کوردەکان و کردارە پەلهاوێژیەکانی تورکیا

  • ۲۷ ڕۆژ پێش

کوردەکان و ئەو کردارانەی کە تورکیا لە مەڕ داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان ئەنجامی دەدات لەڕاپۆرتێکی چاودێر دا لەگەڵ یەکێک لە کارناسانی پەیوەندیە ڕامیاریەکانی ناوچەکە دانیشتووی سوریا باس کراوە.

کێشەی تورکیا پەکەکە نییە بەڵکوو بوونی کوردەکان و ناوەڕۆکی خۆی لە لەناوبردنی کوردان دا دەبینێتەوە، هەروەک دەزانین ساڵی 2023 سەدەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی تورکیایە. لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئۆسمانی ئەرمەنی و سوریانییەکانی کۆمەڵکوژ کرد، ئێستاش دەیەوێت کوردەکان وەک ئەرمەنییەکان کۆمەڵکوژ بکات و سەدەمین ساڵڤەگەڕی خۆی بەم کۆمەڵکوژیەوە جێژن بگرێت و دەوڵەت – نەتەوەیەک بەس تورک سەقامگیر بکات و بۆیە هێرش دەکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و باکوور و باشووری کوردستان. ئەوڕۆکە لەگەڵ پەکەکە شەڕ دەکات و سبەڕۆژ لەگەڵ کەسانی دیکە، تەنیا ئارمانجی تورکیا لەناوبردنی کوردە.

باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای کردووتە دوو بەەوە، بەشێکی لەژێر داگیرکاری تورکیادایە و بەشەکەی دیکەشی لەلایەن خۆسەریەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. بەشەکانی وەک عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی کە لە دەست تورکاندایە بەڕاستی هەڵسووکەوتی پێچەوانەی مافی مرۆڤ لەوێ ڕوو دەدات بۆ نموونە کوشتن، گۆڕەوشار و دەسدرێژی و ….

بەڵام کاتێک کە چاو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان دەکەین مەرجەکە جیاوازە، بۆ یەکەمین جارە کە هەموو خەڵکی سوریا یەکگرتوون و پەیوەندی برایەتی لەنێوانیان دا پێک هاتووە. بۆ نموونە سەردەمانێک ژن لەنێو عەرەبەکان دا هیچ مافێکیان نەبوو ئێستا هەموو ژنەکان شووناسی خۆیان هەیە و لە کۆمەڵگادا لەپاڵ ئەوانی دیکە دەژین. ژنانی پۆلیسی هاتۆچوو و شوێنەکانی دیکەمان هەیە.

لەو کاتەوە کە کوردەکان دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە هەموو خەڵک پێکەوە یەکسان و بران. هەڵبەت دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەم مۆدێلی دەوڵەتە لەناو ببات بۆ ئەوەی کوردەکان نەتوانن لە شوێنێک بژین کە ژیانی وەک هەڤ بوونی هەبێت. بۆیە ئەم هێرشانەی دەست پێکردووە و دەیەوێت کوردستان داگیر بکات کە دووبارە دەوڵەتی ئۆسمانی نوێ دابمەزرێنێتەوە.

توركيا دەڵێت کە سەد ساڵ لەوەو پێش ئەم ناوچە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆسمانییەکان دا بووە و ئێستاش دەیەوێت دووبارە ئەم ناوچە بخاتەوە سەر خاکی خۆی و سنوورەکانی بەربڵاو بکاتەوە. لەگەڵ ئەمەش کوردەکان بە ئەزموونێک کە لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی هەیانە خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکەکان و لەو کاتەوە کە ئەمەیان زانیوە چیتر هێرشێک بۆ سەر ئەم ناوچە نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەم ناوچانە.

لەئێستادا ژیانێکی ئازاد لەو ناوچە بوونی هەیە. کورد و عەرەب و سوریانی پێکەوە دەژین و گەر چاو لەو ناوچە بکەیت دەتوانین ببینین دۆخی کورد لە چاو ڕابردوو گۆڕاوە.

بەڵام دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی کە ئەم سیستمە نوێیە لەناو ببات و سیستمێکی دیکتاتۆری دابمەزرێنێت، هێرش دەکات، لەگەڵ ئەمەش خەڵکی ناوچەی خۆسەر هێشتا درێژە بە ژیانی خۆیان لەسیستمی نوێد دەدەن و لە بواری ڕامیاری، ئابووری وچاندیەوە لەپێشکەوتندان. بۆیە هەرچەندە هێرشەکانی تورکیاش بوونیان هەبێت، هێشتاش خەڵکی سوریا داهاتوویەکی ڕوون بۆ خۆیان وێنا دەکەن.

کردها و ماجراجویی ترکیه در اشغال مناطق کردنشین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .