ئەوەی منداڵانی سەربازی تەڤلی دەکرد، لەبێدەنگی میدیایی دا سڕایەوە

  • ۲ ساڵ پێش

وەک دیارە ماوەیەکە ئازاد ماکۆ وەک یەکێک لە ئەندامە دێرینەکانی پەکەکە لە گۆڕەپانی رامیاری کۆدار و پەژاک سڕاوەتەوە.

دوای هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی کۆدار و پەژاک کە زۆری کردووە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کادێرێکی ئێرانی پەژاک لە ناوچەی پێنجوێن کوژراوە.

بەڵام خاڵی سەیر ئەوەی کە میدیاکانی سەر بە پەکەکە بێدەنگن و ئامار کوژراوەکان ڕاناگەینن.

ئەم بابەتە وەک ڕامیاری ڕاگەیاندن هەژمار دەکرێت کە بە بژارە و ویستی خۆی ڕاستییەکان هەرجۆرێک بیەوێت باس دەکات و جگە لەوە بۆ خۆشی دەستی هەیە لەو ڕووداوانە کە ڕوو دەدەن.

لە شێوەی کاری میدیایی پەکەکە دا هەر ئەوەندە بەسە کە ئەندامە کوژراوەکان چ بە هۆی خۆکۆژی یا هەڵاتن لە گرتووخانەکانی پەکەکە دوای چەندین ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کوژرانیاندا، ڕادەگەینێت ئەویش وەک ئەندامێک کە لەپێناو تێکۆشاندا کوژراوە.

شایانەی باسە، ئازاد ماکۆ یەکێک لە کۆنترین ئەندامە ئێرانییەکانە و لەساڵی 1996ەوە تەڤلی بووە.

ئەو سەرەتا زۆرتر ئیشی پەروەردەیی دەکرد و دواتر پەکەکە لەساڵی 2002 هەناردی بۆ ئەورووپا و نیزیکی 6 ساڵ لەوێ مایەوە و دواتر لە ساڵی 2008 هێنرایەوە بۆ قەندیل.

ناوبراو ئەو ماوەیە کە لە ئەورووپا بوو گۆڕابوو بۆیە پەکەکە دەستبەجێ هەناردی بۆ پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک و  دوایی کۆتایی هاتنی خولەکە هەناردی بۆ پەژاک.

ئازاد ماکۆ لە ئەوروپا کردەوەی دەرەوەی ئاکاری هەبووە و بۆیە پەکەکە گۆمانی لێکردو و دواتریش لە کۆداردا کرا بە بەڕێوەبەری کۆدار.

پەکەکە بۆ ئەوەی کە هاوسەنگی لەنێوان کادیرە سۆران و کورمانجەکان دا دروست بکات، پلەی بەو ناوبراوە دا و چەندین داڵە کە لەپێنجوێنە و لەچاو کوردە سۆرانەکان دا کەمتر لە میدیاکان دەردەکەوێت.

کردەوەی پەژاک و کۆدار هەردەم لەسەر ئەم بنەمایە بووە کە سۆرانەکان لەسەرووترەوەن و بۆیە زۆربەی کورمانجەکان ناڕازین لەم دۆخە.

ئازاد لەڕێگای لایەنگری لە کوردە کورمانجەکان هەردەم کێشەی بۆ ئەم گرووپە ناوەتەوە و بۆیە لە گۆڕەپانی هەنووکەیی ئەم گرووپەدا سڕیانەوە.

ئەو هەردەم هەوڵی دەدا خۆی تایبەت پیشان بدات بەڵام لەناوەوە کەسایەتییەکی دووفاقی هەبوو و دەیویست خۆی وەک کەسێکی سەربازی پیشان بدات، بەڵام نەیدەزانی. چوونکە کادیرانی خەڵکی کوردستانی تورکیا، لەژێر پێ پانیانکردەوە.

لەکۆتایدا دەبێت ئەم خاڵە وەبیر بێنینەوە کە ئازاد ماکۆ ئیشی تەڤلی کردنی هێزی ئێرانی بوو بۆ پەکەکە و پەژاک وباڵەکانی دیکە، لە ژێر ناوی منداڵانی سەرباز دا.

عامل جذب «کودک سربازان» کُرد ایرانی در سکوت رسانه ها حذف شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک