تورکیا و ئەردۆغان مەترسیدارتر لە ڕابردوو

  • ۲ سال قبل

 

تورکیا دژوارترین و ترسناکترین دوژمنی کوردە و دەیەوەێت نەفەسی کوردان لەناوچەکە بپچڕێنێت و ئەوەی دیارە ئەوەیە کە هێرش و داگیرکردنی خاکی ئێراق و سوریا بەشێکە لەم بەرنامانە.

ئەم دوایانە ئەردۆغان بە فەرمی ناوچەیەکی لەسوریا لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە کردووتە ئامانج و میدیاکانی تورکیا دەورێکی کاریگەریان لەمبارەوە دەگێڕن.

ئێستا لەمبارەوە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی لێ بەرز نەبۆتەوە و هیچ ناڕزایەتییەکی دەرنەبڕیەوە لەمەڕ ئەم هەڵسوکەوتی تورکیا، و ڕۆژئاواش هیچ کاردانەوەیەکی جگە لەدەربڕینی نیگەرانی بۆ ئەم پرسە پیشان نەداوە. چونکە کۆمەڵکوژی خەڵک و ئاوارە بوونی بێ تاوانان لەپێناو بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا بایەخێکی نییە.

شیمانەی ئەندامێتی لەناتۆ لەلایەن سوید و فەنلاندەوە و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن تورکیا لەوانەیە هۆکاری بێ لایەنی ئەورووپا بێت لەمەڕ هێرشەکان بۆ سەر سوریا.

جیهان سەرقاڵی شرۆڤەی شەڕی ئۆکراینە و ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەندامێتی تورکیا لە ئەورووپا و ئەندامێتی سوید و فەنلاند لەناتۆ کە دەبێت بە ڕەزامەندی تورکیا بێت.

جا ئارمانی ئەردۆغان و نیوئۆسمانییەکان لێک بدەینەوە، کەمبوونەوەی خۆشەویستی ئەردۆغان و پارتەکەی و خراپی دۆخی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکی تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی تا سەرکردی ئاکپارتی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ۲۰۲۳ ئەم هێرش و دەستدرێژیە سەربازیە بۆ سەر ئێراق و سوریا ئەنجام بدات و لەوانەیە سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت و ئەمە بۆ بەدەست خستنی خاڵ بۆ پێشکەوتن لە رکابەرەکانی بەکار بێنێت.

تورکیا دەیەوێت پەیەدە ناچار بکات لەگەڵ بەشار دانوستاندن بکات و خۆی ڕادەست بکات و لەبەرانبەر ڕژیمی ئەسەد و دواتر ڕاڕەوی عەربی بوون لە شارە داگیراوەکانی ئێستای سوریا لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانە توندئاژوە ئیسلامییەکانی لەوانە لە عەفرین و سەرێ کانی و تل ئەبات و کۆبانی، بەم شێوازە بگۆڕێت و دێمۆگرافیاکەیان بگۆڕێت و ناوچەکانی کوردی تورکیا و سوریا لێک داببڕێت.

تورکیا بە هێرش کردن بۆ سەر شنگال، هێڵی پەیوەندی لەگەڵ دێرک و قامشلوو دادەخات چوونکە دوو بەشی کوردنشینی ئێراق و سوریا نابێت پەیوەندیان پێکەوە هەبێت.

سێ سووچەی ئێراق ق سوریا و تورکیا، کۆنترۆڵی سنووری ئاوی فیشخابور و سۆحەیلا لەسەر دەستی خۆی و پێشگرتن لە گەیاندنی یارمەتی ئەمریکا لەهەولێرەوە بۆ کوردستانی سوریا و قامشلوو، هەر ئەو سنوورەکەی کە لە ۲۰۱۷ ئەمریکا بووە هۆی شکستی سوپای ئێراق چونکە پێویستی بەوێ هەیە وەک دەروازەیەک کە بەکاری بێنێت.

پچڕانی پەیوەندی شنگال لەگەڵ قامشلو و نەفەسەکانی کۆتایی دەزگاکانی پەکەکە لەم ناوچە و ئەمە هەر ئەو هەڵسوکەوت و ویستی تورکیایە بۆ هاوسنوور بوون لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق نە هەرێمی کوردستان و داخستنی شادەماری دەسەڵاتی کوردستان واتە ئیبراهیم خەلیل کە شادەماری بازرگانی و ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان و گەر نەبێت ئەوە ئیفلیج دەبێت و ئەمە بەرنامەی کۆتاییە بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە.

ئەوەی بیەوێت یا نا خزمەتی دەسەڵاتخوازی تورکیا دەکات، پارتە کوردیەکان بەتایبەت پەکەکە و پارتین کە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ یارمەتی تورکیا دەدەن چوونکە بارزانییەکان بەس بیر لە بەرژەوەندی خێڵەکی و تاکی خۆیان دەکەنەوە و گوێ بە خەڵک نادەن.

بێدەنگی و گوێ نەدانی ڕۆژئاوا لەمبارەوە بەشێکە لە ئارمانجەکانی، ئەوەش ناسەقامگیریە لەسنوورەکانی و ناوخۆی ئێران و هان دانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و گرووپە دژبەرەکانی تورکیا لەوانە پەکەکە و پەژاک بۆ ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی ئێران لە سێ سووچەیەکی دیکە لە نێوان ئێراق و ئێران و تورکیا، بەتایبەت خنێرە و بەتایبەتیش خواکورک.

ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە ئەم هێرش و هەڕەشانەی ئەم دوایە جیاوازی لە گەڵ هێرشەکانی تورکیا دوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ جیاوازە و مەترسییەکی گەورترە بۆ ناوچەکە.

بەڵام ئەوەی ئەردۆغان باسی دەکات و دەڵێت چاوی لەخاکی دراوسێ نییە و ڕۆژئاوا لەبەیانەکانی دا دەڵێت کە تێدەگات لەنیگەرانییەکانی تورکیا، بەڵێ لەوانەی تێبگات و ئەردۆغانیش چاوی لەخاکی جیران نەبێت، بەڵام دێمۆگرافیای ناوچەکە لەسەر ئەمە نییە.

چونکە ئەوان هێنانی سەلفی و سۆننە توندڕەوەکانەوە بە دەستێوەردان لەخاکی دراوسێ دا نابین.

وای پێدەچێت لە داهاتوودا شەڕی کورد و سونە توندئاژوەکان و عەرەبە هاوردەکراوەکانی تورکیا ڕوو بدات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب