بەهمەن لە ترسی پەژاک پەنای برد بۆ دێمۆکرات

  • ۱ ساڵ پێش

پێش ئەوەی کە بەهمەن لەلایەن هەڤاڵانییەوە هەڵبخەڵەتێت خەریکی ئیش و کار بوو و یارمەتی تێچووی بژیوی ژیانی ماڵباتیشی بوو. بەڵام بەداخەوە هەندێک هەڤاڵی فریویان دا و تەڤلی پەژاک بوو.

بەهمه‌ن قاسمی قەڵا گەنجێکی لەدایکبووی 1374 لە سەقز بوو کە لەترسی پەژاک پەنای بردە لای دێمۆکرات.

ماڵباتی بەهمه‌ن نێزیکی 14 مانگ هیچ هەواڵێکیان لێ نەبوو، هەمو شارەکانیان ژێر و ژوور کرد بەڵام هیچ هەواڵێکیان دەست نەکەوت تا ئەوەی کە بەهمەن بۆ خۆی پەیوەندی گرت و وتی کە لەلایەن یەکێک لە هەڤاڵانییەوە بە بەڵێنی درۆ ڕازی کراوە کە تەڤلی پەژاک بێت بەڵام کاتێک کە تەڤلی بووە بە هۆی هەندێک ناکۆکی کە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەو گرووپەدا هەیبووە دوای گیران و لە گرتووخانە کردنی بڕیاریان داوە کە بنێردرێت بۆ مەترسیدارترین ناوچەی شەڕی تورکیا تا ڕزگاریان بێت لێ. بەڵام بە خۆشییەوە کە گەیشتە ئەوێ دەستبەجێ هەڵاتبوو.

زیاتر لە دوو دەیەیە کە سنوورەکانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات نائارامن و ئەمە لەلایەن گرووپە چەکدارە کوردەکان لەوانە پەژاک و کۆمەڵە و دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەندێکی دیکەوە دەکرێت.

زۆرجار لەڕێگای نووسین و زارەکی و فەرمی و نافەرمی رپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتمان بە بەرپرسانی ئێڕاقی و هەڵبەت بەرپرسانی خۆجێی هەرێمی کورستانیان ئاگادار کردووتەوە کە با سنوورەکانیان شوێنی حەوانەوەی ئەم گرووپانە نەبێت کە ئاسایشی ئێران پێشل دەکەن.

خەڵکی ناوچە سنوریەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان ناڕازین لە بوون و چالاکی ئەم گرووپانە کە ئاسایشیان دەڕەوێننەوە، بەردەوام سکاڵایان هەیە لەمەڕ ون بوونی منداڵەکانیان لەسەر دەستی ئەم گرووپانە.

بەداخەوە بەهمه‌ن بە هۆی ششتنەوەی مێشک لەلایەن ئەندامانی پەژاک دەترسا کە بنێردرێتەوە بۆ ئێران بۆیە هەڵەی دووەمیشی کرد و بڕیاری دا تەڤلی دێمۆکرات بێت. بە قسەی خۆی هێشتاش لەنالەباری دا دەژێت و تەنانەت هەندێک شەو نان نییە کە بیخوات.

ماڵباتی بەهمەن زۆر پێداگریان کرد کە بگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە هێشتا ترسی پەژاک لە دروونی دا هەیە.

لەمبارەوە باوکی بەهمەن لە پەیوەندی لەگەڵ چاودێر وتی: من بەڕاستی دەمەوێت کۆڕەکەم بگەڕێتەوە، داوا لە هەموو ڕێکخراو و فەرمانگەکان دەکەم کە یارمەتی گەڕانەوەی کۆڕەکەم بدەن تکایە ئەم چاکەیە لەگەڵ منی پیرمێر بکەن.

بهمن از ترس پژاک به دموکرات فرار کرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک