بوونی تورکیا لەئێراق و داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان

  • ۳ ساڵ پێش

هێزەکانی تورکیا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناوچەیەکی نوێیان لەهەرێمی کوردستان داگیر کرد. هێرشە نوێیەکانی سوپای تورکیا بەشێک لە بەرنامەی داگیرکاری ئەم وڵاتەیە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. کەمپەینی نوێ هەر بەو بیانووە کۆنە – بە ئارمانجی “کۆتایی هێنان” بە بوونی پەکەکە لەقەندیل – دەستی پێکرد. سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ سێ ناوچەی سەرەکی لەپارێزگای دهۆک بۆ گوندەکانی کەستێ و ناوچە شاخاویەکانی مەتینا و ئاڤاشین هەنارد. چەند رۆژ دوای ئەم ئۆپراسیۆنە و داگیرکردنی گوندە گوردنشینە نوێیەکان، سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەدانانی بنکەیەکی سەربازی نوێ لەناوچەکەدا کرد. هەندێک دوای ئەوە، خلوسی ئاکار، وەزیر بەرگری لە بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە کە نوێ داگیر کرابوو دیداری ئەنجام دا. توندکردنەوەی هێرشە نوییەکان تورکیا لەدژی کوردن بە پەیوەندیداری چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا لەوانە شکستە ئابووری و رامیاریەکان لەسەردەمی ئەردۆغاندا هەیە.

بوونی تورکیا لەئێراق

هێزەکانی تورکیا لەساڵی ۱۹۹۶ لەڕێگای خراپ بەکارهێنانی شەڕی ناوخۆی کوردان، یەکەمین بنکەی سەربازی خۆی لە ناوچەی بامڕنێ لەسنووری تورکیا دانا. لەو کاتەوە تا ئێستا، تورکیا لەبانگەشەکانیدا دەڵێت کە بوونی لەو ناوچانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەیە. هێزەکانی تورکیا لەکاتی دامەزراندنی بنکە لەهەرێمی کوردستان، بەردەوام ناوچە کوردنشینەکان بوردمان دەکەن و لەئەنجامدا دەیان خەڵکی سڤیل کوژراون و گوندی زۆر چۆڵ کراون. ئەوڕۆکە بوونی تورکیا لەهەرێمی کوردستان لانی کەم بریتیە لە ۴۱ بنکەی سەربازی کە ۲۵ کیلۆمەتر لەقووڵای ناوچە کوردنشینەکانی ئێراقدان، لەرۆژئاوا تا چەند کیلۆمەتری سنووری ئێران بۆ رۆژهەڵات پەرەی سەندووە. تورکیا ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا “ناوچەیەکی ئارام”ی پێکهێناوە. دانانی زۆربەی بنکەکانی تورکیا لەمانگی مەی ۲۰۱۸ کاتێک کە تورکیا بەفەرمی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەهەرێمی کوردستان راگەیاند دەستی پێکرد. بەدوای ئەوە ئەم هێرشە سەربازیە چەن قۆناخیانە کە بەناوی جیاوازەوە ئەنجام دراون کاردانەوەی ئێراق، ئەمریکا یا کۆمەڵگای جیهانی لەئاستی دەرکردنی چەند بەیانییەیەکدا بوو.

لەهێرشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لەچەند هەزار هێزە کەڵک وەردەگیردرێت کە زۆربەیان لە هەبوونی تورکیا لەناوچە داگیرکراوەکانی سوریا و لیبیدا هەبوونە. وەک نموونە، لەسوریا، تورکیا سێ هەنگای بۆ سڕینەوەی نەتەوەیی لەدژی کوردان ئەنجام دا و بنکەی سەربازی لەناوچە داگیرکراوەکانی جرابلۆس، ئەلباب، عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی دانا. تورکیا لەساڵی ۲۰۱۱ بۆ داگیرکردنی ناوچەکە پاڵی داوەتە جاشە جیهادیەکان. بوونی سوپای تورکیا لەسوریا لەبواری چەندایەتیەوە، کەمتر بەڵام پسپۆڕانەتر لەئێراق بووە. بەدڵنیایەوە، پشتیوانی تورکیا، بەتایبەت لەرێگای ئاسمانی، لەجاشە جیهادیەکان یارمەتی داون تا کوردەکان بکەنە ئامانج و بیانکەن بە عەرەب. بەڵام ئەم جاشانە هێزی سەرکی نەبوون.

هەروەها، تورکیا لەلیبی بۆ داگیرکردنی ناوچە جیاوازەکان و پاڵپشتی لەلایەنەکانی تێکهەڵچوو لەگەڵ لیبی پشتی دایە جیهادیەکانی گرێدراوی ئێخوانولموسلمین و ئەلقاعیدە. بوونی سەربازی لەلیبیش هێشتاش مەترسیدارە، بەڵام لەچاو بوونی لەئێراق کەمترە.

بوونی سەربازی تورکیا لەئێراق دەرئەنجامی ژێئۆپۆلتیکی درێژخایەنی هەیە. بۆ نموونە، لەساڵی ۱۹۹۶، تورکیا بنکەکانی لەهەرێمی کوردستان داناوە و چۆڵی نەکردوون، لەکاتێکدا کە لەو سەردەمەدا نەیاندەتوانی پەکەکە شکست بدەن، واتە ئەوەی پێش لەدەستپێکردنی هێرشە سەربازیەکان وەک ئارمانج رایدەگەیاند. هیچ سەرکەوتنێکی نەبووە. بە پێچەوانەوە، کێشەی زۆرتری بۆ وڵات ناوەتەوە. لەگەڵ ئەمەش، داگیرکاری نوێی یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکانی داگیرکاریە کە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ کوردان دەکرێت.

کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان

وێڕای بوونی سەرچاوی ئابووری و بازرگانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، بوون و نێوی “کوردستان” لەچاو وڵاتی تورکیا قەدەخەیە. لەبواری مێژووەوە، تورکیا تەنانەت لەبارەی وشەی “کوردستان”یش هەست بە نەبوونی ئاسایش دەکات، تەنانەت هەرچەند کورد تووشی سڕینەوەی نەتەوەیی و کۆمەڵکوژی لەسەردەستی تورکیا بوون. جگە لەمە، رەوابوونی پێکهاتووی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان دووبار رامیاری دوژمن کارانەی تورکیا لەمەڕ کوردانی ئێراق نەگۆڕیوە. بۆ نموونە، دوای راپرسی کە نەکەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ سەربەخۆیی کوردانی ئێراق، ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی لەشەڕ لەدژی کوردان لەپائیزی ۲۰۱۷ لەگەڵ تاران و بەغا هاوکاری کرد. ئەوان پێیان وایە کە لاوازبوونی هەر کوردێک دەبێتە هۆی سڕینەوەی کوردانی دیکە. بۆ نموونە، گەر تورکیا بتوانێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرکردایەتی کوردان پووچەڵ بکاتەوە، بە ئارمانج کردنی هەرێمی کوردستان ئاسانتر دەبێت و بە پێچەوانەوە. داگیرکردنی ناوچەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دەتوانێت باشترین حاڵەت بێت بۆ ئەردۆغان چوونکە تا ئێستا وەها رووداوێک رووی نەداوە و ئەم بابەتە ئەوەندە نەکەوتووە بەر سەرنجی نێودەوڵەتی و وەک شەڕێکی شاراوە هەژمار دەکرێت.

تائێستا تورکیا و ئەردۆغان بە هۆی چەندین هۆکارەوە لەهێرشەکانی لەدژی کوردان نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت. بۆ نموونە، کێشەی زەقی نێوان بەغا و هەولێر و نەبوونی متمانە لە نێوانیان لەساڵی ۲۰۰۳ەوە بۆتە هۆی ئەەوی کە تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و بەغا و لەپێناو لاوازکردنی کوردان بووە جێگرەوەیەک بۆ بەغا. زۆرتر، تورکیا بۆ دەرکردنی پەکەکە لەم وڵاتە پشتی بە دەوڵەتی ئێراق دەبەستێت. لەڕاستیدا، ئێراق پاسەوانی سنووری لەناوچە کوردنشینەکان هەیە بەڵام تورکیا بە فەرمی نایاناسێت و هەندێک جار دەیانکاتە ئامانج. لەلایەکی دیکەوە، گەڕانەوەی هێزەکانی فیدراڵی ئێراق بۆ ناوچە بە واتای گەڕانەوە بۆ پێش لە ۲۰۰۳یە کە کوردستان تووشی هەڤایەتی سوپای ئێراق بەسەرکردایەتی سەدامی دیکتاتۆر بوو. هەموو ئەمانە لەچارەسەرکردنی پرسی کوردان لەتورکیا یا شەڕی دەوڵەتی تورکیا لەدژی پەکەکە سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام کارتی گوشاری تورکیا بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێراق دەرەخسێنن.

شکستی دەوڵەتی ئەردۆغان دەبێتە هۆی شەڕ لەگەڵ کوردان

کێشیی ئابووری تورکیا لەساڵی ۲۰۱۵ تا ئێستا بە هۆی رامیاریە دیکتاتۆریەکانی ئەردۆغان و گەندەڵی لەدەزگا دەوڵەتییەکانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکپارتی لەهەڵکشاندایە. ئابووری تورکیا لە لێواری رووخاندایە، بەڵام ئەردۆغان چاکسازیەکی نەخستۆتە ڕوو. بەڵکوو بە شێوازی کۆنی خۆی بۆ چەواشەکردنی رای گشتی رووی لەشەڕی نوێ لەگەڵ کوردان کردووە. بۆ نموونە، ئەردۆغان دوای یەکەمین شکستی لەهەڵبژاردنی پەرلمانی لەژوەنی ۲۰۱۵، شەڕێکی لەدژی هەرێمی کوردستان لەتورکیا دەستپێکرد و پرۆژەی ئاشتی نێوان دەوڵەت و پەکەکەی کۆتایی پێهێنا. بەداخەوە، پرۆژەکەی سەرکەوت دەنگی کوردانی دووبارە لە هەڵبژاردنەکاندا کز کرد و توانی رای گشتی بۆ لای خۆی رابکێشێت.

ئەردۆغان تا ناوەڕاستی ساڵی ۲۰۱۶ بەڕێبازی جۆراوجۆر شەڕی لەدژی کوردان و دێمۆکراسی کرد، بە تایبەت دوای کودەتای شکست خواردوو لەدژی خۆی لەلایەن تورکە راستگەراکان لەژووئیەی ۲۰۱۶، سەرۆک کۆماری تورکیا تۆڵەی لە هەدەپە کردەوە. وێڕای ئەوەی کە ئەم پارتە لەسەرەتای دەستپێکردنی کودەتا سەرکۆنەی کرد. لەو کاتەدا، ئەو لەئووتی ۲۰۱۶ هێرشەکانی بۆ سەر کوردانی سوریا دەستپێکرد. یەکەمین ئامانجی لەناوبردنی هێزەکانی کورد کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات لەدژی داعش بوو. ئەردۆغان لەپائیزی ۲۰۱۶ سەرکردەکانی هەدەپەی خستە گرتووخانەوە و درێژەی بە هێرشەکان بۆ لاوازکردنی هەدەپە دا. ئەو دوای چەند مانگ توانی لەراپرسیەکدا سیستمی تورکیا بگۆڕێت بۆ سیستمی سەرۆکایەتی کۆمار و خۆی وەک دەسەڵاتداری بێ رەقیب لەسەر سەندڵی دەسەڵات دابنیشێت.

لەهەموو نموونەکاندا، ئەردۆغان کەڵکی لەشەر لەدژی کوردان وەرگرتووە تا لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە و تورکەکانی لەبارەی مەترسی کوردانەوە بەلاڕێدا برد. ئەردۆغان لەشاردنەوەی کێشە ئابووری و رامیاریەکانی تورکیا لەوانە نرخی بەرزی بێ ئیشی و دابەزینی نرخی لیرەی تورکی لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریکا لەساڵانی ۲۰۱۸ و ۲۰۱۹، کاتێک کە تورکیا دەستی دایە سڕینەوەی نەتەوەیی لەدژی کوردانی سوریا، سەرکەوتوو بوو.

ئەوڕۆکەش تورکیای ئەردۆغان هەر سەرقاڵی پرسە ناوخۆیی و قەیرانە نێونەتەوەیانەیە. ئابووری وێڕای سەرکەوتنی تورکیا لەداگیرکاری و یارمەتیدان بە هاوپەیمانانی ( بۆ نموونە، ئازەربایجان، لەڕێگای داگیرکاری قەرەباخی شاخاوی لەبەرانبەر ئەرمنیا)، لەهەرکاتێکی دیکە خراپتر بووە، بەڵام نەیتوانیوە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی رابکێشێت. هۆکاری ئەوەیە کە تورکیا بە جێگای رێگا چارە، بەتایبەت لەسوریا و لیبی، دەوری تێکدەرانەی گێڕاوە. تورکیا هەروەها نەیتوانی لەدەریای سپی رۆژهەڵات شتێک بەدەست بخات، شتێک کە ئەردۆغان بۆ ماوەی چەند مانگ وەک کەرەستەیەک کەڵکی لێوەرگرت و نەیتوانی بە پاڵپشتی تێوریەکانی گەلەکۆمەی دژە رۆژئاوا، رای گشتی بۆ لای خۆی رابکێشێت.

لەئێستادا، تورکیای ئەردۆغان وازی هێناوە لە کیبەرکێ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت دوای هەوڵەکانی ئەم دوایەی ئەردۆغان بۆ ئاشتی لەگەڵ میسر و سەعوودیا و فرۆتنی رێکخراوی ئێخوانولموسلمینی دانیشتووی تورکیا، گەر پێویست بکات. رامیاری دەرەکی هەڵەی ئەردۆغان بووە هۆی ئەوەی یۆنان، ئیسرائیل، ئیتالیا، میسر، قبرس و ئۆردۆن وەک هێزێکی هاوبەش لەدژی ئارمانجە داگیرکاریەکانی تورکیا ببنە هاوپەیمان و یەک بگرن. دوای ساڵانێکی زۆر خەون و شەڕ، زۆرێک لە تورکەکان تێگەیشتوون کە مەرجە نالەبارەکانی ژیانیان لەلایەن سەرۆک کۆمار و دەوڵەتەکەیەوە هاتووتە کایەوە. ئەردۆغان جارێکی دیکە بە دەستپێکردنی شەڕێکی نوێ لەدژی کوردان، شکستە دەرەکی و ناوخۆیەکانی دەشارێتەوە.

مەترسی بوونی بەردەوامی تورکیا لەئێراق

تورکیا لەساڵی ۲۰۱۵ بە جێگیرکردنی ملیشیا سۆنەکان لەپارێزگای نەینەوا و کەرکووک ئەزموونەکانی لەسوریاوە هەناردەی ئێراق کرد. لەنەینەوا، تورکیا وێڕای پێکهێنانی گرووپێکی ملیشیا لەنێو کەمینەی تورکمەنی کەرکووکدا، گرووپێکی عەرەبی سۆنەی دامەزراند و پەروەردەی کرد. هاوکات، تورکیا بنکەیەکی سەربازی لەناوچەی تل عەفەری نەینەوا دانا. لەوکاتە، تورکیا خۆی لادا لە دەرچوونی لەئێراق و دەستێوەردانی رەهای لە بواری ناوخۆیی هەرێمدا دەست پێکرد. ئەندامێتی تورکیا لەناتۆ تەنیا پاساوێک بووە بۆ هێرشەکانی، سەرەڕای ئەوەی کە ئەردۆغان بەتەواوەتی رۆشتووە پاڵ باڵی رووسیا، تورکیای کردووە بە دوژمنی ناتۆ، شتێک کە ناکۆکە لەگەڵ پێوانە سەرەکییەکانی ناتۆدا.

داگیرکاری نوێی کورستانی ئێراق بە بیانووی بوونی پەکەکە دەرئەنجامی ئاسایشی درێژخایەنی بۆ ئێراق و ناوچەکە، بەتایبەت بۆ کوردان دەبێت. لەدەیەی رابردوودا ئەردۆغان بە هۆی پاڵپشتی لەگرووپە تێرۆریستیەکان لەوانە داعش بەناوبانگە. لەسوریا، هەزاران جیهادی لەژێر فەرمانی تورکیا وەک هێزە نوێنەرەکانی لەدژی ئەرمنیان و لەشەڕی ناوخۆی لیبی بەکار هێنراون. تورکیا بەئاسانی دەتوانێت لەناوچەکە، بەتایبەت شاخەکانی قەندیل، بۆ جێگیرکردنی نوێنەرە جیهادیەکانی لەدژی کوردان لەئێراق کەڵک وەربگرێت. ئەمە شوێنێکی گونجاوە بۆ بەجێ کردنی هەرگرووپێکی تێرۆریستی، چوونکە هاوشێوەی حەشارگاکانی تاڵبانە لە ئەفغانستان. لەرووی رامیاریەوە، داگیرکردنی سەربازی ناوچەکەش بە واتای کارتی رامیاری بۆ ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان و هەمووی ئێراقە، شوێنێک کە ئەوان پێشینەی دەستێۆوەردانیان تێدا هەیە کە ئەم دەستێوەردانە دەتوانێت زۆر زیاد بکات. [۱]

[۱]. https://dckurd.org/2021/05/11/turkey-presence-in-iraq/

حضور ترکیه در عراق و اشغال مناطق کُردنشین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک