دایکی هێمن ئێحسانی: هەواڵێکی زۆرم بۆ گەڕاندنەوەی کۆڕەکەم دا بەڵام بێ ئاکام بوو

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ دایکی هێمن ئێحسانی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دایکی هێمن کە دوای لەدەست دانی منداڵەکەی تووشی نەخۆشی یەک لەدوای یەک بووە و بە دژواری دەتوانێت قسە بکات، بەڵام بە هۆی ڕقێکی زۆر کە لە پەکەکە هەیەتی هەر هەمووی ئەم ئێش و ئازارانەی لەبیر چۆتەوە تا بتوانێت لەبارەی کۆڕەکەی و شێوەی لەناوچوونی ماڵباتەکەی قسە بکات.

دەقی دیمانەکە:

کۆڕەکەم ۱۷ ساڵی بوو و سەرقاڵی خوێندن بوو. بە ئێمەی وتبووە بڕیارە لە لایەن قوتابخانەوە بڕۆن بۆ سەیران بەڵام بەداخەوە دوای ئەو ڕۆژە ون بوو. (لەساڵی ۹۴ لەکاتێکدا کە ۱۷ ساڵی بوو و لەگەرماگەرمی هێرشەکەی داعش تەڤلی پەکەکە بوو.)

تا ڕۆژێک کە زانیمان تەڤلی پەکەکە بووە هەرگیز هیچ قسە و مەیلێکی بۆ ئەم بابەت و گرووپانەم لێ نەبیستوو و نەبینی.

تەنانەت برا گەورەکەیشی کە پەیوەندی گەرم و گۆڕی لەگەڵ هەبوو هەرگیز ئاگاداری وەها پرسێک نەبوو تا پێش لە تەڤلی بوونی بگرێت.

تا ئەوڕۆکەش پرسی تەڤلی بوونی بۆ نێو پەکەکە و پەژاک بۆمان ناڕوونە.

لەو ڕۆژەوە کە ون بوو سێ مانگی پێ چوو تا زانیمان چی بە سەر هاتووە.

ڕۆژێک بۆ خۆی پەیوەنی گرت و لەگەڵ براکەی قسەی کرد کە تەڤلی پەکەکە بووە و لەسوریایە.

ئێمە واق ماین کە ئەمەمان بیست کە منداڵێکی ۱۷ ساڵان بە چ هۆکارێکەوە تەڤلی پەکەکە دەبێت و ئێستا لە باکووری سوریایە.

هەرچەند دواتر کە چەندین جار پەیوەندی کرد دەیگووت بەڕێگای یەکێک لە هەڤڵانی ئەم گرووپەی ناسیوە و لەژێر کاریگەری جۆش و گەرمایی گەنجایەتی و شەڕ لە دژی داعش ڕۆشتووە بۆ ئەوێ.

ئەو لەنێزیکیشەوە چەکی نەبینیبوو و سەربازیشی نەکردبوو کە پەروەردە ببینێت چ بگات بەوەی کە شەڕ بکات.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەلوتکەی تەمەنی گەنجایەتی دا بوو حەزی دەکرد سەربەخۆ بێت. بۆیە لە ساڵی دووەمی دواناوەندیەوە وازی لە خوێندن هێنا و ویستی ئیش و کارێک بۆ خۆی ڕێکبخات.

لەبواری دەروونی هیچ کێشەیەکی نەبوو. تەنانەت هیچ کەموکۆڕیەکی لە پەیوەندی ماڵبات دا نەبوو و ئاگامان لێی بوو.

ماویەک زۆر هیچ پەیوەندیەکی نەگرت. بەڵام دواتر لە سوریاوە جار جار پەیوەندی دەگرت بەلام زوو دەیپچڕاند.

سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ زانینی شوێنەکەی و گەڕاندنەوەی بەڵام بەداخەوە بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتین.

هەرجار کە هێمن پەیوەندی دەگرت زۆر پێداگریمان لێدەکرد کە بگەڕێیەوە بۆ ماڵێ.

خۆی حەزی لێ بوو بگەڕێتەوە، بەڵام لە ترسی کوژران لەلایەن هەسەدەوە هیچ کات نەیتوانی هەڵبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب