تاکتیکی خوێندن لەوڵاتانی ئەورپیی دا

  • ۲ مانگ پێش

پەژاک لەڕێگایی بەڵێنی درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆەکانی وڵات فەرشاد بۆ لای خۆی ڕاکێشا و پێشنیازی پێدا لەوانە تێچووی ئەم بابەتە بۆ خۆی دەیدات، سرووشتییە کە گەنجێک لەدۆخی فەرشاد بەم شتانە هەڵبخەڵەتێت.

گەر لە خەڵکی ستەم لێکراوی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکان تا ڕۆژئاوا تا باکووری ڕۆژئاوای ئێڕان بپرسدرێت کە کێشەی سەرەکیتان چییە دەڵێن بژیوی ژیان و ئابووری و لە مەرجێک دا کە ڕەوتی پەرەوسەندوویی لەم ناوچانە لەچاو ناوچەکانی ناوەند زۆر کەمترە بەڵام ئازا داینیان لەلایەن جیایی خوازانە کە خۆیان لە هەرێمی کوردستان حەشار داوە و ئاسایشیان لەخەڵک ستاندووتەوە و بەداخەوە خەمناکترە لەوەی کە خەڵک حەشارگەیەکیان نییە. زۆربەیان نازانن لەکوێ و چۆن بەدوای منداڵەکانیاندا بگەڕێن کە بەڕاستی دیار نییە دەزگا یاساییەکانی وڵات لە کوێی ئەم فەرمێلەن بۆ کەسێک یاریان نادات بەڕاستی بۆ ئێمەش جێگای بڕواکردن نییە ئەوەندە تاوان لەدژی هاوڵاتیانی بێ کەس بوونی هەیە و وەک بڵێیت کە بۆ بەرپرسان ئاساییە.

بیرمەندانی ئەم سەردەمە، فرقە وەک کاوڵکاری مێشک و هەڕەشەیەک بۆ هەزارساڵەی سێیەم ناو لێدەکەن. فرقەکان، لەڕێگای لەخشتە بردنی تاکە نەزان و بێ ئەزموونەکان بەڵام ڕاستگۆ و وەفادارەکان، ئارمانجی کاولکاری خۆی بەڕێوە دەبات. ئەم دیاردە ناوی لێدەنرێت کوێلایەتی پێشکەوتوو. ئارمانجی ڕامیاری وەک ئاسایشی گشتی و دادی کۆمەڵایەتی یا گەیشتن بە کۆمەڵگای بێ چینیان کردووتە گورزی دەستیان و کەسانی ڕاستگۆ و تەواوخواز کە ئەزموونی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریان نییە تەڤلی دەکەن و کەڵکی خراپیان لێوەردەگرن.

زۆربەی گرووپە مارکسیستی و چەپەکان لەم گرووپانەن. بە پێی ئەم پێناسە پەکەکە و پەژاک لە تاکتیکی وەک پێکهێنانی ژیان و هەروەها هەناردنی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوووپی کەڵک وەردەگریت بۆ نموونە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە چاودێر دیمانەیەکی لەگەڵ برای فەرشاد ئەمینی دا ئەنجام داوە:

ئاستی داراییمان کز بوو بەڵام فەرشاد لەم دۆخەدا توانی لەسەر پێی خۆی بووەستێت و بخوێنێت و بڕواتە زانکۆی تارارن.

بەڵام لەکاتێکەوە کە تەڤلی یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە پەژاک بوو، ئەوان لەڕێگای ئەو زانیاریانەیە کە لەبارەی دۆخی و کێشە ئابووریەکانی فەرشادەوە هەیانبوو و هەڵبەت حەزی فەرشاد بۆ درێژە دان بە خوێندن. هەڵیانخەڵەتاند.

پەژاک لەڕێگای بەڵێنی داین بۆ خوێندن لە زانکۆ لەدرەوەی وڵات فەرشادی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و بۆیە پیشنیازی پێدا لەوانە داینی تێچووی خوێندنی سرووشتییە کە گەنجێک بە مەرج و دۆخی فەرشاد فریوی ئەمە بخوات.

بۆیە فەرشادیش درۆکانیانی باوەڕ کرد و وازی لەخوێندن لە زانکۆی تاران هێنا و ڕۆشت بۆ قەندیل و ڕێگایەکی دیکەی بۆ ژیانی گرتە پێش کە کۆتایەکەی نادیارە.

چاودێر لەبارەی ئەم کەسانەوە بەدواداچوون دەکات تا گەیشتن بە ئەنجامێک بۆ چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد لەلایەن ئەم گرووپە چەکدارانەوە، درێژە دەدات.

فریبی از نوع تحصیل در کشور های اروپایی

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .