مەهسا، کوردستان و ئاسایشی ئاکاری

  • ۱ ساڵ پێش

پێویستی ڕوونکردنەوە و چاکسازی ڕەوتەکان

پۆلیس بە پێی ڕەوتێک کە بۆی دانراوە کە ناوی لێدەنێت هەڵکشانی ئاسایشێ ئاکاری، تیمی گەڕۆکی داناوە تا لەسەر بنەما دیاری کراوەکان خەڵک ڕازی و ڕوون بکاتەوە. لەم ساڵانەدا ڕاپۆرتی زۆر لەمەڕ هەڵسووکەوتی زیاتر لە ڕەوتی ئاگادارکردنەوە و پاساو بۆ هێنانەوە بڵاو بۆتەوە و هەندێکیان کە سەر بە ڕەوتە ڕامیایەکانن زیاتر لە کرداری کۆمەڵایەتی، ناوی ڕامیاریان پێوە لکاندووە و پەراوێزیان خستووە. یەکێک لە ناکۆکییەکانی جیهانی سێەمی ئێمە لە ئێران ئەوەیە کە هەر ڕووداو و پرسێک بۆ خۆی دەبێتە ڕامیاری و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بنەمای سەرەکی پرسەکە شاراوە بمێنێتەوە. پرسی تیمی گەڕۆکی پۆلیسی ڕەوشتیش لەم جۆرەیە کە لە ڕووداوی مردنی مەهسا ئەمینیش خۆی دەنوێنێت. بۆیە هەوڵ دەدەین تا دەقێک لەبارەی ڕونگەیەکی ڕاستییەوە بنوسین و ڕێگا چارەیەک پێشنیاز بکەین.

  • پۆلیس وەک گرنگترین لایەنی ئەم پرسە، تووشی ئەم ناکۆکییانەی خوارەوەیە کە دەبێت خێرا چارەسەر بکرێن.

ئا- پەروەدەی پۆلیس بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بەدەر لە ناوەڕۆکی یاساکان.

ب- دێکۆمێنتاری کردنی هەڵسووکەوتی پۆلیس لە پێناو ئەرک و چاودێری ئۆنڵاینی کردەوەکانیان تا وێڕای ڕوونکردنەو، پێش لە هەڵە شیمانەکراوەکان بگیردرێت.

ج- پێویستی بەرپرسیارتی هەڵگرتن و قبوڵی هەڵەکان لەلایەن پۆلیس و قەرەبووی زیانە شیمانە کراوەکان

  • خەڵک و بەواتایەکی دیکە هاوڵاتیش لایەنی دووەمی ئەم پرسەیە کە پێویستە سیستمی ڕامیاری –مافزانی و بلیمەتەکانی کۆمەڵگا لە بواری هاوڵاتی بۆ ئەم ئالنگارانەی خوارەوە چارەسەر ببینێتەوە،

ئا- پەروەردەی مافزانی هاوڵاتیان بۆ خەڵک یەکێک لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگایە. لەم بابەتەدا کاتێک خەڵک ئاگاداری مافی خۆیان بن، یاساکانی پۆلیسیش دەزانن بۆیە ناکۆکییە و گرژی لەنێوان تاوانبارانی یاسایی و خەڵک، کەمتر دەبێتەوە و لەهەمان کات دا گەر تاوانبارێک لەدرەوەی یاسا بجووڵێتەوە، بە بەڵگە دەکرێت.

ب- دانانی ژێرخانەکانی دابینکردن و پاڵپشتی لە مافی هاوڵاتیان لەلایەن سیستمی ڕامیاری – مافزانی لەلایەک و هەوڵی ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت بلیمەتەکان لەمەڕ هۆشیاری دان و دابین کردنی کەشی یاسایسەروەری، گرنگایەتییەکی زۆری هەیە.

لەڕووداوی مردنی مەهسا وێڕای هاوخەمی لەگەڵ ماڵباتیان کە پێویستە، دەبێت خێرا و بە ڕێک و پێکی ڕەهەندەکانی ئەم پرسە ڕوون بکرێتەوە و لەگەڵ تاوانبارانی شیمانە کراو بە ڕژدی هەڵسووکەوت بکرێت، هەروەها پێدەچێت جێبەجێ کردنی یاسا پێویستی بە چارەسەرکردنی ئالنگارەکانی و دابینکردنی ژێرخانەکانی سۆفت وێردی و هارد وێردی پەیوەندار هەیە بۆیە ناکرێت یاسا بکرێت ئامرازێک بۆ دەرچوون لە یاسا.

لەبەر ئەوەی کە پسپۆڕی لە بواری ئاسایشی ڕەوشت و ئاکار لەسەر بنەمای هزری ئیسلامی نییە، بۆیە نامەوێت بکەومە نێو چۆنییەتی پرسەکەوە، بەڵام پێوانی ئاکاری لە کۆمەڵگایەک دا لە نێو دوو گۆڕەپان دا پێناسەی بۆ دەکرێت، کە یەکیان یاسای وڵات و دووەمیان داب و نەریتی زالی کۆمەڵایەتییە کە هەردووکیان دەورێکی کاریگەریان لە بونیاتنانی هەڵسووکەوتی زیرەکانەی سیستمی ڕامیاری – مافزانی بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەکۆمەڵگادا هەیە، هەروەها چاکسازی لە یاساکان بە پێی جۆر و پرسەکانی دەورووبەری دەبێت بەردەوام بە هەند وەربگیردرێت.

ڕووداوی مردنی مەهسا بووە هۆی ئەوەی کە ناوی کوردستان بکەوێتە بە سەرنجی میدیاکان بەڵام ئایا دەزانین کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی چاودێر ئێران تا ئێستا 457 نموونەی مردنی ناخۆشی کە توندوتیژی و ون بوونی زۆرەملێ منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵی ناسیوەتەوە و زۆربەیان لەڕێگای لێکۆڵینەوە بەردەست بە بەرپرسانی داد، دیپلۆمات کار، دەوڵەت، بلیمەتەکانی کورد و دەرەوەی کورد و میدیاکان ڕاگەیاندووە.بەڵام بەداخەوە ئەم ئاستە لە مردنی منداڵانی کورد لەلایەن هیچ ناوەندێکی ناوبراوەوە سەرنجی لەسەر ناخریت و ئەم پرسە پیشاندەری ئەوەیە کە ئەو چارەسەریانەی کە لەبارەی ڕووداوی ناخۆشی مردنی مەهسا لەم دەقەدا باسی لێوە کرا، دەبێت بە ڕژد وەربگیردریت. هەڵسووکەوت دووفاقی لەگەڵ پرسی گیانی مرۆڤەکان لە ژێر هیچ مەرج و ناوێک دا پەژراو نییە، خوێنەرانی من زۆرێک لە میدیاکن، سلبریتییەکان و تەنانە بەرپرسانی داد و ڕامیاری و دیپلۆمات کارن کە دەبێت بەدواداچوون بۆ بابەتی 457 منداڵی قوربانی کراوی کورد بکەن تا لانی کەم داخی دووری باوک و دایکان لەم منداڵە زەحمەتکێشان، ون نەبێت.

مهسا، کردستان و امنیت اخلاقی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک