ڕفاندنی ئیلاهه پوور سادقییەکان درێژەی هەیە تا کاتێک کە ڕیشەی پەکەکە وشک بێت

  • ۲ ساڵ پێش

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە، خێزانی ئیلاهە پوور سادقییە.

وەک باوکی وتی: ” کە گەیشتە ماڵەوە هاوژینەکەم وتی کچەکەم نییە. ئەندامی پەژاکیش نەبوون. هەستم کرد کە لەنێو حەوشەیە هیچ کات بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئەندامانی پەژاک کچەکەم بڕفێنن ئەو بەس 14 ساڵی بوو.”

وتی: “ڕۆژی دواتر توانیم هەنێک لە ئەندامانی پەژاک ببینمەوە و پرسیاریان لێبکەم وتیان کە بردوومانەو نایگەڕێنینەوە. ڕازی نەبوون و وتیان هەناردوومانە بۆ قەندیل و لێرە نییە.”

ئەمانە پیشان دەری شێوازێکی هەردەمیانە و دووپات بووی هێزەکانی پەکەکە و پەژاکە بۆ تەڤلی کردنی منداڵان و گەنجان.

شێوازێکی نامرۆیانە کە ڕاشکاوانە دژی مافی مرۆڤە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هەرکەس ئەمە دەزانێت و هیچ چالاکڤانێکی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەنگی لێ بەرز نابێتەوە.

ئەم بێدەنگییەی چالاکان و کەشی ئەنتەرنێت و بەرپرسانی دەوڵەتی و تەنانەت کەسایەتی بەکاریگەرەکانی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بۆتە هۆی دووپات بوونەوەی بێ تێچووی ئەم جۆرە کردەوانە بۆ ئەم گرووپانە.

تا کاتێک کە ئیرادەیەکی ڕژد بۆ سنوردارکردنی چالاکییە ئابووری و بازرگانی ناڕەوا و نایاسایی ئەم گرووپانە لە هەموو جیهان بەتایبەت لە ئەورووپا ئەنجام نەدرێت تا لەبواری داراییەوە تەنگاو بن و نەتوانن هێز دابین بکەن، ئەم گرووپە و کردەوەکانی درێژەیان دەبێت.

تا کاتێک کە بڕیاری ڕژد لەلایەن دەزگا نێودەوڵەتی و بەکاریگەرەکان کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا لەبارەی لادانی ئەم گرووپە و وشک کردنی ڕیشەی ئەندامان و سەرۆکەکانی لە وڵاتە جیاوازەکان دا و هەڵىەت هزرەکەشیان، ئەم جۆرە ڕووداوانە کە بۆ ژیانی ئیلاهە پوور سادقی ڕووی دا، دووپات دەبێتەوە.

بەرەنگاربوونەوی ئەم گرووپە توندئاژوانە کە لەسەر بنەمای فرقە و چەکدارین وەک پەکەکە و پەژاک و باڵەکانیان، بەردەوام زیانی دارایی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و چاندی زۆر دەگەینن کۆمەڵگاکان و دەوڵەتەکان و ئەمە بە تەنیا هۆیەکی بەس نییە تا هەرکەس لەپێناو سنوردارکردنیان و بن بڕ کردنیان، یەک بگرن و بەرنامەیەکی کۆمکرێت و تەواویان هەبێت بە جۆرێک کە لە درێژخایەن دا بکەوێتە بواری کردارەوە.

ربایش «الهه پورصادقی» ها ادامه دارد تا زمانیکه ریشه پ ک ک خشکانده شود

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک