ئایا دەزگاکانی مافی مرۆڤ گرنگایەتی بە چارەنووسی دانیال دوستی و کەسانی وەک ئەو دەدەن؟

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە تووشی بابەتی وەها بووە خێزانی دانیال دوستییە.

وەک باوکی لەدیمانە لەگەل چاودێردا باسی کرد کوڕەکەی سێزدە چواردە ساڵی بووە کە فریویان داوە چوونکە نە حەزی لە ڕامیاری بووە و نە تەمەنیشی پەیوەندی بەم بابەتانەوە هەبووە.

هەروەها باوکی وتی کە لە ماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبوو و دابینکراو بوو، کەوایە بۆ کەسانێک کە هەم پاڵپشتی ماڵباتیان هەیە و هەم کەرەستە و خزمەتگوزار و هەم تەمەنێک کە بوونی گەرمو گوڕی خێزانی دەوێت بەرەو گرووپە ملیشیاکان بڕوات؟

ئەم بابەتە پیشان دەدات کە هێشتاش پەکەکە و پەژاک لەبارەی ڕفاندنی منداڵان و گەنجان لە بێدەنگی نێودەوڵەتی دا درێژە دەدەن و بەمجۆرە هێز بۆ خۆیان دابین دەکەن.

گەر ئەم قسانەی باوکی دانیال کە وتوویە ” لەو کاتەوە ژیانمان لێ تاڵ بووە و چیتر ناکرێت ناوی لێ بنرێت ژیان، دوای ئەوەش تووشی کێشەی دەروونی بووم”. پیشان دەدات کە کردارێک کە پێشلکاری مافی مرۆڤی  تێدایە لەلایەن سەرکردە ئەورووپا نشینەکانی پەژاکەوەیە کەوا نییە دەکرێت چۆن بێت؟

لێکترازانی ماڵباتی ئەندامانی قوربانی ڕامیاری منداڵ سەربازی لەلایەن گرووپ و سەپاندنی تێچووی دەروونی و هزری و … بە سەر ئەو ماڵباتانە، بۆتە هۆی هەڵکشانی کێشەی زۆر بۆ کوردانی ئێرانی.

چاودێر لە ڕاپۆرت و دیمانە زۆرەکانی دا هەوڵی داوە تا سەرنجی ڕاگەیاندنەکان، ڕای گشتی و کەشی ئەنتەرنێت ڕاکێشێت بۆ لای ئەم کێشەیە کە ملیشیا کوردەکان ناویانەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب