کەمبوونەوەی ئاو، داهاتووی جووتیارانی لە ڕەقا ڕووبەڕووی هەڕەشە کردووتەوە

  • ۹ مانگ پێش

عەبدۆلڕەحمان ئەبوو محەمەد، جووتیارێک لە پارێزگای ڕەقا لەتەنیشت زەویە وشک و بێ ئاو و چۆڵەکانی دانیشتووە، وەبیر دێنێتەوە کە ئەم زەویانە بە پیت بوون و بەرهەمی زۆریان هەبووە. هەستی بە ناخۆشی دەکات و هیوا دەخوازێت کە وڵاتەکەی ئاوەدان و بە گەشە بێت، تا بژیوی ژیانی دابین بکات.

ناوبراو 70 ساڵە و خەڵکی گوندی تویهینەیە لە پەاوێزی ڕۆژئاوای ڕەقا، ئەو ڕۆژانی پڕ ئاوی لەپاڵ ئەم چۆمە تێپەڕاندووە. کاتێک کە پێش دروستکردنی بەنداوی، چۆمی فورات لەنێو شوێنی ژیانیاندا تێپەڕ دەبوو. ئەو چاوەڕێ نەبوو کە چۆمەکە وشک بێت. ئاو کلیلی سەرکەی جووتیاری و بژیوی ژیانی ئەبوو محەمەدە. ئەو هیچی دیکە نازانێت. بەنداوی فورات گرنگترین بەنداوی سوریایە کە بۆ پرۆژەی جووتیاری و بەرهەمهێنانی کارەبا کەڵکی لێوەردەگیردرێت. لەگەڵ ئەمەش، ئاستی ئاوەکە کە دەرژێتە ناوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەش ناکات چوونکە بە هۆی گەرماوە زۆرێکی دەبێتە هەڵم.

ئەم جووتیارە دۆخەکە بەمجۆرە باس دەکات: “من بێ نان دەتوانم بژیم بەڵام بێ ئاو نا”. ئاستی ئاوی چۆمی فورات تا پێنج مەتر دابەزیوە. ئاستی هاتنە ناوەی ئاوە بۆ 200 مەتری سێ جا کەمی کردووە. کە ئەمە پێشلکردنی پەیمانی دابەشکردنی ئاوە لە ساڵی 1987 کە لەگەڵ سوریا و ئێراق و بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆی کردوە. پەیمانی 1987 بەڵێنی بەردەوامی تورکیا بۆ ڕێدان بە هاتنی 500 مەتری سێ جا ئاو لە چرکەیەکدا لە چۆمی فوراتەوە بەرەو سوریا بوو.

ئەم ئاوە پیس و کەم و تێکەڵاوی شتی وەک خاک و باکترییە کە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی ئاو لەنێوان خەڵک دا. پێویستی زۆری ئەبوو محەمەد بە جووتیاری کە تەنیا سەرچاوەی داهاتییەتی، ناوبراوی ناچار کردووە تا ماتۆڕێکی گازۆیلی ئاو لە چۆمەکە دەربێنێت. بە هۆی تێچووی زۆری گازۆڵەوە گوشاری زۆری بۆ هاتووە چوونکە پێویستی بە سووتەمەنی و کەلوپەلی پێویست هەیە و هەروەها ڕاکێشانی ئاو لە شوێنێکی دوورەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ماتۆڕەکە دەبێت. جووتیاران ناچار دەبن بۆڕی ئاو لەمەودایەکی دوورەوە ڕاکێشن تا ئاوەکە بگوازنەوە و ڕێڕەوەکە سەدان مەترە.

کەمبوونی ئاوی کاریگەری کارەساتبارای لەسەر جووتیارنی ناوچەکە هەیە. بەتایبەت لەوکاتەی کە گەرمای زۆر دەبێتە هۆی وشکەساڵی. جگە لەمە، بە قسەی ئەبوو محمەد خاکی دەشتەکان لەئاستێکی پێویست دا پێویستیان بە ئاو هەیە تا بەکەڵکی کشت و کاڵ بێن.

کارەسات

ئەم جووتیارە هۆشداری دەدات گە تورکیا لە ستراتژی خۆی لەمەڕ پێشگرتن لە هاتنی ئاو پێداگری بکات، ئەوە کارەساتێکی گەورە لەناوچەکەدا ڕوو دەدات کە هەر هەمووی حەشیمەتەکە دەخاتە ژێر کاریگەریەوە. پێشتر عیماد عەبین یەک لەبەرپرسانی بەنداوی فورات بە میدیاکانی وتبوو کە 3.5 ملیار مەتری سێ جا کۆگای بەنداوی فوراتە کە ئەمە ئەوە دەگەینێت کە لە 14.5 مەتری سێ جاوە گەیشتۆتە 10.5 ملیار مەتری سێ جا، و ئەمە دابەزینی زۆر بە خۆیەوە نیشان دەدات کە تورکیا هۆکاریەتی. تورکیا لە چلەی 2019ەوە ئاوی دەرچوو لە بەنداوەکانی خۆی ڕاگرتووە. و لە ئاوی چۆمی فوارت لەدژی سیستمی خۆسەری لە باکووی سوریا کەڵک وەردەگرێت. ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆرترین زیانی پچڕانی ئاوی بەردەکەوێت.

کشانەوە

دوای ئەوەی کە عەبدۆڵا ئەلعەبیدی 62 ساڵان لە زەوینی کشت و کاڵییەکەی شتی کێڵا، بە ماتۆڕی گازۆڵ و بۆڕی ئاو بە درێژایی 500 مەترە دەستی دایە ئاودێران، بەڵام کەمی ئاوەکە ناچاری کرد بۆڕی زیاتر ڕابکێشێت. حەموود ئەلحامدین، یەکێک لە بەرپرسانی بەنداوی تشرین لەسەر چۆمی فورات لە پەراوێزی مەنبێج، پێشبینی کرد کە ئەم بەنداوە ماوەیەکی کورت بەتەواوەتی وشک ببێت. بۆیە خۆی بە ناچار دەبینێت بۆ ئەوەی کە کەلووپەلی دابینکردنی ئاوی قەرزی دابین بکات. جگە لەمانە، بیری لێداوە تا ئاو بدۆزێتەوە و بەرهەمەکانی لە زیان بەرکەوتن بپارێزێت.

کاریگەریە نەرێنییەکان

بەلەبەرچاوگرتنی کەمبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاودێران لەناوچەکە، جووتیاران نیگەرانی گوێ نەدانی لایەنی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانن. ئەوان هۆشداری دەدەن گەر ئەمە درێژەی هەبێت، دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە هەبێت و گیانی دانیشتوان بخاتە مەترسییەوە. ئەحمەد ئۆسۆ بەڕێوەبەری بەنداوی ئەلحریە لە شاری مەنسورە لە باشووری ڕۆژئاوای ڕەقا، لە 22 ی ژووئیە وتی کە بەرهەمی ئەم بەنداوە بە هۆی نەبووی ئاوی پێویست لەلایەن تورکیا لە 75 مگاواتەوە گەیشتووتە 14 مگاوات لە کاژێرێکدا.

ڕێک وەک ئەوەی کە ئەلعید، حەسەن ئەلمستەفای 64 ساڵایش کە سەوزی دەکێڵێت تا ژیانی ماڵباتەکەی بەڕێ بکات و داهاتی هەبێت. بەڵام مستەفا پێی وایە بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی کردن لە جووتیاران و کەمی ئاو و وشکەساڵی کە ناوچەکەیە تەنیوەتەوە، گەر ئەم ڕەوتە درێژەی هەبێت ئەوە زۆرێک لە خەڵک دڵسار دەبنەوە لە جووتیاری کردن و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جووتیاری ناوچەکە کەم بکات.

کاهش آب، آینده کشاورزی در رقه سوریه را تهدید می‌کند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک