چاوخشکاندنێک بە سەر ئازادی بەیان و ئیشی میدیایی لە هەرێمی کوردستان

  • ۲ سال قبل

رۆژی چوارشەمە ۲۲/۱۲/۲۰۲۱ یۆنامی و نووسینگەی باڵای مافی مرۆڤ ڕیکخراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئازادی بەیان و چالاکی راگەیاندنی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، “هەندێک لە تاوانبارەان رۆشتوون بۆ دادگا کە بە گۆڕەوشار دانپێدانیان لێوەرگیراوە”. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دادوەری دۆسیەکە گوێ نەدا قسەکانیان و بێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زۆرتر، سزای بۆ دەرکردن.”

کنسولی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند “نوێنەری ئەمریکا، کەنەدا، ئەرووپا و لەهەولێر پێشوازیان لەو ڕاپۆرتە کردووە کە یۆنامی لە بەرواری ۲۲ی دێسەمبەری ۲۰۲۱ لەبارەی دۆخی ئازادی بەیان و سزای دادوەرانە لە هەرێمی کوردستان کردن.”

 

ڕەخنە لە هەرێمی کوردتان

دیندار زێباری، هاوئاهەنگ کەری نێودەوڵەتی، رۆژی پێنجەچەمە ۲۳ی دێسەمبەر لە وڵامی ئەم ڕاپۆرتە ۲۱ لاپەڕەیەدا وتی: “لەبارەی پرسەکانی گرێدراوی ئازادی راگەیاندن و پرسی وەک یاسادانان، ڕاپۆرتی یۆنامی دەبێت کاردانەوەی ڕێکتری هەبێت لە دۆخی ناوچەی کوردستان و رەهەندە مافییەکان”.

ئەو وتی: “دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان گەر پێویست بکات گۆڕانکاری ئەنجام دەدات. هەرێمی کوردستان بانگهێشتی یۆنامی، نووسینگەی کۆمیساریای باڵا و پارتە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپێدانی زۆرتری دەزگاکان دەکات و دەسەڵات بۆ بەدواداچوون لەمەڕ نیگەرانییەکان و رێکخراوەکانی پارێزوانی لەبارەی ئازادی و مافی راگەیاندن راوێژ و وتووێژی کردووە. لەم کاتەدا، هاوتای نێودەوڵیتی و نوێنەری بیانی لە ڕێڕەوی پەروەردەی داد دان”.

ئەورووپا لە راگەیاندنێک دا کە لەلایەن نوێنەری ئەمریکا و کەنەداوە بڵاو بۆتەوە وتی: “ئێمە سەرنجی لێدوانەکانی هاوئاهەنگ کەری راوێژە نێودەوڵەتییەکانی کوردتان لەبارەی ئەم ڕاپۆرتەوە دەکەین و بەختەوەرین کە بۆ باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۲ یارمەتی یەکتر بدەین”.

دیندار زێباری لەپەیوەندی بەم ڕاپۆرتەوە وتی: “ڕاوێژی راپۆرتی یۆنامی جێگای سەرنجە و ئێمە لەگەڵ هاوکارانی خۆمان هەوڵ دەدەین تا گەر پێویست بکات جێبەجێ بکەین. یۆنامای لە پێنج مانی یەکەمی ئەمساڵ دا ۱۴ جار سەردانی چاکسازی سەرلێدان و لەگەڵ ۶۰ دەستبەسەر دیدارای کردووە”.

هاوئاهەنگ کەری ڕاوێژی نێودەوڵەتی دەسەڵاتی هەرێم وتی: “دەسەڵاتی کوردستان بایەخی دێمۆکراتیکی گرنگی لە بەڕێوەبەرایەتی دا هەیە.” ئەو وتی: “ئەم ڕاپۆرتە ئازادی بەیان دەخاتە بەر باس، لەکاتێکدا کە رووداوەکان کە ڕوویان داوە، تێکدانی دارایی گشتی، تایبەت و ئاژاوەگێڕی بووە.”

زێباری بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕاپۆرتە لە بارەی دادگاکانی هەرێمی کوردستانە وتی: “هەندێک لە بۆچوونەکانی یۆنامی و نووسینگەی باڵای کۆمیسر جەختیان لە سەر بابەتی ماف کردووە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دووبارە جەخت دەکاتەوە کە دادگاکانی سەربەخۆن و دەزگای

جێبەجێ کار بەس بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ دەکات”.

 

داداگایی کردنی بادینان

راپۆرتی هاوبەشی یۆنامی و کۆمیساریای باڵامی مافی مرۆڤ کە تایبەتە بە ڕەوتی دادگایی کردنی هەندێک لە سزادەراوانی بادینان لە ۲۰۲۱دا، شێوەی دادگایی کردنی داوەتە بەر ڕەخنە و وتوویە کە ڕاپۆرت و زانیاریەکان کە لەبارەی ئەم سزادانەاوە پێ گەیشتووە لەڕووی نیگەرانیەوەیە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا رەخنە لە دادیارەکان بە هۆی پێناسە نەکردنی تەواوی ئیشەکانیان لەلایەن تاوانبارانەوە لە ڕەوتی داداگایی کردن دا، بەڵام دادیار چەندین تۆمەتی گشتی لە دانیشتنی دادگا خستە ڕوو و نەیتوانی هەنگاوێکی تایبەت بۆ تاوانبار بە مەبەستی پارێزگای لەخۆ لەبەرانبەر تۆمەتەکانی ببینێتەوە و بیسەلمێنێت.

لەم کاتەدا، ئەو پاساو دەهێنێتەوە کە بەڵگەکان کە خڕاونەتە ڕوو لە دانیشتنی دادگا لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ یەکیان نەگرتووتەوە و ئەوانەی کە بەرپرسی نهێنی بوون لە هیچ دادگایەک بۆ پشتڕاست کردنەوەی لێداوانەکانیان ئامادە نەبوون. بەڵام زۆرێک لە تاوانبارەان و بەڵگە و لێدوانەکانیان کە لە دۆسیە هاتووە، رەخنەی لێگیراوە و یا وتوویانە کە ئەم لێدوانانە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە راست نییە و رەتیان کردووتەوە و یا ئەوەی کە ئەم لێدوانانە تەواو و ڕێک نین.

یۆنامی و نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتەکەیدا رەخنەی لە نەبوونی بەرچاوگرتنی تەواوی گەرەنتی دەستبەسەرکردن و ئەوەی کە تاوانباران پێش لە دادگایی دۆخێکی ناگونجا و ئاست نزمیان لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەبووە و لەگەڵ گیراوەکاندا بوون.

 

مادەی ۲۲۲ چ دەڵێت؟

یۆنامی و نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ هەروەها رەخنە لە یاسای ۲۲۲ی تاوانەکانی لەئێراق دەکات کە پێشتر لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی تاوانبارکردنی هەندێک لە تاوانباران بۆ “دزە لە کاروباری بەرپرسانی دەوڵەتی” بە فەرمانی هاوپەیمانی کاتی ژمارەی ۱۹ لە ۹ی ژووئیەی ۲۰۰۳ هەڵواسرابوو، چونکە”نادادوەری مافی بەیان و کۆمبوونی ئاشتیانە سنووردار دەکات”.

 

نگاهی بر آزادی بیان و کار رسانه‌ای در اقلیم کردستان عراق

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب