منداڵە ون بووەکانی کورد/ئەنوەر کەریمی خەڵکی سنە

  • ۲ سال قبل

بە پێی زانیاریەکان کە دەست چاودێر کەوتوون و ڕاست بوونیان سەلمێندراوە ئەنوەر کەریمی بەنازناوی ئەرداڵ لەیلاخی خەڵکی کرماشانە.

بە پێی ئەم زانیاریانە ناوبراو لە سنە لەدایکبووە و ناوی باوی حاج عەلی و ناوی دایکی بەسێیە.

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۰۹ بە شێوەیەکی ناباو کە تایبەتە بە گرووپە ملیشیاکانی فریو دراو تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەوکاتەوە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە بوونی نییە.

چاودێر هەوڵ دەدات تا زانیاری زۆرتری لێ بەدەست بخات کە هەر دەست کەوت ئەوە لەگەڵ ماڵبات و چالاکانی مافی مرۆڤ پاری دەکاتەوە، هەروەها داوا لەو کەسانە دەکات کە هەرجۆرە زانیاریەکیان لە ئەنوەر کەریمی هەیە و دەیانەوێت لەم بارەوە یارمەتیمان بدەن با پەیوەندیمان پێوە بکەن.

شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ لە ئاگری لە ناوچەی مغاڵا کوژراوە. بەڵام بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم نییە و هەواڵێکیشی لێ نییە و تەرمەکەشی بەردەست نییە.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووەوە بانگهێشتی ڕاگەیاندبو کە تێدا داوای لە دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لەپێناو بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە یارمەتی ئەم کۆمەڵەیە بدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب