بێ سەروشوێن بوونی ۳۰۰۰ کوردی ئیزدی لەشەڕی داعشدا

  • ۲ ساڵ پێش

حەوت ساڵ دوای دیلگیرانی کوردانی ئیزدی لەسەر دەستی داعش، هەندێک لە کەمینە ئائیزایەکانی ئێراق هێشتا دیلیانن لەسوریا. هەندێکی دیکە لەگەڵ ماڵباتی ملیشیاکانی داعش دەژین.

پەیامە دەنگییە هەنێردراوەکان لەلایەن کۆڕێکی گەنج بە نێوی عەباس حسێن زۆر دڵتەزێنە. ئەم کۆڕە، کە کەمینەی ئێزدیە حەوت ساڵ پێش لەلایەن داعشەوە رفێندرا، لەبارەی چارەنووسی دایکی دەپرسێت و پێی سەیرە کە چۆن باوکی پەیوەندی پێوە نەکردووە.

لەپەیامەکانی ساڵی رابردوودا بۆ باوکی، کە کرێکارێکی بێ ئیشە هەناردی، عەباس دەڵێت کە بارمتەیەوە رێگا نادەن کە پەیام بنێریت؛ چوونکە دایک و باوکی ئەو پارەیە کە داوایان کردووە نەیانداوە.

ئەم گەنجە کە هێشتا دەنگی منداڵانەیە دەڵێت:”باوکم گەر پارە نەدات کێشە نییە، بەس ئاگادارم بکاتەوە بۆ خۆم ئیش دەکەم پارە کۆ دەکەمەوە و پێی دەدەم تا رێگا بدات لەگەڵ ئێوە قسە بکەم.”

حسێن زیاتر لەیەکساڵە کە دەزانێت منداڵەکەی و پێنج کەس لەکەسوکاری لەناوچەیەکی لەژێر دەسەڵاتی تورکیا لەباکووری سوریا لەلایەن داعش کە ئێستا ئەندامی سوپای نەتەوەیی سوراین بە بارمتە گیراون. شایانی باسە نێزیکی ۳۰۰۰ ئیزدی دوای ئەوەی دیل گیران لەلایەن داعشەوە لەسەردەمی داگیرکردنی هەندێک شوێنی ئێراق بێ سەروشوێن بوون.

لەکاتێکدا کە وادەزانرا کە کوژراون سەدان کەسی دیکە زیندوو و لەسوریا و تورکیا دیلن. لەهەندێک نموونەدا، ماڵباتەکان دەزانن لەکوێن و تەنانەت پەیوەندیان لەگەڵیان هەیە. بەڵام پاڵپشتی دارایی دەوڵەتەکان و خێرخوازەکان و هەروەها داواکاری بۆ دۆزینەوەی ئیزدیەکان لەدابەزیندایە.

داعش لەساڵی ۲۰۱۴ یەک لەسەر سێی ئێراق و هەندێک بەشی بەربڵاوی سوریای داگیر کرد و خەلافەتێکی دانا. ئەم گرووپە خاکی ئیزدیەکانی لەشنگال لەباکووری ئێراق داگیر کرد و کەمپەینی نەوەکوژی دەستپێکرد. زیاتر لە ۳۰۰۰ کەس کوژران و ۶۰۰۰ کەس بەدیل گیران و زۆرێک لە ژنان و کچان ناچار کران کە کۆێلەی رەگەزی بن.

بە قسەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا کە نیوەی ئیزدیەکان دیل گیرابوون یا هەڵاتبووین یا رزگاریان ببوو، ۳۰۰۰ دیکەیان هێشتا بێ سەروشوێنن. ئەوان پێیان وایە زۆرێک لەوانەی کە ماونەتەوە لەحەشارگاکان و لە کەمپەکانی گرتووخانە و لەگەڵ ماڵباتی داعشیەکان دەژین. ئەوانی دیکە لەوانەیە دیلی دەستی گرووپە توندڕەوەکانی لەسوریا یا لەتورکیا بن.

حسێن وتبووی کە بارمتە گیرەکان بۆ ئازادی هەریکە لەو نەتەوانە ۹۰۰۰ دۆلاریان دەوێت. ئەو وتی کە لەکاتێک کە بۆ یەکەمینجار لەهاوینی ساڵی ۲۰۲۰ پەیوەندیم بە کۆڕەکەمەوە کرد، جارێک ۶۰۰ دۆلار و جارێکی دیکە ۱۲۰۰ دۆلاری داوەتە بارمتە گیرەکان. بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ رزگارکردنی کورڕەکەی یا تەنانەت هەناردنی پەیام.

حسێن وتی:”هەفتەیەک پێش، من لەڕێگای فەیسبووکەوە لەگەڵ بارمتە گیرەکە قسەم کرد، ئەو وتی گەر دەتەوێت لەگەڵ منداڵەکەت قسە بکەیت دەبێت بۆ هەرجار پەیوەندی ۳۰۰ دۆلارم پێ بدەی. من ئەم پارەم نییە. حسێن ئێستا پشتی بە رێکخراوەکانی خێرخوازیە تا لەکەمپێک لەشاخی شنگال، شوێنێک بۆ ماڵباتەکەی ببینێتەوە کە دوای ئاگرکەوتەنەوەی شوێنی ژیانیان لەکەمپێکی گەورە لەهەرێمی کوردستان دەژین و گوازراونەتەوە بۆ ئەوێ تا زیندوو بێت.

ئەو دەڵێت: نەمەویست ئەوەی لەماڵباتەکەم بە جێ ماوە بسووتێت.”

ئەو وتی:”سێ کۆڕەکەی لەساڵی ۲۰۱۴ لەلایەن داعشەوە بە دیل گیراون. ساڵێک دواتر توانی پارە قەرز بکات تا کۆڕە بچووکەکەی ئازاد بکات کە کاتێک لەگەڵ پێنج کەسوکارەکەی دیکە دەڕۆشت بۆ سوریا و دواتر تورکیا دستگیر کرا. ماڵباتەکەی بۆ هەر شەش کەسیان ۳۰ هەزار دۆلاری دا و ئازیزانی خۆیان لەسنووری ئێراق و تورکیا بینی.” لەساڵی ۲۰۱۵ تا ۲۰۲۰، ناوبراو ئاگاداری چارەنووسی دوو کوڕەکەی دیکەی نەبوو. لەهاوینی ساڵی ۲۰۲۰ لەلایەن خێڵەکانی دیکەوە کە هێشتا دیل بوون، ئاگادار کرایەوە. ئەوان پێیان وت کە کۆڕە گەورەکەی لەساڵی ۲۰۱۷ بە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئائینزایی لەرەقا کوژراوە. کۆڕەکەی ۱۳ ساڵی بوو.

عەبدۆڵا شەریم، رزگارکەری ئیزدی کە نێزیکی ۴۰۰ ئیزدی دیلی لەساڵی ۲۰۱۴ تا ۲۰۱۹ گەڕاندووتەوە وتی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەوە شەڕکەرانە بووە کە کۆڕەکەی حسێنیان دیل گرتووە.

شریم بابەتی یەکەمی پرتووکی “هەنگەوانی شنگال” بووە کە پێش ۲۰۱۴ لەسوریا بازرگان بوو. ئەو دوای دەستگیری ۵۶ کەس لەخزم و کەسوکاری، کەڵکی لەپەیوەندیەکانی بۆ دامەزراندنی تۆڕێک بە مەبەستی رزگارکردنیان وەرگرت.

لەساڵی ۲۰۱۴، نووسینگەی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی کوردانی ئێران، تێچووویەکی بۆ گەڕاندنەوەی خێڵە دیلەکان دا بە ماڵباتە ئیزدیەکان. بەڵام ئێستا، هەندێک ماڵبات هەن لەکەمپەکان یا ماڵە کاولەکانیان لەشنگال کە بە هەژاری دەژین چیتر ناتوانن بۆ رزگارکردنی ئەندامانی ماڵباتەکانیان پارە کۆ بکەنەوە.

هەرچەندە ئیزدی هاوڵاتی ئێراقین، بەڵام دەوڵەتی ئێراق لەبەغا هەرگیز لەپرۆسەی ئازادکردنیاندا بەشدار نەبوو و نە باسی دەکات و نەبوودجەی هەیە و نە ئەم توانایە.

تا دووساڵ پێش، شریم وەک رزگارکەر هەردوو فاکتەرەکەی هەبوو.

لەگوندی خانکێ، لەهەرێمی کوردستان شەریم نەخشە و خشتەکانی لەنشینگەی نهۆمەکەیدا کردووتەوە کە هەریەک کلیدی رزگارکردنی ژن یا منداڵێکی ئیزدی رفێندراو بووە لەسوریا. خشتەکان کە لەلایەن کۆڕە ئەندازیارەکەیەوە کێشراون، پیشان دەدات کە ماڵەکان نێزیکی یەکن کە وێنا دەکرێت دیلەکان لەوێ رابگیرێن.

ڕیکخراوێکی فریاکەوتنی ئەمریکا نەخشەی تێروتەسەلی شارەکانی سوریا پێ دا تا یارمەتی بدات لەگەڕان بەدوای ئیزدیەکان. لەماوەی پێنج ساڵ بەڕێوەبردنی تۆڕێکی قاچاخ، شریم لەبوودجەی هەرێمی کوردستان، یارمەتی تایبەت و پارەی وەرگرتووە کە بزانێت خێڵە هەژارە ئیزدیە ونبووەکان لەکوێن تا بتوانێت بۆ رزگارکردنیان بەدوایاندا بڕوات. یەکێک لە گەرووە سنووریەکان تەنیا یەک کاژێر لەگەڵ گوندی شریم مەودای هەیە، بەڵام بەگشتی ئیزدیەکان لەلایەن بەرپرسانی کورد و ئێراقی لەرۆشتن بۆ سوریا پێشێان لێگیراوە.

هیچ هەوڵێکی بەردەوام لەلایەن دەوڵەتی ئێراقەوە بۆ بینینەوەی ئیزدیە رفێندراوەکان لەکەمپەکانی ئێراق کە هاوژین و منداڵەکانی داعشی تێدایە و دەستڕاگەیشتن پێیان زۆر ئەستەمە و لەژێر چاودێری چڕدایە، نەکراوە.

شریم وتی:”گرنگترین پێویستی ئێمە تەنیا پارەش نییە.” ئەو وتی:”دەوڵەتی ئێراق دەبێت رێگامان پێبدات تا بۆ بینینەوەی کەمپەکان و کەرەستەکانی دیکە بڕۆین بۆ سوریا، هەروەها دەبێت مۆڵەتی دەست پێڕاگەیشتن بەو کەمپانەی ئێراقمان پێ بدات تا بگەڕێین.”

شریم وتی کە پێی وایە لەنێوان ون بووان و زیندووەکاندا، منداڵەکان زۆربەیان لەتورکیان، لەکاتێکدا کە ژنان و کچانی گەنج بەگشتی لەباکووری سوریا و لەژێر چاودێری جاش یا شەرڤانانی سەر بە داعشن لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا. شریم جار جار زانیاری لەبارەی کەسوکاری ئیزدیە دیلەکان کۆ دەکاتەوە. بەڵام بێ پاڵپشتی بەربڵاو، ئەو و فریاڕەسەکان توانایەکەی ئەوتۆیان بۆ ئەم مەبەستە نییە.

دوو ساڵ دوای ئەوەی کە داعش ئاخرین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی لەدەست دا، زۆربەی ماڵباتە ئیزدیەکانی شنگال هیشتا ئەندامی ماڵباتەکانیان لەدەست دەدا.

شریم دەڵێت:”هەندێک لەوانەی زیندوون رۆشتوون بۆ ئۆسترالیا یا کەنەدا یا وڵاتانی دیکە و هەندێکیشیان لەوێن و هەندێکیشیان هێشتا ونن. بۆیە نازانن دەبێت چ بکەن.”

مفقود شدن ۳۰۰۰ کرد ایزدی در جنگ با داعش

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک