ئاشکرابوونی ناکۆکی نێوان دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی یاهۆ نیوز لەبارەی تێرۆری قاسم سلێمانیەوە

  • ۳ سال قبل

هەفتەی رابردوو ماڵپەڕی یاهۆ نیو لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ۱۵ بەرپرسی هەنووکەیی و پێشووی ئەمریکا وردەکاری نوێی لەبارەی چالاکییەکەی ئەمریکا لەمەڕ تێرۆری قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی قودس بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە سەرکەوتنی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسێی چلەی ۲۰۲۰ لەفڕۆکەخانەی بەغا، بە هاوکاری ئەمریکا پەیوەندی بە هێزەکانی هەواڵگری ئیسرائیل و هەرێمی کوردستانەوە هەبووە.

بەم پێیە، قەرناسچییەکانی یەکینەی بەئەزموونی دڵتا فورسی ئەمریکا و سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە مووشەکی هەلفایر بۆ تێرۆی سلێمانی بەکار هاتوون.

هاوکات بە پێی ئەم راپۆرتە ئەندامانی یەکینەی دژە تێرۆری هەرێم کە لەراپۆرتەکەدا وەک CTG  ناویان هێنراوە، یارمەتیان داوە لەچالاکییە سەربازیەکەی ئەمریکا لەفڕۆکەخانەی بەغا و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کوژراوەکانەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، جووڵاندنی ئەم فڕۆکە بەرەوە شوێنی وەستان و هەروەها بەتاڵکردنی بارەکەی لەلایەن بەرپرسانی یەکینەی دژە تێرۆری هەرێمەوە کراوە کە بە جلی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەوە لەوێ ئامادە بوون. بەرپرسێکی یەکینەکانی دژە تێرۆری هەرێم کەجلی پۆلیسی بەغای لەبەر بووە، دوای هێرشەکە بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان نێزیک دەبێتەوە و دوای گرتنی چەند وێنەیەک، زانیاری لەسەر کوژراوەکان کۆ دەکاتەوە.

ئەم ئەرکدارە دوای ئەنجامی ئەرکەکەی، لەوێ هەڵاتووە. دەوڵەتی ئەمریکا کاردانەوەیەکی بۆ ئەم راپۆرتە پیشان نەدا. ئەم راپۆرتە کاردانەوەی یەکینەی دژە تێرۆری هەڕێمی لێکەوتەوە. ئەم گرووپە لەڕێگای وەشانی بەیانییەیەکی تێرو تەسەل لەپەیجی فەیسبووکەکەیدا جەختی کردەوە کە لەگەڵ “سلێمانی لەبەرەی دژە تێرۆر شەڕیان کردووە و ئەو دۆستێکی گەرم و گۆڕ بوو بۆ مام جەلال”. لەبەیانییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە بەمەبەستی وڵامدانەوە بە هەرجۆرە ناڕوونی لەم بارەوە ئامادەیە. لەم بەیانییەدا هەروەها هێرش کراوەتە سەر پارتی و ئەم پارتە تاوانبار کراوە بە پەرەدانی ئەمجۆرە قسەلۆکانە.

ئەم یەکینە کە رەوتی شەڕ لەگەڵ تێرۆریستانی داعش یارمەتی چاکی دایە تێکۆشەرانی بەرەکە راستەوخۆ سەر بە لاهوور شێخ جەنگین، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکیتی. بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم  (CTD)  دەزگای ئاسایشێکی دیکە لەهەرێم کە لەژێر دەسەڵاتی پارتی چالاکە لەبەیانییەیەکدا هەرجۆرە دەستێۆەردانێکی لەم بابەتەدا بەدرۆ خستۆتەوە.

ئەم بەڕێوەبەرە لەبەیانییەکەیدا نووسی کە لەراپۆرتی یاهۆنیوز باسی گرووپی ناسراو بە  CTG  کراوە کە سەر بە لاهور و براکەین و ئەم گرووپە ئەجێندا و یاسای هەرێم پەیڕەو ناکات و لەدەروەی چوارچێوەی یاسای دانراوی پەرلمانە لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومی ئاسایشی هەرێم و لەدەرەوەی ئەو بازنە دەجووڵێتەوە. لەم بەیانییەدا داوا لە دەوڵەتی کوردستان کراوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناوەی گرووپی سی تیجی و لاوین ئازادی وتەبێژی لاهوور لەم راپۆرتەدا، لەبارەی ناوەڕۆکیەوە لێکۆڵین دەکات. ئەنجوومەنی ئاسایشێ هەرێم ئەنجوومەنێکی پێکهێناوە لەگرووپەکان و رێکخستنە ئاسایشییەکانی هەرێم و گرووپی سی تی جی ئەندامی تێدا نییە.

سەرچاوە: میدل ئئست نیوز

فاش شدن اختلاف میان دستگاه‌های امنیتی اقلیم کردستان با انتشار گزارش «یاهو نیوز» درباره ترور قاسم سلیمانی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب