ئەورووپا مێوانداری سەرکردە و ئەندامانی “ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و ئێران”

  • ۲ سال قبل

 

لەدرێژەی ناکۆکییەکانی تورکیا لەگەڵ سوید و فەنلاند لەبارەی ئەندامێتیان لەناتو، بەرپرسانی تورکیا لە بواری ناوخۆی وەزارەتخانەکانی سویدیش دەستێوەردان دەکەن.

ئەمجارە تورکیا خوازیاری لەسەر کار لادانی وەزیری بەرگری سوید بوو و هەروەها خوازیاری پێداچوونەوەی لەمەڕ یاساکانی پەیوەندیدار بە تێرۆریزم لەو وڵاتە بوو و هەڵبەت پێشگرتن لە فرۆشتنی چەک بە هەسەدە، یەپەگە یەپەژە ش. سوید و فەنلاند بوونەتە بڕیارگەی پەکەکەی پەکەکە و سەرکردە ئێرانییەکانی واتە پەژاک لە وڵاتانی ئەوروپایین و زۆر بە ئاسانی پرۆپاگەندە ی دژە ئێرانی ڕێکدەخەن.

ئەم گرووپانە لەلایەن فەنلاند و سویدەوە یاری دەدرێن.

ئەوان لەڕێگای سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە سەرانە و باج وەرگرتن لە کۆچبەران لەمەڕ وەرگرتنی تێچووەکەی، هەوڵ دەدەن کۆچبەران بکەن بە ڕامیاری و کەڵکیان لێوەر بگرن.

سوید و فەنلاند ئەو وڵاتانەن کە سەرکردانی پەژکیش تێدا جێگیرن و بۆ خۆیان کەلوپەل و خزمەتی باشیان هەیە لەسەر بەزەیی و پاڵپشتی دەوڵەتە مێواندارەکان.

جگە لە سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک و پەیەدە کە باڵی کەجەکەن، ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی ئێرانیش لەوانە کۆمەڵە و دێمۆکراتیش بنکەیان لە سوید هەیە.

فەنلاند شوێنی جێگیربوونی ئەهوەن چیاکۆ و سوید شوێنی سیامەند موعینییە. هەروەها فرانساش ئاگری شاهۆ یا ئۆمەر هەربژی تێدایە.

بە واتایەکی دیکە، ئەوەی لە ئەرووپا ئەنجام دەدرێت بەکارهێنانی کەرەستەیی ناوی دێمۆکراسییە، بەڵام ئەم دێمۆکراسییە بە پێی مودێلی ئەورووپی وەک بڵێی “دابینکەری تێرۆریزم لەتورکیا و ئێران” ە و وەها ڕێکخراوە.

لەنێوان ئەم وڵاتانەدا ئەڵمانیا، فرانسا، سوید و فەنلاند زۆرترین ئاماری کۆچبەرانی سەرکردە و ئەندامانی ئۆپوزسیۆنی تورکیا و ئێرانی تێدایە.

سەیر ئەوەیە کە منداڵانی کوردی ئێرانی لەلایەن پەژاکەوە هەڵدەخەڵەتێنرێن و لەسوریا و تورکیا دەکوژرێن، بەڵام ئەوانەی کە لە گۆڕەپانی شەڕدا نەبوون و ناوچەکانی شەڕیان بەچاو نەبینیوە، سەرکردەی پەژاک و لە باشترین شوێنەکانی ئەورووپا دا دەژین.

ئەهوەن چیاکۆ، کەلهۆر برای شێرزارد کەمانگەر کە بۆ خۆی لەئێران دەستی لە تێرۆر و کوشتنی چەندین کەسایەتی ئێرانی دا هەبوو و لەسوید جێگیرە و ئەهوەن چیاکۆش کە لەسەر خوێنی براکەی هاتبوو بەمەبەستی بێدەنگ کردنی ناڕزایەتییەکەی، بێ ماڵبات هەناردیان بۆ ئەورووپا و وەک سەرکردەی پەژاک و ئەندامی پەرلمانی پەژاک لەوێ ئیش بکات.

سیامەند کە هیچ لە پەکەکە و ئۆجالان نازانێت و چیتر حاجی ئەحمەدیش وڵامدەرەوە نەبوو و بۆیە پێویستی بە کەسێکی دیکە بوو کە بەتایبەت دوژمنی پارتی و بارزانی بێت کە لەجێگای حاجی دایبنێن و ئەوڕۆکە لە ئەورووپا و لەفەنلاندە.

شایانی باسە کە سیامەند پیونێکە بۆ شەڕی جوێن و دەروونی لەلایەن پەکەکەوە لەدژی پارتی چونکە دەگوترێت کە مەلامستەفا باوکی لەسێدارە داوە.

سەیرە ئەمەیە کە ئەمانە بۆ پەژاک ئیش ناکەن و هەوڵ دەدەن فەرمانەکانی قەندیل لەبواری یارمەتی دارایی، چەک و تەڤلی کردن بۆ پەیەدە، یەپەگە و یەپەژە یا هەر ئەو هەسەدەیە جێبەجێ بکەن.

گەرچی شێرزاد کەمانگەر لێیان دابڕاوە و نەیتوانی ڕای قەندیل بپەژرێنێت دەبوا ئەو سەرکردەی کۆدار لە ئەورووپا بێت نە فواد لە قەندیل.

ئەهوەنیش بە هۆی هەندێک پرسی خێزانییەوە ناچارە درێژە بە ئیش بدات چونکە ماڵباتەکەی لە قەندیل و لەژێر چاودێری قەندیل دان و هەر هەڵەیەک بکات دەبێتە هۆی بارمتە گرتنی ماڵباتەکەی.

لەمبارەوە هەواڵ گەیشتووە کە ئەهوەن دەیەوێت بەدزیەوە مافی مانەوەیان لە فەنلاند یا بەریتانیا بۆ وەربگرێت.

جا تورکای لەبارەی ئەندامێتی ئەم دوو وڵاتەی فەنلاند و سوید لەناتۆ، خوازیاری ڕادەستکردنەوەی ۳۳ لەدژبەرانی و ئەوانەی کە یارمەتی چەک و دارایی و سەربازی بە پەیەدە دەکەن و ئەندامیان بۆ کۆ دەکەنەوە، بووە.

بۆ ئەمەش سوید و فەنلاند ناچار دەبن پێداچوونەوە بە یاسای دژە تێرۆریزمی خۆیان بکەنەوە و باجەکەشی بدەن.

منداڵانی کورد لە ئەشکەوتەکان، بە تۆپ، دەبابە وفڕۆکەی دوژمن دەکرێتە ئامانج و ئەوانیش دروشمی دژە کاپیتالیستی هەڵدەدەن و بۆ خۆشیان لە داوێنی کاپیتالیزمدان ولەڕێگای دروشمی دێمۆکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤەوە، باشترین کەرەستە و خزمەتگوزاریان بۆ خۆیان دابین کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب