چارەنووسی نادیاری منداڵانی ون بووی کورد

  • ۲ ساڵ پێش

چارەنووسی نادیاری منداڵانی ون بووی کورد.

تا ئێستا چاودێر بە پێی زانیاریەکانی کە پشتڕاست کراونەتەوە باسی لە چارەنووسی منداڵانی تووش بوو لەدیاردەی ون بوونی زۆرەملێ لە نێو گرووپە ملیشیا کوردیەکان کردووە.

وەک چۆن پێشتریش باس کراوە، ڕێبازی ئەم گرووپانەی وەک پەژاک لەبەکارهێنانی منداڵان لەشەڕدا، بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان کە داویانە لەکنوانسیۆنی ژنێڤ بۆ ئەوەی منداڵی خوار 18 ساڵ وەر نەگرن، بەڵام هەر وەردەگرن.

لەوانەیە هەڵخەڵاتاندن و ڕفاندنی گەنجان، منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک تەنیا دەستکەوتی ئەوانە بووبێت کە باس لە پارێزوانی لە مافی کوردان دەکەن.

لەڕاستیدا ئەوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا کە لە جیهان دا توندوتیژی ڕەت کراوەتەوە و پرسەکان لەڕێگای وتووێژ و قسەکردن چارەسەر دەبن، پەژاک بۆ برەو دان بە توندوتیژی هەوڵ دەدات تا گەنجی زۆرتر بە کوشت دا بدات.

زۆربەی ئەم منداڵان کە کەمتر لە 18 ساڵانن بە زۆر و هەڕەشە و تووش کردن بە مادە هۆشبەرەکان و پارە بێگاریان پێدەکرێت.

ون بووەکان کێن؟

لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن ئەم منداڵانە لە مەرجێک دا کە منداڵان لەلایان پەکەکە و پەژاک و پەیەدە و یەپەگەوە بە شێوازی جۆراوجۆر هەڵدەخەڵەتێندرێن و بەڵێنی دەرچوون لە ئێران و کۆچ دەدەن و دەست لە سەر خاڵی لاوازی منداڵان کە جیابوونەوەی دایک و باوکیان دادەنێن و یا دایک و باوکە هەژارەکان کە گیروودەی مادە سڕکەرەکانن تەڤلیان دەکەن و دیانێرن بۆ گۆڕەپانەکانی شەڕ لە سوریا و ئێڕاق و تورکیا.

ئەم منداڵانە لێکدانەوەیان بۆ پرسە ڕامیاری و سەربازیەکان نییە و دەرفەتی هەڵاتن یا گەڕانەوەشیان نییە و بەداخەوە لەکاتی تەڤلی بوونیانەوە کە بۆ هەندێکیان 15 ساڵیش تێپەڕ بوو هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نییە.

لە هەندێک نموونەدا هەندێک میدیای پەکەکە و پەژاک ڕادەگەینن کە ئەم منداڵانە لە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا یا لە سوریا کوژراون. بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەمە بوونی نییە کە بەڕاست کوژراون یا شتێکی دیکەیان بەسەر هاتووە.

ئەو زانیاریانە کە دەگاتە چاودێر لەلایەن هەندێک لە مافزان و چالاکانی مافی مرۆڤەوە کۆ کراوەتەوە لە شوێنی لەدایکبوونیشیان لێکۆڵینەوە کراوە. هەروەها لە هەندێک نمونەدا ئەندامانی پێشووی پەکەکەش زانیاریان داوە.

زانیارە بڵاو کراوەکانی پەکەکە متمانە پێکراو نین

لە ڕوونکردنەوەی میدیاکانی سەر بە پەکەکە لەبارەی یەکێک لە منداڵانی ون بوونی ئێرانی نووسیان مەحموود سەلاحی کە بۆ خۆی ناوی مەحموود ساڵحییە.

ئەم زانایرەی لەلەیان یەکێک لە هاوڕێیانیەوە بۆ چاودێر هەنێرداوە و خوازیاری ڕاگەیاندنی ئەمە بووە.

مەحموود لەدایکبووی 13ی خاکەلێوەی 1372ی داڵاهۆە لە کرماشان.

لە میدیاکانی پەکەکە و پەژاک کە لە سوید بڵاو دەبنەوە ڕاگەیندرا کە لە 19ی تەباخی 2016 لە ئاگری کوژراوە و ئەم زانیاریە قەت متمانە پێکراو نییە.

پەژاک کە منداڵێکیان بۆ شەڕ کردن هەڵخەڵەتاندووە و هەناردوویان بۆ ناوچەی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا بێ هیچ بەڵگەیەک ڕادەگەینێت کە لەو ناوچە بەرینەدا کوژراوە و ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوەکەشیان بە ڕێک و دروستی بڵاو نەکردووتەوە بۆیە ناکرێت متمانە بە زانیاریەکانیان بکرێت.

هەروەها دیار نییە کە چ کەسێک کوشتوویە و تەرمەکی لەکوێێە؟

ناڕوونی لەبارەی مردن و چارەنووسی ئەندامان پەکەکە و پەژاک ئەوەندە زۆرە کە قەت ناکرێت پشتڕاست بکرێنەوە.

بانگهێشتی چاودێر

پێشتر لەبارەی مندالان ون بووی ئێرانییەوە بانگهێشتمان ڕاگەیاندبوو کە تێدا داوامان لە دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لە پێناو بەدواداچوونی زۆرتر بۆ پرسەکە، یارمەتی ئەم کۆمەڵەیە بدەن.

شایانی باسە ون بوون کە تا ئێستا لە ڕاپۆرتەکان دا بڵاو کراوەنەتەوە بریتین لە: مۆنیرە مینا خەڵکی خۆی، مەحموود سەلاحی خەڵکی کرماشان، عەلی عیسا زادە خەڵکی خۆی، داود ئۆسمان پوور خەڵکی ماکۆ، یۆسف ڕەشیدی خەڵکی بانە، حسەن بیلکانلوو خەڵکی ماکۆ و …..

ئەوەی کە لە وتووێژ و ڕاپۆرتە پێشووەکانیش دا ڕاگەیەندراوە، ماڵباتی ئەم کەدانە بە گەشتی ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکانیان نین و ژیانێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەکەن و سرووشتیە کە لەوەها دۆخێکدا پێویستیان بە یارمەتی هەبێت.

بەدڵنیاییەوە بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بەردەوام دەگەنە چاودێر، ئێمەش هەر بەدواداچوون دەکەین بۆ چارەنووسی ون بووە ئێرانییەکان و داوا لە هەموو دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە یارمەتیمان بدەن.

سرنوشت نامعلوم کودکان «ناپدیدشده» کُرد ایرانی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک