هەڵسووکەوتی دووڕوویانەی تورکیا و ڕامیاری دووفاقی ڕۆژئاوا لەمەڕ تێرۆریزم و توندئاژۆیی

  • ۲ ساڵ پێش

دژایەتی تورکیا لەمەڕ تەڤلی بوونی فەنلاند و سوید بۆ ناتۆ ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵیان لە گۆڕەپانی ڕامیاری و میدیایی وڵاتانی ئیسکاندیناوی خستە بەر باس.

لەم ڕۆژانەدا ئاژانسی فەرمی فەنلاند بەناوەی ئولە نووسی تورکیا لەنێوان ساڵانی 2019 تا 2022 دەیان داخوازی ڕادەستکردنەوەی کەسانێک کە ئەندمی بزووتنەوەی گولەن و کوردە دژبەرەکانی سەر بە پەکەکە ڕادەستی فەنلاند کردووە. بەرپرسانی فەنلاندی بەدواداچوونیان بۆ حەوت دانە لەم داخوازانە کردووە و تائێستا دوو کەسیان ڕادەستی تورکیا کردووتەوە بەڵام تۆمەتیان لەمەڕ پەیوەندی لەگەڵ تێرۆریزم لەسەر ساق نەکراوەتەوە. تورکیا بەتایبەت خوازیاری ڕادەستکردنەوەی چەند کوردی دژبەرە کە لە هێرشی کۆکتل مۆلۆتۆفی بۆ سەر باڵوێزخانەکەی لە هلسینکی دەستیان هەبووە. لەساڵی 2008 پێج دبەری کورد تەمەنی 16 ساڵ بۆ سەرەوە هێرشیان کرد بۆ سەر باڵوێزخانەی تورکیا و ئاگریان تێ بەردا و زیان بە فەرمانبەرانیشی گەیشت. لەم هەواڵەدا هەروەها هاتووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆی بڵاوکردنەوەی دیمانەی سەرکردە تێرۆریستییەکان لەلایەن ئولە، ئاژانس و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی فەرمی فەنلاند، خوازیاری گەماورۆدانی ئەم ڕێکخستنە بووە.

لە 22ی جۆزەردانی ئەمساڵیش لە یەکەمین دانیشتنی دوو ڕۆژەی ساڵانە لەبارەی باسی کولتورانتا، دوای ڕواندنەوەی مەرجە کۆڕۆناییەکان، سەرۆک کۆماری فەنلاند مێوانداری سەرۆک وەزیری نروێژ و سکێرتێری گشتی نرۆێژ لە پەیمانی ناتۆ بووە. دانیشتنی ئەمساڵ لەژێر ناوەی “ناوچەی نوردیکی سەقامگیر، سەرپێ و بەرپرس” بە بەشداری بڕیاردەرانی ڕامیاری، لێکۆڵەڕان، نوێنەرانی دەوڵەت و بەشی پیشەسازی و ڕێکخراوەکانی دەرەوەی دەوڵەت و میدیاکان، بەڕێوە دەچێت. بە پێی ئەم هەواڵە بڵاو کراوە سەرۆک کۆماری فەنلاند لە دیدار لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکان جارێکی دیکە سەرسووڕمانی خۆی لەمەڕ دژایەتی تورکیا بۆ ئەندامێتیان لەناتۆ دەربڕی و وتی کە ئەو وڵاتە چەند مانگ پێش ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بۆ ئەندامێتی لەناتۆ وڵامی ئەرێنی دابووەوە.

بە پێی قسەی ئەم لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناتۆ کێشەی کەمتری لەمەڕ بەرەونگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم هەیە. سکێرتێری ناتۆش وێڕای ئەوەی کە وتی نیگەرانییەکانی تورکیا دەکرێت ڕەچاو بگیردرێت وتبووی کە لەنێوان ئەندام دا هیچ وڵاتێک دا ئەوەندەی تورکیا زیانی بەرنەکەوتووە بەڵام ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە گرووپە تێرۆریستیەکانی سەر بە پەکەکە بە ناوەی پەژاک و هەندێک ملیشیای کورد وەک کۆمەڵە و دێمۆکرات چەندین جار هێرشیان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لەوڵاتانی ئیسکاندیناوی کردووە و ئەم گرووپە ملیشیانە تاوانی زۆریان لەدژی هاوڵاتیانی کورد ئەنجام داوە.

ئەم گرووپە ملیشیا سەربازیە ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵانی کوردی ئێرانی بە شێوازی جیاواز تەڤلی کردووە و هیچ زانیاریەک لەمەڕ چارەنووسیان لەبەردەست نییە، بەڵام سەرکردەکانی ئەم گرووپانە بەئاسانی لەنێو خاکی ئەم وڵاتانەدانو چالاکن. تەنانەت میدیاکانیان کە 24 کاژێر چالاکن و بانگهێشتی توندوتیژی دەکەن لەدژی ئێران، بەڵام دەوڵەتی ئێران هیچ هەنگاوێکی بەکاریگەر بۆ دژایەتی کردنیان ئەنجام نەدراوە. سەیر ئەوەیە کە زۆربەی ئەم کەسانە لەلایەن پۆلیسی ئینترپۆلەوە داواوکراون و ئەمە لووتکەی هەڵسووکەوتی دووفاقی ڕۆژئاوایە لەمەڕ تێرۆریزم. لەم مەرجەدا تورکیاش بە هەڵسووکەوتی دووڕووانە کاتێک باسی تێرۆریستانی پەکەکە دەکات، ئاماژە بە باڵە ئێرانییەکەی نادات و ئەمە بە واتای هەڵسووکەوتی درفەتخوازانی تورکیایە. ڕای گشتی کۆمەڵگای کوردی چاوەڕوانی ڕژدی لەبەرپرسانی ئێرانی هەیە لەمەڕ بەدواداچوون بۆ ناوەندەکانی ناسەقامگیری لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانی کە تا ناو دڵی ئەورووپا خۆی تەنیوەتەوە.

زۆر جار میدیاکانی تورکیا، ئێران تاوانبار دەکەن کە لەدژی تێرۆریستە جیایی خوازەکانی پەکەکە شەڕ ناکەن و تەنانەت ماوەیەک پێش وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لووتکەی بێشەرمی خوازیاری بوونی سەربازی تورکیا لە سنوورەکانی ئێران بوو کە کاردانەوەی تورندی بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماسی لێکەوتەوە. بەڵام ئەم هەنگاوە زۆر کەمە و نابێت ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانی کورد تووشی گوێ نەدانی بەرپرسانی ئێرانی بێت. پەیوەندی ئێران لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەرێنییە و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی لە ئێراق دا زۆرترین کەڵکی لەم پاڵپشیانەی ئێڕان وەرگرتووە، بەڵام ڕاپۆرتی زۆر هەیە کە بەرپرسانی پۆلیسی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕاشكاوانە منداڵان و گەنجانی کوردی ئێرانی بەرەو ئەم گرووپانە هان دەدات و ئەمە جێگای داخ و کەسەرە.

 

سەدان ماڵباتی کوردی ئێرانی چاوەڕوانی گەڕانەوەی منداڵەکانیانن کە تووشی ئەم گرووپە جیاوازانە بوون.

چاودێر ڕاپۆرتی زۆری لەمبارەوە بڵاو کردووتە کە چاوەڕوانی ڕژد دەکرێت لەلایەن بەرپرسانی داد و دیپلۆماتیکی ئێرانەوە، سەرنجی لەسەر بخرێت.

(رفتار ریاکارانه ترکیه و سیاست دوگانه غرب در قبال تروریسم و افراطی‌گری)

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک