مافی ئاشتی: خەڵکی کوردستانیش مافی ژیانیان هەیە

  • ۷ مانگ پێش

مافی ئاشتی یەکێکە لە مافەکانی مرۆڤ کە بە واتای ژیان لە کەشێکی ئاشتیانە و دوور لە شەڕ و توندوتیژییە.

ئەم مافە لە بەڵگە جیاوازەکانی نێودەولەتیشدا هەیە وەک جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەیانیەی ناوچەیی مافی مرۆڤ کە ئەم مافەی بە فەرمی ناساندووە. ئەم مافە پیشاندەری بەڵێنی دەوڵەتەکانی لەمەڕ پەرەپێدان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و دووری کردن لە هەڕەشە یا بەکارهێنانی زۆر و گوشار لە پەیوەندەیە نێودەوڵەتییەکان دا. هەروەها ئەم مافە وەک مافی هاوخەمی دادەنرێت کە پیشاندەری هاوکاری و یارمەتی نێوان دەوڵەتەکان و خەڵکی جیهانە بۆ گەیشتن بە ئارمانجێکی هاوبەش.

ئەمە مافە لە پێوانە جیاوازەکانی یاسای بنەڕەتی ئێران دا هەیە. لەوانە لە مادەی 152 دا هاتووە: ڕامیاری دەرەکی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای رەت کردنی هەرجۆرە هەژمونی و دەسەڵاتە و پاراستنی سەربەخۆیی هەمەلایەن و سەروەری خاکی وڵات، پاراستنی مافی هەموو موسڵمانان و پابەند نەبوون بە دەسەلاتی زلهێزان و پەیوەندی ئاشتیانەی بەرانبەر لەگەڵ دەوڵەتە نادوژمنەکان دا دانراوە. بڕگەی پێنجەم لە بنەمای سێیەمی یاسا دا باسی ڕەت کردنەوەی تەواوی داگیرکاری و پێشگرتن لە دزەی دوژمنان دەکات. بڕگەی پازدە باسی پەرەپێدان و قایم کردنی برایەتی ئیسلامی دەکات و بڕگەی شازدەش باسی ڕێکخستنی ڕامیاری دەرەکی ولات لەسەر بنەمای پێوانەکانی ئیسلام دەکات. بەڵێنێکی موسڵمانانە لەبەرانبەر هەموو موسڵمانەکان و پاڵپشتی کردنی هەژارانی جیهان. یەکێک لە گارەنتییەکانی سەقامگیری ئاشتی بەهێزکردنی بنەمای پاراستنە کە لە بڕگەی یازدە دا جەختی لەسەر کراوە.  بەهێزکردنی ریشە و بنەمای پاراستنی نەتەوی لەڕێگای پەروەردەی سەربازی گشتی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری خاک و سیستمی ئیسلامی. لە بڕگەی ج مادی دووی یاسادا هاتووە، ڕەتکردنەوەی هەرجۆرە ستەم و هەژموونی و دەسەڵات وەک یەکێک لە ڕێکارە سەرەکییەکانی دانانی کۆڵەکەی کۆماری ئیسلامییە کە دادوەری و سەربەخۆیی ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و چاندی و هەروەها پێکەوبوونی کۆمەڵایەتی دابین دەکات.

بەڵام بەداخەوە مافی ئاشتی و ژیان لە کەشێکی ئارام و دوور لە ناکۆکی و ئاڵۆزی، لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران دا پێشل دەکرێت. تاوانباری سەرەکی گرووپە چەکدارەکانن. خەڵکی  کوردستان نێزیکی پێنج دەیەیە کە دەبێت لە کەشێکی ترسناک کە بە هۆی کرداری چەکداری ئەم گرووپانەوە ئافرێندراوە بژین. مافی ئاشتی، مافی پەرەپێدان. مافی ژینگە و… خەلکی کوردستان لە سێبەری بێکرداری دەوڵەتی ئێران و هەڵبەت چالاکی ئەم گرووپە چەکدارانەدا پێشل کراوە. هەروەها نابێت لەبیر بکرێت کە مافی ژیانی ئاشتیانە مەرجی سەرەکییە بۆ بەدی هاتنی مافی تەندروستی و مافی ژیانیش.

بە هۆی گرنگی ئەم بابەتش ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2008 لەسەر بانگەشەی مافی ئاشتی ئیش دەکات. ئەم بەیانە پێشنیازێکە کە سەرچاوەی لە بڕیارنامەی پێشوو لەبارەی ئەم بابەتەوە وەرگرتووە کە لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کمسیۆنی پێشووی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی کە پەسەند کراوە. بڕیارنامەی کۆمەڵە گشتی لەساڵی 2020یش ڕاگەیەندرا کە هەرکەس مافی هەبوونی ئاشتی هەیە. بە جۆرێک کە هەموو مافی مرۆڤ بەرەو پێشەوە ببات و پاڵپشتی لێبکات و پەرەسەندوویی تەواوی بۆ بەدی بێنێت. ئەم بڕیارنامەیە جەختی کردووتەوە کە دەوڵەتەکان دەبێت ڕێز لە یەکسانی و نەبوونی هەڵاواردن، داد و دەسەلاتی یاسا بگرن و بەڕیوەی ببەن و پەرەی پێبدەن و ڕزگاربوون لە ترس و پێویستیەکان وەک کەرەستەیەک بۆ بەدی هاتنی ئاشتی لەنێو کۆمەڵگاکاندا گارەنتی بکەن.

خاڵی گرنگ لەم بڕیارنامەیەدا ئەوەیە کە ئاشتی نە تەنیا پێکدادانی تێدا نییە، بگرە پێویستی بە ڕەوتی بەشداری ئەرێنی و چالاک هەیە کە لە تێدا دانوستان و وتووێژ بە دەروونێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لەگەڵ یەکتر و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری گەرەنتی دەکرێت. لەڕاستی دا لەناوچە سنووری و کوردنشینەکان دا لەوانەی بە هۆی کردارەکانی ئێران پێکدادانی سەربازیمان نەبیت، بەڵام بە ڕوونی دەبینین کە پەرەسەنەسەندوویی و هەژاری و پێشنەکوتوویی ئابووری بوونی هەیە. لەڕاستی پێداگری ئەم گرووپانە بۆ درێژەدان بە شەڕ و ئاژاوەی بێ ئەنجام لەنێو خاکی ئیران و هەروەها لەنێو خاکی ئێراق، بۆتە هۆی پێشڵکردنی پەرەسەندوویی، سەقامگیری و ئاسایشی کوردان.

گرووپە چەکدارەکانی پەکەکە و پەژاک و باڵەکان، بەشێک لەو هۆکارانەن کە مافی ئاشتیان لە ناوچە کوردستانییەکان پێشل کردووە. ئەم گرووپانە لەڕێگای ئەنجام دانی کرداری توندوتیژ لەدژی هێزەکانی دەوڵەت و هەڵبەت خەڵکی سڤیل، بوونەتە هۆی ناکۆکی، ئاڵۆزی، ترس، نەبوونی ئاسایش و ناڕزایەتی لەنێوان خەڵک. هەروەها ئەم گرووپانە لەڕێگای بەکارهێنانی شیوازەکانی هەڵخەڵەتاندن، ڕفاندن، پەروەردەی سەربازی، ئایدیۆلۆژیک، منداڵان و گەنجان تەڤلی دەکەن و وەک منداڵ سەرباز لەبەرەکانی شەڕ دا بەکاریان دێنین. ئەم کردەوەیە بەتەواوەتی مافی ژیان، خوێندن، تەندروستی و ئاسایشێ منداڵان پێشل دەکات.

حق بر صلح: مردم کردستان هم حق زندگی دارند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک