باوکی حاتەم خوان جەهان: بۆ پەژاک دەبێت کۆڕەکەم لە تورکیا بە کوشت بدات؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی حەتەم خوان جەهان دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

کۆڕی من یەکەمین کەس نییە کە لەلایەن ئەمانەوە دەرفێندرێت. چەندین ساڵە کە ئەندامانی ئەم گرووپە وەک لات و لووت چەک لە سەر شان دێنە نێو گوندەکان و تەنانەت باج لەخەڵکیش دەستێنن.

منداڵ و گەنجانیش بۆیان جیاوازی نییە بەس دەیانەوێت بە ویستی خۆیان بگەن و ئەم منداڵانە بە بەڵێنی پڕوپووچ لەگەڵ خۆیان دەبەن.

کۆڕەکەی من لەڕێگای ئەم کچانیانەوە هەڵخەڵەتێرا، چەند جار بینیبوویانم کە هەرجار ژمارەیەکی لە کچەکانیان بە قژ و لاشێکی جوانەوە دەهاتنە گوندەکە و باڵەکانیان بۆ هەڵدەکرد بۆ ئەوەی باڵیان بەدەرەوە بێت.

بەداخەوە حاتەم زۆر گوێ و چاو داخراو بوو و فریوی ئەم شەیتانانەی خوارد چوونکە هیچ هۆکارێکی دیکەی نەبوو بۆ ڕۆشتن لە ماڵ.

ڕاستە کە ئێمە هەموومان کرێکارین بەڵام هەوڵ دەدەین ژیانێکی ئاسایی بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین بۆیە ئەو کچانە لەگەڵ خۆیان دێنن بۆ ئەوەی کۆڕەکانی ئێمە لەخشتە ببەن.

کاتێک کە کۆڕەکەم ون بوو دڵنیا بووم کە ئەم شەیتانانە فریویان داوە.

چەند جار بەدوایدا ڕۆشتم بەڵام هیچ کات ڕێگایان نەدا بیبینم تا ئەوەی کە دوای دوو ساڵ لەپڕێکدا لە تەلەڤزیۆن زانیم کە لە ناوچەیەکی تورکیا کوژراوە.

بەڵام کەس پەیوەندی پێوە نەکردین و هیچی پێ نەوتین، بۆ جارێکی دیکەش ڕۆشتم بەدوایدا بەڵام نە تەرمەکەیان پێ پیشان دام و نە گۆڕەکەی.

چۆن دیارە کە کۆڕەکەم بەڕاستی مردبێت؟

بۆ کەسێک وڵامی منی کەلەمێر ناداتەوە کە بڵێ چی لێ هاتووە کۆڕەکەم؟

تورکیا چ پەیوەندیەکی بەمن و کۆڕەکەمەوە هەیە؟ بۆ دەبێت کۆڕەکەم لە وڵاتێکی خەریب دا بکوژرێت؟

ئەمە بووە هۆی ئەوەی منداڵەکانی دیکەم لەگوند ببمە درێ چوونکە چیتر توانای لەدەست داینی یەکی دیکەیانم نییە.

لەئێستادا خۆم و ژنەکەم لە گوند دەژین و هیچ کات ڕێگا نادەم منداڵەکانم بگەڕێنەوە گوند.

 

 چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

پدر حاتم خوان جهان:چرا پژاک باید پسرم را در ترکیه به کشتن دهد؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب