی ئەکەم و بە دوایدا ەڕۆم.

بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نییە و بەم گرانی و دۆخی ئابووریەوە من کرێکارێکی سادەم و نازانم و ناتوانم بڕۆم بۆ کوێ و چۆن بەدواداچوونی بۆ بکەم بۆ دخۆی کۆڕەکەم.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

پدر بهزاد محمودی:اجازه ملاقات با پسرم را ندادند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب