کارناسی پرسەکانی ئەورووپا: تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش یا ئۆسمان کاواڵا ئازاد ناکات

  • ۲ سال قبل

چەنگیر ئاکتار کارناسی رامیاری دەرەکی و پرسی ئەورووپا پێی وایەکە لەئێستادا کەس لەدەزگا ئەورووپییەکان حەزێکی رژدیان بۆتورکیا نییە.

لە۱۹ی ئۆکتۆبەر، لێژنەی یەکێتی ئەورووپا بەدوای بڕیاری ئەم دوایەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەرووپا کە خوازیاری ئازادی ئۆسمان کاواڵا و سەرۆکی پێشووی هاوبەشی هەدەپە واتە سەڵاحەدین دەمیرتاش ببوو، راپۆرتەکەی لەبارەی تورکیاوە راگەیاند.

لەم راپۆرتەدا هاتووە کە پێشلکاری رژد لەکردای دەزگا دێمۆکراتیکەکانی تورکیا هەیە و “سڕینەوەی زەمینەکانی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ درێژەی هەیە” وێڕای ئەم راپۆرتە و بڕیارە گیراوەکان لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ، دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە و هەڵوێستی ئەورووپا و کۆمیتەی وەزیرانیش بۆتە جێگای باس.

دۆکتۆر چەنگیز ئاکتار کارناسی رامیاری دەرەکی و مامۆستای زانکۆی ئاتن وێڕای وەبیر خستنەوەی ئەمە کە راپۆرتی ئەورووپا لەساڵی ۱۹۹۸ بەردەوام بڵاو بۆتەوە وتی کە ۵-۶ راپۆرتی ئەم دوایە هەر دووبارەن و هیچی نوێ تێدا نییە.

ئەو وتی:”شتێکی نییە کە پێشتر نەیزانین. پێشلکاری مافی مرۆڤ، کردەوەی دژە دێمۆکراتیک، گۆڕەوشار، سزادانی درێژخایەن، گوشاری زۆر بۆ سەر دژبەران و بەتایبەت هەدەپە، گوشار بۆسەر هاوڵاتیان و شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان و …. دەسەڵاتی یاسا لەتورکیا لەدۆخێکی نالەباردایە. ئەوان هەمووی ئەمانە دەنووسن بەڵام هیچ شتێکی نوێی تێدا نییە.”

وتی:”لەدەزگاکانی یەکێتی ئەورووپادا، چ لەئەنکەرە و چ لەبرووکسل و چ لەپایتەختەکانی دیکە کەس حەزی لەتورکیا نییە.”

لەدوای ئەم راپۆرتەی لێژنەی ئەرووپا لەبارەی تورکیاوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسێکی ورووژاند و رەتی کردەوە و هەمووی بە بێ بنەما و رەخنەی بێ وێژدانانە ناودێر کرد.

کۆتایی دانوستاندنی تورکیا لەگەڵ ئەورووپا

ئاکتار بە ئاماژە بەوەی کە ئەرووپا گەر بیەوێت دەتوانێت بەفەرمی کۆتایی بە لکاندنی تورکیا بە خۆیەوە بدات وتی:” دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆمار ئەرووپا بڕیاری دا دانوستاندنەکان سڕ بکرێن تا هەرگیز دووبارە نەکرێتەوە. ئێستا بەس کردارێکی ناوازە دۆخەکە دەگۆڕێت. ئەوان دەتونن ئەمە بە فەرمی بکەن. بەڵام لەئەنجامەکانی دەترسن. چوونکە ۶۰۰۰ کۆمپانی ئەڵمانی لەوێن و ئەڵمانیاش وەک ئیتالیا و ئسپانیا چەک دەفرۆشێتە تورکیا. هەمووی ئەم وڵاتانە بەرژەوەندی ئابووریان هەیە.”

ئەو وتی:”بوونی پەنابەران لەتورکیا هۆکارێکی دیکەیە بۆ کۆتایی نەهێنانی فەرمی ئەرووپا بە رەوتی دانوستاندنەکان.”

ئەوان لەتورکیا وەک شوێنێک بۆ راگرتنی پەناخوازان کەڵک وەردەگرن و هەروەها ئەندامێتی تورکیا لەناتۆ هۆکارێکی دیکەیە. ئەوان نایانەوێت تورکیا بسپێرن بە رووسیا، ئەم مامۆستایە هەروەها ئاماژەی بە ناکۆکی زەوینی تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس کرد و وتی تورکیا رێکەوتنێکی خەیاڵی لەگەڵ لیبی واژۆ کردووە کە هیچ کەس بە فەرمی نایناسێت. ئەمانە بوونەتە هۆی ئەوەی تورکیا گەمارۆ بدرێت. چوونکە ئەنکەرە دەیەوێت هەموو کێشەکانی لەڕێگای سەربازیەوە چارەسەر بکات.

ئاکتار لەبارەی جێبەجێ نەبوونی بڕیارەکانی کنوانسیۆنی ئەرووپی بۆ مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە وتی:” ئەوان ئەم بڕیارانە جێبەجێ ناکەن، بەتایبەت لەئێستادا، هیچ رێگایەک بوونی نییە کە بتوانن سەڵاحەدین دەمیرتاش یا ئۆسمان ئازاد بکەن. تورکیا لەئێستادا لەڕێڕەوی رزگاری نەتەویدایە. گەر بپرسین” گەر تورکیا ئازادیان نەکات چ روو دەدات؟” ولامەکەی ئەمەیە کە ئەنجوومەنی وەزیران لەوانەیە دەنگی تورکیا لەئەنجوومەنی ئەورووپا رابگرێت و وڵامێک رێک بخات تا هەندێ سزای بەسەردا بسەپێنێت. بەڵام هەر هەنگاوێک بۆ سڕینەوەی تورکیا لەئەنجوومەنی ئەورووپا پێویستی بە دەنگی زۆرینە واتە دوو لەسەر سێی دەنگەکانە. ئەنجوومەنی ئەرووپا ۴۷ ئەندامی هەیە؛ بۆیە پێویستی بە دەنگی ۳۱ ئەندام هەیە. ناکرێت ۳۱ وڵات ببیندرێنەوە کە لەدژی تورکیا دەنگ بدەن. وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا لەدژی تورکیا دەنگ نادەن. چوونکە ئەوان هەر ئەم ئیشانە لەگەڵ دژبەرانی خۆیان ئەنجام دەدەن. بۆیە نابێت چاوەڕوانیەکی زۆرمان لێیان هەبێت.”

ناوبراو لەبارەی دۆخی ئابوری تورکیاش وتی”تورکیا رۆژانێکی دژواری تێپەڕاندووە کە بەس بە هۆی دۆخی ئابووری خراپتر بووە. رۆژێک تورکیا دەیتوانی هەموو قەرزەکانی بداتەوە. لیر دابەزیوە. ئەم رووخانە خێراتر بۆتەوە. چاوەڕوانی دەکەم دۆخەکە خراپتر بێت. دژبەرانی ئەردۆغانیش پاڵپشتی راستەقینەی دێمۆکراسی نین. ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغان ئەڵتەرناتیڤێک ناخەنە ڕوو. بەس گرووپێک لەتورکیا خۆڕاگری دەکات و ئەوانیش کوردانن، یا هەر ئەوانەی دەنگیان بە هەدەپە داوە”.

کارشناس مسائل اروپا: ترکیه صلاح‌الدین دمیرتاش یا عثمان کاوالا را آزاد نخواهد کرد

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب