بۆ پەژاک ئاستەنگە لە بەردەم دیداری ماڵباتەکان لەگەڵ منداڵەکانیان/ هۆکاری تەڤلی کردنی منداڵ

  • ۲ سال قبل

چاودێر بە مەبەستی لێکدانەوەی زۆرتری بابەتی منداڵ سەربازی لە نێو پەکەکە و پەژاک لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی پێشووی ئەم گرووپە کە نەیویست نێوی بدرکێت دیمانەی کردووە.

شایانی باسە چاودێر بەڵگەی زۆر لەبارەی منداڵ سەربازی نێو ئەم گرووپ و ماڵباتەکانیانی لەبەردەست دایە کە دەتوانێت لە بیدات بە هەر دادگا و یا گرووپێکی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی.

هەروەها چاودێر ئامادەیە بەڵگەکانی خۆی شێر بکات لەگەڵ چالاکانی ئەم بوارە.

دەقی دیمانەکە:

ئیوە لەنێو پەکەکە و پەژاک دا بوون ئایا ئەم گرووپە و باڵەکانی کەڵک لەمنداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەردەگرێت؟

بەگشتی گرووپەکانی وەک پەکەکە و باڵەکانی بە لەبەرچاوگرتنی گرێدانی کۆمەڵگا بە ئائینی ئیسلام و دۆخی بەسۆزێک کە لەمرۆڤەکاندا هەیە بە هۆی کاریگەری سۆزداریان لەسەر ماڵبات و ژینگەیان، هەردەم لە قۆناخی یەکەم دا سەردانی منداڵان و گەنجان دەکەن.

بۆ خۆی ئەو منداڵانەی کە لەنیو ماڵباتەکانیاندا کێشەیان هەیە و ماڵباتەکانیان لە ئاستی پەروەردە دا نزمن زۆرتر دەکەونە نێو ئەم بابەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی سۆزداربوونی ئەم کەسانە لە تەمەنی خوارەوە، زووتر دەکەونە ژێر بەڵێنە درۆەکانی ئەم گرووپانە لە بارەی ئایندەیەکی باشترەوە بێ ئەوەی کە هیچ لە دەرئەنجامەکەی بزانن.

زۆر زوو ئەم منداڵانە تەڤلی دەکەن و دیانبەن بۆ شاخ و کەڵک لە هەستەکانیان وەردەگرن.

لە نێو پەکەکە و باڵەکانیدا تەمەنی ئەندامە تەڤلی کراوەکان گرنگ نییە بەڵکوو زیادکردنی هێز مەبەستە.

لە نێو ئەم گرووپەدا دەزگایەک بە نێوی گەنجان هەیە کە لە هەر بەشێک دا جیاوازە. لەکوردستانی سوریا گەنجێن شۆڕشگێر لە پەژاکدا کەجەرە واتە ڕێکخستنی گەنجانی کورد و لە تورکیا منداڵانی ئاگر و لەکوردستانی ئێراقیش تەجەرە واتە بزاڤی گەنجانن.

ئەوان وا پیشان دەدەن کە ئەم منداڵانە لە شەڕدا بەکار ناهێنن و پەروەردە دەکرێن بۆ ئەوەی مێشکیان بشۆنەوە.

قۆناخی دووەم هەر ئەوا قۆناخەی ڕادەستکردنی جەستە و گیانی منداڵی ڕفێندراوە کە پەروەردەی تەواو بووە. ناسینی چەک و تەقەمەنی و تاکتیکی سەربازی بۆ سێ و هەندێک جار تا ساڵێکیش پەروەردەکەی درێژەی دەبێت.

ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان خوار ۱۸ ساڵە و بیری ماڵەوە دەکەن زۆرتر بۆ ئەمجۆرە پەروەردانە دەنێردرێن.

بۆ نموونە چەکیان نادەنێ و بەمجۆرە لەڕاستیدا یاری بەو خۆگەورەبینی ئەو منداڵانە دەکەن کە هێشتا لە سەر دوو ڕێیانین.

لەگەڵ ئەوەش لای فەرماندەی نەخوێندەوار کە ساڵانێک بەس خەڵکی کوشتووە دەهێڵدرێتەوە تا وەک خۆیان دەڵێن ئاگای لێ بێت بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم منداڵانە دورووژێنێت بۆ ئەوەی کردەوەی نائاکاری وەک شەڕ و کوشتن ئەنجام بدات و هەموو کەس بە چاوی دوژمن ببینێت.

بەڕای تۆ چ هۆکارێک دەبێت هۆی تەڤلی بوونی منداڵان و گەنجان بۆ نێو ئەم گرووپە؟

نەبوونی پەروەردە و ناسینی ماڵبەتەکان لە بارەی ئەم گرووپانە گرنگترین هۆکاری تەڤلی بوون و هەڵخەڵەتاندنیانە.

چاو لێبکەن لە نێو پەکەکە و باڵەکانیدا تەنانەت خودی ئۆجالانیش ئاماژەی پێداوە بابەتی پەروەردە یا هەر ئەو مێشک شتنەوەیە و جەختی لەسەر دەکاتەوە.

منداڵ لەبەرئەوەی کە تەمەنی کەمە، زانیاری پێویستی لەبارەی ناسینی کەسایەتی و شتەکانەوە لەنێو ئەم گرووپانە و ئارمانجەکانیان نییە بۆیە بژاردەیەکی گونجاون بۆ تەڤلی کردن.

تەنانەت داعشییەکانیش زۆرترین تەڤلی بوونیان لەنێو منداڵاندایە.

کەسانی ژیر و گەورە بەکەڵکی پەکەکە ناێن چوونکە لە ئایندەدا ڕووبەڕووی دژایەتیان دەبنەوە. هەرچەند ئاستی خوێندواری نزمتر بێت و بەسۆزتر بێت ئەوە باشترە.

هەژاری و بێ ئیشیش هۆکاری دیکەن کە کاریگەریان لە سەر تەڤلی بوون هەیە.

بۆ پەژاک ڕێگا بە دایک و باوکان نادات منداڵان و گەنجەکان ببیننەوە؟

لە ئەنجامدا ماڵباتەکان کە بەدوای مندالە ڕفێندراوەکانیانن، گەر ئێرانی بن دەبێت ناسراو یا گرێدەرێکی باشێان هەبێت تا بتوانن منداڵەکەیان ببین بەڵام ئەمە بەس لایەکی پرسەکەیە.

لایەنی دیکەی ئەوەیە کە گەر منداڵێک بێ بڕیار بێت و لە چاو فەرماندەکانەوە بیەوێت هەڵبێت ئەوە ڕێگا بە ماڵباتەکان نادەن بیبینن.

هەر باوک و دایکێک هەموو هیوا و هزری ژیان و ئایندەی منداڵەکەی و سەرکەوتنیەتی. هیچ ماڵباتێک ڕازی نییە منداڵەکەی لەڕێگایەکەوە بڕوات کە گەڕانەوەی بۆ نییە و هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕازی بکات بیگەڕێنێتەوە.

هەڵبەت لە ئەنجامدا درۆ دەکەن لەگەڵ ماڵباتەکان و بەڵێنی درۆیان پێ دەدەن لەمەڕ دیدار لەگەڵ منداڵەکەیان، بۆ نموونە دەڵێن ئێستا لە پەروەردەدایە دوای پەروەردە دەکرێت بیبینن.

یائەوەی کە دەڵێن منداڵەکەتان لە ناوچەیەکی دیکەیە و لەئێستادا لەوانەیە لە ۵۰ مەتریاندا بێت.

ئەندامانی گرووپ ئاگایان لە ماڵباتەکان هەیە تا پەیوەندی لەگەڵ ئەندامە دابڕاوەکان نەکەن و پرسیاریان لێنەکەن.

زۆرجار ماڵباتەکان ڕازی نابن و لەو پەڕی بێ بڕوای و سەرسووڕمانەوە بێ ڕێزیشیان پێدەکرێت و تۆمەتی سیخۆڕی بۆ ئێرانیشیان پێوە دەلکێندرێت.

بۆیە هەرگیز ماڵباتەکان منداڵەکانیان نابیین تا ئەوەی کە هەواڵی مردنیان دەبیستن یا دەبینن.

پەکەکە و پەژاک هەواڵی کوژرانی ئەندامانی بە تایبەت ئەوانەی ئێرانی چەند ساڵ و یا خود چەند مانگ درەنگتر ڕادەگەینێت و هەندێک جاریش هەرگیز ڕایناگەیندرێت.

هەر ئەم وەیلانی و هاتۆچووەی بەردەوامی ماڵباتەکان بۆ ناوەند و بنکەکانی پەکەکە و پەژاک بۆ بینینی منداڵەکانیان و هەڵبەت بێ ئانجام بوونی ئەم هەوڵانە، ئازاری زۆری هەیە کە لە چوارچێوەی یاری لەگەڵ دەروونی ماڵباتەکانی ئەم ئەندامانە دەکرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب