بێزاد یان چۆن بەڕێ کرد بۆ شاخ؟

  • ۱ ساڵ پێش

بێزاد لەگەڵ دایکی کێشە و دەمەقاڵێ هەبوو و لێکیان نەدەکرد. بە قسەی باوکی هەندێک لە هەڤاڵانی بێزاد فریویان دا و لەگەڵ خۆیان بردیان بەرەو لای پەژاک.

بێزاد مەحموودی ئەو کات بەس 15 ساڵ و سێ مانگی بوو و دەکرێت بگوترێت منداڵ بوو. هەڵبەت ئەم باتەش لەسەری زیاد بکەم کە دوای ڕۆشتنی بێزاد، باوک و دایکی لێک دابڕان.

بێزاد لەگەڵ هەڤاڵانی لە سنوور ئیشیان دەکرد و بەوجۆرەی کە باوکی بیستبووی لەگەڵ هەڤاڵەکانی تەڤلی پەژاک بوون. هەڵبەت یەکیان ناوی ئارمان بوو کە دوای سێ ڕۆژ گەڕایەوە گوند و ڕۆشتەوە ماڵی خۆیان.

یەکێک لە کردارە سەقامگیر و بەردەوامییەکانی ملیشیاکانی پەکەکە و پەژاک ئەوەی کە دوای یەک یا چەند ساڵ کە ئەندامە ئێرانییەکانیان دەکوژرێن، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکەنەوە و زۆرجاریش شوێنی ناشتنەکەیان پێ ناڵێن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک گوشاریان بۆ دێنێ کە لەگەڵ میدیاکان لەبارەی منداڵەکانیانەوە قسە نەکەن. تا بەڵکوو بتوانن لە سێبەری بێدەنگی میدیایی درێژە بە پێشلکاری مافی مرۆڤ بدەن.

وێڕای ئەوەی کە باوکی دووجار سەردانی ئێراق و قەندیلی کردووە بۆ ئەوەی بزانێ چارەنووسی کۆڕەکەی چییە، بەڵام ئێستا نێزیکی حەوت ساڵە کە هیچ هەواڵێکی لێ نییە.

بە بۆچوونی باوکی بێزاد ئەو دووجارەش بێ کەڵک و بێ سوود بوو کەڕۆشت بۆ ئەوێ چونکە ڕێگەیان پێ نەدا کۆڕەکەی ببینێت و ئەمەش قەت مرۆڤانە نییە.

جگە لە ئه‌و، سێ برای دیکەش هەیە و لە ماڵێکن لە گوند کە گەر بزانن بێزاد لەکوێیە بەدڵنیاییەوە ماڵ و داریەکانیان هەرزان فرۆش دەکەن و دەڕۆن بەدوایدا،

بەڵام ئێستا هیچ هەواڵێک لە کۆڕەکەی نییە و لەم دۆخە گرانی و دۆخی ئابوورییە و ئەم باوکە کە کرێکارە نازانێت و ناتوانێت کە لەکوێ و چۆن بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆڕەکەی بکات.

بهزاد را چگونه راهی کوهستان کردند؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک