باوکی سامان خێرئابادی: شەش ساڵە کە خەو و خۆراکم نییە

  • ۲ سال قبل

 

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای هادی ئەمینی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە سامان خێرئابادییە.

دەقی دیمانەکە:

من شەش ساڵە کە خەوم نییە، چەند جارڕۆشتوومەتە کوردستانی ئێراق بەڵام بەس شانەو شانیان پێکردووم.

یەکێ دەڵێت زیندووە یەکی دیکە دەڵێ مردووە.

منداڵەکەم تۆ خودا پەیوەندیم پێوە بکە.

وات کرد کە منیش نازانم دەبێت چ بکەم، ژیانت فەوتا و لەناوچوو.

دوو ساڵ پێش وتیان سامان کوژراوە و لەو کاتەوە نازانم چۆن ژیاوم. لەهەرکوێ هەیت پەیوەندیمان پێوە بکە و لەم سەرلێشێواویە ڕزگارمان بکە.

زۆر سەرلێشواین، ماڵباتەکەشت وایە، برا و خۆشکەکەشت دوای تۆ نەخۆش کەوتن. لەبەر خودا لەهوەرکوێ هەیت پەیوەندی بکە یا بە ڕێگایەکی دیکە.

من ناڵێم دەستت دەگرم و یارمەتیت دەدەم کە بە زۆر بیتەوە لامان. لەبەر ڕەزای خودا و پێخەمبەر هەواڵێکمان پێ بگەینە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب