پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن لەتورکیا رێگای نەدا ژنێک بە کوردی قسە بکات

  • ۳ ساڵ پێش

پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی رێگەی لەقسەکردنی ژنێک بەکوردی لەبەرنامەی زیندوودا گرت. پێشکەشکارەکە چەند رۆژە پێش پێشی لەقسەکردنی ژنێک لەکاتی بەرنامەی زیندوودا گرت کە ئەمە بووە هۆی تووڕەی راگەیاندنە کۆمەڵایەتییەکان و رەخنەی هەدەپە.

ئەرسەلان یڵماز پێشکەشکاری شەو تی ڤی، رێگای نەدا ئەو ژنە بە زمانی کوردی قسە بکات و پێی وت:”باش (تورکیا)قسە بکە، ئێمە تێناگەین. ئێرە کۆماری تورکیایە.”

ئەم ژنە بۆ چارەسەری کێشەی ماڵباتی لەبارەی خۆشەکەزاکانی لەبەرنامەکەدا ئامادە بوو.

یڵماز بەرنامەی کۆمەڵایەتی رۆژانەی Vazgecme پێشکەش دەکات کە بۆ چارەسەری کێشەکانە. زۆرێک لە خەڵک لەبارەی وڵامەکەیە لەڕێگای هەشتەگی #haddinibildidemarsalan یا “پێگەی خۆت بزانە ئەرسڵان گیان” لێدوان دەدەن.

زمانی کوردی لەتورکیا لەکاتی دامەزراندنی ئەم وڵاتە واتە نێزیکی سەدەیەکە قەدەخەیە.

سنووردانان بۆ زمانی کورد لەرەوتی ئاشتی نێوان دەوڵەت و پەکەکەدا لەساڵی ۲۰۱۳ کەم بووەوە. لەگەڵ ئەمەش، کاتێک کە ئەم رەوتە لەساڵی ۲۰۱۵ کۆتایی پێهات، هەموو شت پێچەوانەوە بوو.

دەوڵەتی تورکیا هەندێک جار نکۆڵی لەکورد دەکات. وشەی کوردستان لەپەرلمان قەدەخەیە، زۆربەی راگەیاندنەکانی تایبەت بە کوردان داخراون و سەرۆکی پێشووی هەدەپە گوشاری زۆری لەسەرە لەگەڵ سەدان کەسی دیکە لەگرتووخانەن. گرووپێکی چەکداری کورد بەناوی پەکەکە دەیان ساڵە کە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لەپێکداداندایە.

مجری تلویزیون در ترکیه مانع از کردی صحبت کردن یک زن شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک