فۆرمێلی بۆ سەرکەوتنی دەسەڵاتی تورکیا

  • ۲ ساڵ پێش

قەیرانی ئابووری تورکیای تەنیوەتەوە و شرۆڤەکارانی ڕامیاری پێیان وایە کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023 پارتەکەی ئەردۆغان شکستێکی قوورس دێنێت. بەڵام ئەردۆغان فۆرمێلێکی خستووتە ڕوو کە بەو پێیە ئاکپارتی دەتوانێت تەنانەت پێش لە هەڵبژاردن یاریەکە بباتەوە و ڕکەبەرەکانی شکست پێ بێنێت.

هێشتا ساڵێکی بۆ هەڵبژاردنی تورکیا ماوە بەڵام هەر لەئێستاوە دۆخی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە بە خەستی ڕامیاری – حزبی و لە سەر بنەمای دوو جەمسەریە. ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی دەسەڵات دەنگەکانی بۆ سەدا 27 دابەزیوە. ئەمە کەمترین ئاستی دەنگە بۆ ئاکپارتی لەم 21 ساڵەدا. بەڵام ئەردۆغان ئەمەی لا پەسەند نییە و دواو لە سەرکردەی باڵەکانی لە 81 پارێزگا دەکات کە بێنە گۆڕەپانەکەوە و لەئێستاوە ئیش بۆ سەرکەوتن بکەن.

ئەردۆغان لە وتارە نوێێەکەی دا دوو شتنی گرنگی خستە ڕوو:

  • ئێمە هێشتاش خاوەنی بەهێزترین پارتین لەتورکیا
  • هیچ پارتێک ئەوەندی ئاکپارتی ئەندامی سەقامگیر و ڕێکخراوکراوی نییە.

ئایا دوو خاڵەکەی ئەردۆغان ڕاستن؟ وڵام ئەرێنییە. چونکە بە پێی ڕاستییەکان و نوێترین ڕاپرسی، پارتەکەی ئەردۆغان ئەوڕۆ خاوەنی 27 لەسەدی دەنگی هەموو تورکیایە بەڵام سەرەکیترین و بەهێزترین واتە پارتی کۆماریخواز کە لەساڵی 1923ەوە بە دەستی مستەفا کەمال دامەزراوە لە کۆتایدا 24 لەسەدی دەنگەکانی هەیە.

لەبارەی خاڵی دوومەیش دەبێت بگوترێت کە بەڵێ ئەردۆغان ڕاست دەکات.

ئاکپارتی 11 ملیۆن ئەندامی سەقامگیری هەیە کە نەتەنیا بە بەردەوامی لە گۆڕەپانی خەبات دان و لە چوارچێوەی باڵەکانی چالاکی دەکەن، بەڵکوو بەبەردەوامی مافی ئەندامێتی مانگانەی خۆیان دەدەن و بۆیە جیاوازە لە هەموو پارتەکانی دیکە.

هەڵبەت لەبیر نەکرێت کە زۆرجار باس لە ئەندامێتی نایاسایی و شاراوەش کراوە. دیارە کە پارێزگار و فەرماندارەکانی هەندێک پارێزگاکانی تورکیا، ژمارەی نەتەوەیی هەندێک لە هاوڵاتیان بە بێ ئەوەی کە خۆیان ئاگادار بن لە ماڵپەڕی ئەندامێتی ئاکپارتی تۆمار دەکەن.

هەرچەندە ئەم سەرپێچییە ئاشکرایە زۆر جار سەلمێنراوە، بەڵام کۆی ئەو کەسانەی کە بە شێوازی نایاسایی ناویان تۆمار کراوە ناگاتە پێنسەد هەزار کەسیش و پارتەکەی ئەردۆغان بەڕاستی 11 ملیۆن ئەندامی فەرمی و چالاکی هەیە. و گەورەترین پارتی دژبەری بە هەموو هەوڵێکیەوە و ئەزموونی 99 ساڵە کەمتر لە 5 ملیۆن ئەندامی هەیە.

فۆرمێلی سیحراوی ئەردۆغان چییە؟

ئەردۆغان لەم 11 ساڵەدا، زۆر جار ڕایگەیاندووە کە بە پێی “بەرنامە و پلانی ستراتژیک تا 2023″ تورکیا لە ساڵیادی سەدەمین ساڵی دامەزرانی کۆمار واتە لە ساڵی 2023، دەبێتە یەکێک لە دە هێزی یەکەمی ئابووری جیهان و دەڕواتە نێو پێرستی وڵاتە پێشکەوتووەکان و گرنگی جیهان. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی کرداردا، تورکیا ساڵ لەدوای ساڵ مەودا کەوتووتە نێوان خۆی و ئەم ئارمانجەی و نرخی پارەکەی دابەزیوە و تەنانەت ژمارەی پێوانەیی ئارژەنتینیشی بەزاندووە و خەڵکی تورکیا تووشی هەڵاوسانی بێ وێنە بوون و ڕووبەڕووی دژوارترین قەیرانی ئەم 22 ساڵەی دوائین.

ئەردۆغان دوێنێ ڕایگەیاند:”ئێمە لە ساڵی داهاتوودا، هەم هەڵبژاردنی گەورەمان لە بەردەمدایە کە تەنیا بژارەی ئێمە لە هەڵبژاردنە سەرکەوتنە و هەم لەساڵیادی سەد ساڵەی دامەزرانی کۆمار ئارمانجی ستراتژی 2023 بەدی دەکەین. ئێمە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن و بەدی هاتنی ئارمانجەکانمان فۆرمێل و نەخشەی ڕێگامان هەیە، ئەوڕۆکە دەمەوێت ئەم فۆرمێلە بۆ ئێوەش باس بکەم.”

“ئێمە تا ڕۆژی هەڵبژاردن، بە ئارمانجی دیدار لەگەڵ یەک بە یەکی هاوڵاتییە 85 ملیۆنییەکە لە 81 پارێزگای هەوڵ دەدەین و دڵی هەریەکەیان بەدەست دێنین. دەستبەجێ دوای ئەوە لەسەر بنەمای ئارمانجی 2023 درێژە بەڕێگامان دەدەین. 11 ملیۆن ئەندام کە هێمای سەرکەوتنمانن لە هەڵبژاردنی 2023 دا، تێگەیشتن. ئێمە ئەم ئیشە گەورەیە دەکەین و بەۆ خۆشی پێش لە هەڵبژاردن یاریەکە دەبەینەوە و سەردەکەوین. هەڵبژاردن بۆ ئێمە دژوار نییە و بەدڵنیایەوە دەیبەینەوە. ئایا ئێمە لە ئێستادا زیاتر لە 11 ملیۆن ئەندامان نییە؟ هەمانە. باش گوێ بگرن، گەر هەر یەک لە ئەندامانی ئێمە کەسێکی دیکە لەگەڵ خۆی بێنێت، ژمارەی ئەندامانمان دەبێت 23 ملیۆن کەس و ئەمە ژمارەیەکی سێمبۆلییە و هەر ئەو ژمارەی بەڵگەنامە و ستراتژی 23یە. بۆیە داوا لە سەرکردە سەرەکییەکانی پارتەکەمان لە پارێزگاکان، سەرۆکی باڵی ژنان، گەنج و سەندیکا و چالاکانی خۆجێی دەکەین، ڕانەوستن و درێژە بە ڕێگاکەیان بدەن، هەروەک دەبینن، پرسێکی دژوار نییە. هەر ئەوەندە بەسە تا ژنان و گەنجان ئیشەکانیان بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن، گەر ئەمە بکەن یاریەکە هی ئێمەیە و دەیبەینەوە.”

11 ملیۆن کەس لە 11 مانگ دا؟

فۆرمێلی ئەردۆغان بە ڕواڵەت، زۆر ژیرانە و سادە دەنوێنێت. بەڵام لە گۆڕەپانی کرداردا، تەڤلی کردنی 11 ملیۆن ئەندامی نوێ لە 11 مانگ دا ئارمانجێکی خەوناوی و نەکراوە.

ئاکپارتی لە مەرجی ئێستادا، میدیایەکی زەبەلاحی لەبەردەست دایە کە لە پانتایی ئەوە دا، زیاتر لە 35 کەناڵی تەلەڤزیۆنی نەتەوەیی، 22 ڕۆژنامەی گرنگی سەرتاسەری، دەیان گۆڤار و هەفتە نامە، 5 ئاژانسی دەنگووباسی گەورە و دەیان هزرگە و ماڵپەڕی هەواڵ و دەنگووباسی بوونیان هەیە.

جگە لەمانە لە ئاستی پارێزگاکانیشدا، کەلو وپەل و کەرەستەی زانکۆیی، دەوڵەتی و ئابووری هەیە و بەم پێیە گەر توانای تەڤلی کردنی 11 ملیۆن ئەندامی نوێی هەبووا ئەوە پێویستی بە ڕاوێژی ئەردۆغان نەدەکرد و ئەمەیان دەکرد.

بۆیە ژیرانە نییە کە پارتێکی ڕامیاری گەورە بە هێز و دەوڵەمەند کە لە تەمەنی 21 ساڵەی خۆیدا، 11 ملیۆن کەسی کردوو بە ئەندام، بە جارێک لە ماوەی 11 مانگ دا ئەوەندەی تەمەنی 21 ساڵەی خۆی ئەندامی نوێ کۆ بکاتەوە.

شا ڕووتە

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەکی بەرچاو لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی لەو پارتە جیا بوونەتەوە و ڕۆشتوونە نێو کۆڕی دژبەرانی ئەردۆغانەوە.

عەبدۆڵا گول، عەلی باباجان، بلەند ئارنچ، عەبدۆلەتیف شەنەر، ئەحمەد داود ئۆغڵوو و دەیان کەسی گرنگی دیکە، هەر هەموویان لە ئەردۆغان دابڕان، یەکێک لە گرنگترین ئەم ناوانە بلەند ئارنچە.

ناوبراو مافزان و ڕامیارڤانە کە بە قسەی خۆی، ساڵانێکە شاگردی ئەربەکانی کردووە و لای ئەو ڕامیاری فێر بووە. ئارنچ یەک لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتییە و پلە و پایەی گرنگی وەک جێگری سەرۆک وەزیر، وەزیری دەوڵەت، وتەبێژی دەوڵەت و سەرۆکایەتی پەرلمانی هەبووە.

ئەو بەدرێژایی سەردەمی چالاکی ڕامیاری و حزبی خۆی، لەوە نەترساوە کە لەبەرانبەر هەندێک بڕیاری ئەردۆغان بوەستێتەوە و ڕەخنەی لێبگرێت. ئێستا ئەویش تەڤلی ڕەخنەگران بووە و سەیر ئەوەی کە هێشتا لەو پارتە دانەبڕاوە و دۆستی ئەردۆغانە کە دەبێت خێرا دەری بکات.

ئارنچ دوێنێ لە وتارێکد لە کۆمەڵەی دێمۆکراتیکی تورکیا، لە تەنیشت کلیچدار ئۆغڵوو و دژبەرانی دیکەی ئەردۆغان دانیشتبوو و وتارێکی گرنگ و بە کاریگەری پێشکەش کرد.

ئەو لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی ناڕاستەوخۆی بە چیرۆکی ناسراوی جلی نادیاری شاە نووسینی هانس کریستین ئەندرسۆن دا و وتی: “کاتی هاتووە کە یەکێک بە شا بڵێت ڕووتە و هیچی لەبەر نییە. ئێمە ڕێگا چارەیەکمان نییە و دەبێت خێرا پێی بڵێین، قامکی بۆ ڕاکێشین و پێ بڵێین کە هیچ لەبەر نییە  و ڕووت و قووت وەستاوی”.

محەمەد مەتین یەک لە نووسەر و چالاکە ڕامیارە کۆنەکانی ئاکپارتی دوێنێ شەو لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دا، بە وشەی وەک خائین و بێ شەرف باسی ئارنچی کرد و پێی وت کە با سنووری خۆی بزانێت.

ئەو هەروەها داوای لە پارتەکەی کرد کە لە کورترین کات دا ئارنچ دەربکات.

ڕێگای دژواری سەرکەوتن بۆ ئەردۆغان

بەڵگەکان پیشان دەدەن کە تورکیا ناتوانێت لە 11 مانگی داهاتوودا، بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئابووری، هەنگاوێکی بەرچاو بنێت، لە ئەنجامدا زیاد کردنی 11 ملیۆن ئەندام بۆ ئاکپارتی، ئیشێکی دژوارە و لەوانەیە ئەردۆغان بە پێشکەش کردنی فۆرمێلی سیحراوی، بەدوای ئەوەدایە کە شکست لە هەڵبژاردن دا بخاتە ئەستۆی سەرۆکی باڵەکانی لە پارێزگاکان دا.

فرمول جادویی برای پیروزی حزب حاکم ترکیه

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک