ڕەوف دوای کردەوەی کوشتن، خرایە گرتووخانەوە

  • ۱ ساڵ پێش

ڕەوف ئیبراهیمی دوای ئەنجام دانی کردەوەی کوشتن خرایە گرتووخانە  و دواتر بە هاوکاری هەندێک لە هەڤاڵانی نێزیکی 13 ساڵ لەمەو بەر توانی لە گرتووخانە هەڵبێت و تەڤلی پەکەکە بێت.

ڕەوف ئەندامی ئارتش بوو، بەڵام ماوەیەک ماڵبات دەیانبینی کە هەندێک جووڵەی گوماناوی دەکات و هەندێک جار بە قسەی خۆی بەشداری لەهەندێک کۆبوونەوەی شاراوە دەکرد، بەڵام ئەوان نەیاندەزانی کە سەرقاڵی چ ئیشێکە.

چوونکە کوڕی گەورەی ماڵ بوو ڕێگایان بە خۆیان نەدەدا کە ئەوەندە لەمبارەوە پرسیاری لێ بکەن. لەم نێوەندەدا بوو کە شەڕێکی کرد و یەکی کوشت و خرایە گرتووخانەوە.

ماوەیەک لەوێ بوو دواتر زانیان کە بە یارمەتی هەندێک کەسی نەناسراو لەگرتووخانە هەڵاتووە بەڵام چیتر نەیاندەزانی لەکوێیەو دەبێت لەکوێی بەدوایدا بگەڕێن.

ئەم بێ ئاگادار بوونەی ماڵبات نێزیکی دوو ساڵی خایان تا بە هەڵکەوت لەیەکێک لە کەناڵەکانی پەکەکە بینیان. ئەو کات بوو کە زانیان لە گرتووخانە هەڵاتوو و تەڤلی پەکەکە بووە.

بەڵام بەداخەوە ماڵباتی ڕەوف هیچ دەرفەتێکیان نەبینیەوە تا بتوانن بەدوایدا بڕۆن، هەرچەندە گەر بیانتوانیباش هیچیان بۆ نەدەکرا.

ڕەوف کەسی کوشتبوو و نەیدەتوانی بگەڕێتەوە، بۆیە بڕیاریان دا ڕێگایان لە براکەیان جیا بکەنەوە و درێژە بە ژیانی خۆی بدەن.

یەکێک لە کردەوە سەقامگیرەکانی ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک ئەوەیە کە دوای یەک یا چەند ساڵ لەکوژرانی منداڵان، جا بە ماڵباتەکانیان ڕادەگەینن و زۆرجاریش شوێنی ناشتنیان پێ ناڵێن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک گوشار بۆ ماڵباتەکان دێنێ تا لەگەڵ میدیاکان وتووێژ نەکەن تا بەڵکوو لە سێبەری ئەم بێدەنگییەی میدیایی دا درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

چەندین ساڵ لە ڕۆشتنی براکەیان تێپەڕ دەبوو بەڵام هیچ هەواڵکیان لێ نەبوو تا ئەوەی کە نێزیکی دوو ساڵ لەوە پێش لەڕێگای کەناڵی تەلەڤزیۆنەوە زانیان کە کوژراوە بەڵام چیتر لە ڕێگای ئەو پارتەوە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ نەگیرا تا وردەکاری ڕووداوەکە بزانن.

تا ئێستاش نازانن کە ڕەوف چۆن کوژرا و لەکوێ نێژراوە.

بە پێی قسەی براکەی ڕەوف هەندێک جار بیر دەکاتەوە و هەست دەکات کە لەوانەیە ئەم هەواڵە درۆ بێت، چۆن دەکرێت نە تەرمێک هەبێت و نە گۆڕێک.

بۆیە لەگەڵ ئەم دۆخە ڕاهاتوون. چوونکە ڕەوف بکوژ بوو و سزای لەسێدارە دان بوو.

رئوف ابراهیمی پس از ارتکاب قتل به زندان رفت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک