گرووپی چەکداری دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

  • ۱ ساڵ پێش

گرووپی چەکداری دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دانپێدانان لەمەڕ بوونی منداڵان لە پێکهاتەی سەربازی دا.

تێرۆر و توندوتیژی، شتنەوەی مێشک و کرداری تێرۆریستی و باجگرتن، بەشێک لەو پەروەردەیانەیە کە لەنێو ئەم گرووپەدا پێشکەشی منداڵان دەکرێت.

گرووپە شەڕخواز و چەکدارەکان لەناوچە کوردنشینەکانی باکووری ئێراق، ناسراون بەوەی کە لەنێو منداڵان و گەنجان دا ئەندام وەردەگرتن و نە تەنیا ئەمە بەدرۆ ناخەنەوە، بەڵکوو وێنەی ئەندامانی منداڵیشیان بە شانازیەوە بڵاو دەکەنەوە. ئەوان وێڕای هەوڵ بۆ بەدی هێنانی مافی کوردان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و بەرگری لە کۆمەڵگا و داهاتووی منداڵانی کورد، بەکردار و لەڕێگای بەکارهێنان و هەندێک جاریش ڕفاندنی منداڵانی کورد، داهاتووی کۆمەڵگای کوردیان کاول کردووە و بە جێگای پێنووس، چەکیان دەدەنە دەستیانەوە. منداڵ دەبێت لە ماڵەوە بێت و بخوێنێت، بەڵام گرووپە کوردەکان، دەیانکەن بە چەکدار. لەڕاستیدا، هەموو خاڵە باشەکانی ژیانێکی ئاسایی، لەنێو ئەم گرووپانەدا، پێچەوانەیە و ئەوان بەرپرسیاری گیانی ئەم منداڵانەن. هەروەها بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ، پێچەوانەی کنوانسیۆن و ڕێسا نێودەوڵەتی و مافی منداڵانە.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزی تەواویان نییە، بەتایبەت نەبوونی حەزی گەورەکان، هێزە ملیشیا کوردەکان، ڕووبەڕووی کەمی هێز بوونەتەوە و ئەم کەلێنە بە منداڵ سەرباز پڕ دەکەنەوە. یەکێک لەوکردارە نایاسایی و نامرۆیانە، لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت. منداڵەکان فریو دەدەن یا دەیانڕفێنن و دەیانگوازنەوە بۆ بنکەکانی گرووپ و لەوێ پەروەردەی سەربازیان دەدەن. ئەم گرووپە بە شانازیەوە، وێنەی کردەوە نایاساییەکەی بڵاو دەکاتەوە. دوای هەر ئاڵۆزییەکی سەربازیش، هەواڵی ناشتن و تەرمی کوژراوانیان بڵاو ناکرێتەوە و بەکردار ماڵباتەکان دەستیان بە تەرمی منداڵەکانیان ناگات.

تێررۆ و توندوتیژی، شتنەوەی مێشک و کرداری تێرۆریستی و باجگرتن، بەشێک لە پەروەردەکانیانە کە ئەم گرووپە دەیداتە منداڵان. منداڵێکی زۆر لەم ناوچانە بوونەتە قوربانی ئەم گرووپانە و یا توانیویانە هەڵبێن و یا هێشتاش لە داوی دیلی دان. ئەو منداڵانەی کە دەبنە ئارمانجی ئەم گرووپانە، لەتەمەنی منداڵی و ژێر تەمەنی یاسایی دان. هەژاری و بێ ئیشی کە ئەم گرووپانە هۆکارین، بۆتە هۆی ئەوەی کە تا ئەم منداڵان لە خەونی پارە و ئیش دا فریو بخۆن و زیانیان بەر بکەوێت. ئەم کردارانە، نەتەنیا پەرەسەندووی ناوچە کوردنشینەکانی پەک خستووە، بەڵکوو سزادانیشی بۆ سەرکردەکانی ئەم گرووپان بەدواوە دەبێت.

پرسیاری گرنگ ئەوەی: “منداڵانی خەڵکی ئاسایی لەشاخ، پەروەردەی چەکداری دەبینن و دەکوژرێن. منداڵانی سەرکردەکانی ئەم گرووپانە لەکوێن؟”

لەدریژەدا، ئەو وێنانەی کە ئەم گرووپە لەخولی پەروەردە بڵاوی کردوونەتەوە، بڵاو دەکرێنەوە، تەمەنی کەم، مەرجی دژواری ژیان و جۆرێک لە مێشک شتنەوە لەم وێنانەدا ئاشكرایە. 

گروه‎‌ مسلح دموکرات کردستان ایران و اعتراف به وجود کودکان در ساختار شبه‌نظامی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک