ونبووەکانی نێو پەژاک؛ نموونەی یەکەم: رەسووڵ عەبدۆڵاهی

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوێکی تایبەت بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و هەناردنی گەنجانی کوردی ئێرانی بەرەو مردن لەسەردەستی پەکەکە و پەژاک و زانیاری تایبەتی لەبارەی رەسووڵ عەبدۆڵاهییەوە پێ داوین.

ناو: رەسووڵ عەبدۆڵاهی

نازناو: ئاواڕەش کاراسوو

شار: ماکۆ

لەدایکبوونی: ۱۹۹۰

بەرواری تەڤلی بوون: ۲۰۰۶ (لەتەمەنی ۱۶ ساڵیدا بە پێچەوانەی پێوانەکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ)

بەرواری کوژران: ۲۰۱۰ – هەکاری

لەساڵی ۲۰۰۶ لەزاپ منداڵێکی گۆشەگیر و نوقم لەنێو جیهانی خۆیدا بوو. سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی چەکەکەی بوو کە من نێزیکی بوومەوە و شێوەی خاوێنکردنەوەی چەکەکەیم بە جوانی پێ پیشان دا.

ئەو کاتی خاوێنکردنەوەی چەکەکەی لوولەی تفنگەکەی بەرەو خۆی گرتبوو!

ناوبراو گەنجێک بوو کە پسک بوو و زاری گیری دەکرد و نەیدەتوانی بەئاسانی قسە بکات وبەرانبەرەکەی تێبگەینێت. هێشتا ریشی دەنەهێنابوو. پرسیم نێوت چییە و وتی:” ئاواڕەشم خەڵکی ماکۆم لەخێڵی جەلالییەکانم.” دەرکەوت کە لەماڵباتێکی هەژارە؛ بەڵام بەڕێز بوو. پرسیم تەمەنت چەندە وتی ۱۶ ساڵ. ئەو پێش تەڤلی بوون بۆ نێو پەژاک، سەرقاڵی قاچاخی سووتەمەنی بوو. خۆی دەیگووت قەت پەکەکەم نەدەناسی.

بۆتان و زاگرۆس ئەو ناوچانەنە کە پەکەکە بە مەبەستی دوورخستنەوەی ئەندامانی کەڵکیان لێوەردەگرێت. ئەم ناوچانە زۆر دژوارن. گەر کەسێک بیەوێت جیا ببێتەوە دەینێرن بۆ ئەوێ تا نەتوانێت و لەدوورخراوەیدا بکوژرێت؛ وەک ئاواڕەش! پەکەکە باش دەزانێت کە هەکاری شوێنێک بۆ منداڵان نەبوو و ئەو نەیدەتوانی تەنانەت وشەیەکی ڕێک و پێکیش بڵێت. بەڵام پەکەکە وەک پاسەوان بەکاری هێنابوو.

ناوبراو لەخەودا کوژرا؛ بە هۆی خەمساری بەرپرسەکەیەوە کە دەبووا پارێزوانی لەگیانی کردبا… فەرماندەیەکی خەمسار، هۆکاری مردنی بوو. تەرمەکەی لەکوێیە؟ پەکەکە وەک هەردەم دەیشارێتەوە…ئەوە وەک هەزاران کەسی دیکە لەئەندامانی پەکەکە ونە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه اول: رسول عبداللهی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب