ئەستێرە و هەنگاوی پاڵەوانانەی براکەی

  • ۱ ساڵ پێش

ئەستێرە و هەنگاوی پاڵەوانانەی براکەی و بەدیل گیرانی هەردووکیان.

ئەستێرە لە تەمەنی منداڵیدا بە شوو درا. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک کێشەی بۆ بێتە پێشەوە کە دوای چەند ساڵ بە لێک جیابوونەوە کۆتایی هات.

کاتێک کە جیا بووە هێشتا تەمەنی منداڵ بوو و لە ماڵی باوکی دەژیا. ماوەیەکی زۆر بوو کە ئەندامانی پەژاک هاتۆچووی گوندەکەیان دەکرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ماڵباتەکەی بترسن کە کچەکەیان هەڵنەخەڵەتێنن بەڵام بەداخەوە دێر یا زوو ئەمە ڕووی دا. ڕۆژێک ئەستێرە ون بوو. هەر شوێنێک بەدوایدا گەڕان بەڵام دیار نەمابوو تا ڕۆژێک ئەندامانی پەژاک پەیوەندیان کرد و وتیان کە لەگەڵ خۆیان بردوویانە بۆ ئێراق و چیتر بەدوایدا نەگەڕێن، بەڵام باوکی خۆی بۆ نەگیرا و ڕۆشت بۆ ئێراق تا کچەکەی بگەڕێنێتەوە بەڵام لەوێ ڕووبەڕووی بێ ڕێزی و بۆختانی سیخۆری بووەوە. بەڵام باوکی ئەستێرە بەس کچەکەی دەویست. دوای ئەوە ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەیان و تا ئەوڕۆکەش چاوەڕوانی گەڕانەوەی کچەکەی دەکات. ئەستێرە هیچ کات حەزی لەم گرووپانە نەبوو و نەیانیدەناسی. بەدڵنیایەوە ئەوان کێشەی ژیانی ئەستێرەیان زانیوە و لەم ڕێگایەوە بەڵێنی درۆیان پێ داوە و هەڵیانخەڵەتاندووە.

پەژاک سێ ساڵ دوای ڕفاندی ئەستێرە هێمنیشی لەماڵبات ستاند

سێ ساڵ دوای ڕفاندنی ئەستێرە برا چکۆلەکەی زۆر بێ تاقەتی خۆشکەکەی بوو و گەنج وو و بە وزە بوو. ئەندامانی ماڵبات دەیانزانی پەژاک ڕێگا نادات کە کچەکەیان ببینن چ بگات بەوەی کە ڕێگا بدەن بگەڕێتەوە بەڵام هەندێک جار هێمن هاواری دەکرد و دەیگووت: گەر نەیدەنەوە بۆ خۆم دەڕۆم دەیدۆزمەوە. بەڵام ماڵبات ئەم قسانەی هێندە بە هەند وەرنەدەگرت چوون منداڵ بوو و لەو کاتەش هاتۆچووی ئەندامانی پەژاک لەنێو گوند کەم ببووەوە. بەڵام ڕۆژانی دوایی ڕۆشتنی بوو کە هەر خولەک جارێک پێانی دەگوتر دەڕۆم و دەیدۆزمەوە ودەیگەڕێنمەوە….

هێمن ڕۆشت….

بەڵام نەیزانی چۆن ڕووی دا و چۆن ڕۆشت؟ لەو ڕۆژەوە کە هێمن ون بوو گۆمانیان نەبوو کە ڕۆشتووە بە دوای خۆشکەکەیدا. هەوڵیان دا بیدۆزنەوە و بیگەڕێننەوە و پاشگەزی بکەنەوە. بەڵام ئەمانە تێپەڕ ببوو. هێمنی گەنج وایدەزانی کە دەتوانێت وەک پاڵەوان بڕواتە ئەوێ و خۆشکەکەی ڕزگار بکات بەڵام بەداخەوە بۆ خۆشی تێکەوت. ئێستا ئەم خۆشک و برا گەنجە دوورن لە ماڵبات، ئەم ماڵباتە دوو منداڵی لەدەس داوە و نازانێت چی پێ دەکرێت.

ستاره و اقدام قهرمانانه برادرش و اسارت هردو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک