منداڵە ون بووە ئێرانییەکان/ وەحید کەریمی خەڵکی بانە

  • ۲ سال قبل

 

بە پێی زانیاریەکانی چاودێر کە پشتڕاست کراونەتەوە، وەحید کەریمی بە نازناوی زەردەشت تۆڵهەڵدان خەڵکی بانەیە. ناوی باوکی مەحموود و ناوی دایکی عسمەتە و لەبانە لەدایک بووە.

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۱۲ بە شێوەیەکی ناباوە کە تایبەتە بە گرووپە ملیشیاکانەوە لەخشتە برا و تەڤلی ملیشیاکانی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەک لەبارەوەیەوە لەبەردەست نییە.

چاودێر هەوڵ دەدات تا زانیاری زۆرتر کۆ بکاتەوە و ئەو کات پاری بکاتەوە لەگەڵ ماڵباتەکانیان و چالاکانی مافی مرۆڤ، هەربۆیە داوا لەو کەسانە دەکات تا هەرجۆرە زانیاریەکیان لەبارەی وەحید کەریمییەوە هەیە لەگەڵ چاودێر پەیوەندی بگرن و یارمەتیمان بدەن.

شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۳۱ی مەی ۲۰۱۷ لەناوچەی ئامەد کوژراون، بەڵام بەڵگە بۆ سەلماندی ئەم نییە و هیچ هەواڵ و زانیاریەک لەبارەیەوە لەبەر دەست نییە.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کورد بانگهێشتێکی بڵاو کردبووەوە کە تێدا داوای یارمەتی لە دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لە پێناو بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە، کردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب