کێشەی ئابووری هۆکاری تەڤلی بوونی “بەیان ئەحمەدییە”کان لەنێو پەژاک دا

  • ۲ سال قبل

کێشەی ئابووری هۆکاری تەڤلی بوونی “بەیان ئەحمەدییە”کان لەنێو پەژاک دا

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە تووشی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن پەژاکەوە بوون بەیان ئەحمەدیە.

وەها کە براکەی بەیان لەدیمانە لەگەڵ چاودێر دا باسی کرد، “خۆشکەکەی ساڵی ۸۹ کە بەس ۱۸ ساڵی بوو ماڵی بە جێ هێشتووە، نوێ خوێندنی تەواو کردبوو و لەبواری خێزانییەوە هیچ کێشەیەکی نەبوو جگە لە کێشەی دارایی”.

ئەو لەدێرژەدا وتی: “بەیان هیچ جۆرە پێش زەمینەیەکی لەمەڕ گرووپ و پارتە ڕامایریەکان نەبوو تەنانەت نەیانی دەناسی تا ئێستاش تێنەگەیشتووم کە چۆن بووە ماڵی بە جێ هێشتووە و تەڤلی بووە”.

خاڵێکی جێگای قووڵبوونەوە کێشەی ئابووریە کە دەورووژێت. تا کاتێک کە کێشەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان لەبواری ئابووری، چاندی و …. چارەسەر نەبێت گرووپە ملیشیاکان کەڵکی خراپ لەم دۆخە وەردەگرن و بێگاری بە گەنجان و لاوان لەپێناو دابینکردنی هێزی مرۆیان دەکەن.

لێرە باشتر وایە کە جارێکی دیکە بەرپرسیارتی هەموو دەزگا جیاوازە چاندی، پەروەردەیی، ئابووری و هەڵىەت میدیایی نەتەوەیی و تەنانەت پارێزگاییش ئاگادار بکەیەنوە کە بەرپرسیارتییەکی قوورسیان لەمەڕ ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانەوە لەئەستۆیە.

برای بەیان لە درێژە دا وتی: “باوکم پاڵەوانێک بوو و وێڕای ئەوەی کە کێشەی دارایی هەبوو بەڵام پێگە و بایەخێکی هەبوو چۆن دەکرێت پاڵەوانێک وەها لەناو ببردرێت؟”

ناوبراو وتی کە زۆر ڕوونە کە هۆکارەکەی نەبوون و نەبینینی کچە چکۆلەکەیەتی و لەداخە دێقی کرد.

بەڵێ، ڕێشەی ئەندامێتی کەسانی وەک بەیان ئەحمەدی کێشەی ئابووری و ناکۆکی لەنیوان ئەندامانی ماڵباتە و دایک و باوک و لێک تێنەگەیشتنی ئەندامان لە مەرجە تەمەنییەکانی یەکدیە، شکستە جۆراوجۆرەکان کە هەندێک جار لەتەمەنی منداڵی و گەنجێتی دا هەڵگرتنیان دەکرێت قوورس بێت و چیتر ئەو هۆکارانە بن کە پێویستیان بە چارەسەرکردنی لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی و دەرەوەی دەوڵەتی و هەڵگرتنی هەنگاوی ڕژد و خستنە بەردەست وەک ئەجێندایانە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب