پەکەکە ئاماری کوژراوانی دەشارێتەوە

  • ۲ ساڵ پێش

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە ئاماری کوژراوەکانی بەتایبەت سەرکردەکانی دەشارێتەوە.

یەکێک لە کادیرە پێشووەکانی پەکەکە بە ناوی مەحموود ڕەش لەدیمانە لەگەڵ باسنیوز جەختی کردەوە کە پەکەکە بە هۆی تووڕەی خەڵک و کاردانەوەی ڕای گشتی، ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوەکانی بەتایبەت سەرکردەکانی دەشارێتەوە.

دوای ئەوەی کە تورکیا ڕایگەیاند ژمارەیەک زۆر لە سەرکردەکانی پەکەکە کوژراون، مەحموود ڕەش کادیری پێشووی پەکەکە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: بەڵێ، پەکەکە هەواڵی کوژرانی کادیرەکانی دەشارێتەوە و ئێستا هەندێک لە سەرکردەکانی ئەم گرووپە کوژراون بێ ئەوەی کە پەکەکە ڕایانبگەینێت.

ئەو هەروەها وتی: زۆربەی وێنە و فیلمەکان کە پەکەکە لە ئەندامانی کوژراوی بڵاویان دەکاتەوە، هی دوو یا سێ ساڵ پێشن. ئەوان نایانەوێت ڕاستییەکە بە خەڵک بڵێن چوونکە زۆربەی کوژراوەکان ئەوانەن کە بە زۆر براون بۆ قەندیل، پەکەکە بۆ پێشگرتن لە ناڕزایەتی ئامارەکان بڵاو ناکاتەوە.

مەحمود وتی: ئەم ڕامیاریە پیسەی پەکەکە بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵک. زۆربەی ئەوانەی کە تەڤلیان دەبن، ون دەبن. گۆمانی زۆر هەیە کە هەندێکیان کوژراون و پەکەکە هیچیان لەبارەوە ناڵێت.

پ.ک.ک، آمار تلفات سرکرده های خود را پنهان می کند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک