ونبووان لەنێو پەژاکدا؛ نموونەی هەشەتم: محڕەم عمۆیی میلان

  • ۲ سال قبل

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر بەدواداچوونی بۆ ون بوونی زۆرەملێی و هەناردنی گەنجانی کوردی ئێرانی بەرەو پێشوازی مردن لەنێو گرووپی تێڕۆریستی پەژاک/ پەکەکەدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی محەرەم عموویی داوەتە چاودێر.

شایانی باسە هەمووی ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراون.

 

ناوڵ محەرەم عمووی میلان

نازناو: رۆژهەڵات ئاواڕەش

شار: شۆت

لەدایکبووی: ۱۹۸۹

بەرواری تەڤلی بوون: ۲۰۰۶ لەتەمەنی ۱۷ ساڵیدا، وەک منداڵی سەرباز لەخوار تەمەنی یاسایی و بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی

بەرواری کوژران: ۲۰۱۲ هەکاری

محەرەم لەبنکەی پەروەردەدا بینیم و بە هۆی ئەوەی کە زۆر حەزی لێ بوو ببێت بە مامۆستا، لەناوەندی دەیخوێند. لەلایەن هێزەکانی پەژاکەوە هەڵخەڵەتێنرا و بەڵێنی ژیانێکی باشتریان پێ دا لە هەرێم. ئەو لەدەنگی تەقە دەترسا و زۆر جار دەپاڕاوە کە لەئەشکەوتەکانی پەژاک و پەکەکە بینێرنەوە بۆ ماڵ. وەک زۆرێک لە منداڵانی قوربانیپەژاک، هەرگیز ئەم گرووپەی نەدەناسی ئەو قوربانی بوو و تەرمەکەشی نەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. ئەو کە شوان بوو و لەئیشی مەزرا یارمەتی باوکی دەدا فریوی پەژاکی خوار و لەئەنجامدا لەسنووری تورکیا کوژرا.

پرسیاری گرنگ کە پەژاک قەت وڵامی ناداتەوە، ئەوەیە کە بۆ دەبێت کوردانی ئێران لەشەڕ لەگەڵ تورکیا بکوژرێن؟ شەڕی پەکەکە لەگەڵ تورکیا چ پەیوەندیەکی لەگەڵ کوردانی ئێران هەیە؟ ئێستا کە دایکی محەرەم دێقی کردووە پەکەکە چ وڵامێکی هەیە؟ تەرمەکەی لەکوێێە و بۆ دەبێت گەنجێکی ۱۷ ساڵان بە جێگای ئەوەی لەقوتابخانە بێت دەبێت لەئەشکەوتدا چەک بەدەستیەوە بێت؟ من منداڵی زۆرم وەک محەرەم بینیوە کە بیرەوەری تاڵم لەبارەیانەوە هەیە…

گمشدگان در پژاک؛ نمونه هشتم: محرم عمویی میلان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب