هەڵخەڵەتان، ڕفاندن و کوشتنی منداڵان لە “شەڕی ڕێکەوتنی نەتەوی” و یەکێتی پەکەکە و تورکیا

  • ۲ سال قبل

برایەتی گەلان کە پەکەکە باسی دەکات و دروشمی لەسەر دەدات پەکەکەی بۆ گەیاندنی تورکیا بە ڕێکەوتنی نەتەوی ۱۹۲۳ پێکەوە هاوڕان و ڕێکەوتن تا بە بیانووی بوونی پەکەکە هەندێک بەشی سوریا و ئێڕاق داگیر بکات.

ئەمانە لەڕواڵەت دا دوژمنی یەکن بەڵام لەپشتی پەردەوە باسی برایەتی گەلان و ئۆجالان دەکەن.

جا بۆ ڕواڵەت و هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی، شەڕیکی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندنی، سەربازی و ڕامیاریان دەست پێکردووە. قوربانی سەرەکی ئەم شەڕانەش منداڵان و کچان و ژنانن.

هێلین موسا ۱۳ ساڵە پۆلی ۵ی سەرەتایی دوێنێ لە قامشلوو لەلایەن گەنجانی شۆڕشگێڕی جەمیل بایکەوە لەڕۆژێک دا لەئۆتۆمبێل کرا و ڕفێندرا.

لە ئەنجامی گەڕان بەدوایدا ماڵباتەکەی دەزانن کە ڕفێندراوە. بەڵام ئەوان لەلایەن پەکەکەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و بەداخەوە ئەم گرووپە لەمەڕ ڕفاندنی ئەو منداڵە خۆی لە گێلی دەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شایەتحاڵان کاتی سەرخستنی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی یەپەگەیان بینیوە.

ڕۆژانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پەیەدە منداڵان کورد لەسەر ڕێگای قوتابخانە دەڕفێندرێن و بەجێگای پەروەردە و قوتابخانە، بە زۆر پەروەردەی چەک و شەڕکردنیان پێ دەدرێت.

لەکۆتایدا ئەم خاڵە شایانی وتنە کە، ئەم منداڵانە لە تورکیا و ناوچەکانی دیکە دەکوژرێن و دەبێت بگوترێت بە داخەوە خەڵک لەو ناوچانە ئاسایشیان نییە و ترسیان هەیە لە ڕفاندنی منداڵاکانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب