برای محەمەد ئەمینی: براکەمیان ڕفاند و وتیان تەرمی نییە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای محەمەد ئەمینی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵان و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری بێت بۆ کورد کە ئەمانە خۆشیان بە پارێزەری مافیان دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ماوەیەکە کە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجان لە ژێر تەمەنی یاساییەوە هەڵدەخەڵەتێنێت و چەکداریان دەکات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەناکاوی کوژرانی ئەم منداڵانە ئەویش دوای چەند سال تێپەڕبوون لە مردنیان چییە؟

بە پێی ئامارێک کە لەم چەند ساڵەدا ڕاگەیەندراوە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی دەکوژرێن منداڵ سەرباز بوون.

چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵانە خێرا دوای چەندین مانگ تەڤلی بوون، میدیاکانی پەکەکە ناویان وەک کوژراوی شەڕ ڕادەگەینن؟

لەپشت ئەمەدا چ ڕاستییەک هەیە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە شووناسی منداڵەکان لەناو ببات تا لە چالاکی نهێنی دا بەکاریان بێنن؟

یەکێک لە منداڵە سەربازەکانی محمەد ئەمینی بوو کە لە تەمەنی ۱۴ ساڵی دا لەلایەن پەژاکەوە ڕفێندرا.

دەقی دیمانەکە لەگەڵ برای محمەد ئەمینی:

براکەم محمەد منداڵ بوو و هەردەم لەگەڵ هەڤاڵانی دەڕۆشتن بۆ شاخ بۆ یاری کردن. لەبەر ئەوەی کە ماڵباتی ئێمە هیچ جۆرە حەزکردن و مەیلێکی بۆ لای هیچ گرووپێک نەبوو بەدڵنیایەوە  ئەندامانی ئەم گرووپە کە لەشاخ دەگەڕێن براکەمیان خەڵەتاندووە.

چوونکە محمەد منداڵی بچووکی ماڵ بوو هەر هەموومان هەرچیمان توانی بێت بۆمان کردووە و کەوایە ناکرێت بگوترێت کە کەمی سۆزداری و دڵداری بووە لەنێو ماڵبات دا.

هێشتا پرسیارە بۆمان کە بە چ تاکتیکێک و بەڵێنێک لەخشتەیان برد؟

هەڵبەت دەبێت ئەمەش لەبەر چاو بگرین کە محمەد لەو کاتە بەس ۱۴ ساڵی بوو و بەدڵنیایەوە دەکرێت بگوترێت کە شتێکی لەو گرووپە نەدەزانی.

دوای ون بوونی هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین.

لەئەنجامدا دوای پرسین زۆر زانیمان کە پەژاک رفاندیوویەتی و بۆیە چەندین جار سەردانی بنکەکانمان کرد بەلام ڕێگای دیداریان پێ نەداین.

ماوەیەک لەمە تێپەڕ بوو کە کەسێک لەلایەن گرووپەوە هاتە ماڵمان و وتی کە گەر ۶۰ ملیۆن پارە بدەن دەتوانن محەمەد بگەڕێننەوە بۆ ماڵەوە.

محەمەد هەموو ژیانمان بوو ئامادە بووین هەر ئیشێکی بۆ بکەین بۆیە سەردانی زۆر شوێنمان کرد و پارەکەمان ئامادە کرد بەڵام بە داخەوە ئەو کەسە دوای وەرگرتنی پارەکە ون بوو و چیتر هەواڵێکیش لە محەمەد نەبوو تا ئەوەی کە دوای ۱۵ مانگ لەڕفاندنی لەناکاو پەیوەندیان کرد و وتیان کوژراوە و بەدوای تەرمەکەیدا مەگەڕێن چوونکە تەرمێک لەگوڕێ نییە و هەوڵیش نەدەن بێن بۆ بنکەکانمان.

براکەمیان لێ ستاندین، باجیان لێ ستاندنی و لە ئەنجامدا بە بێشەرمی وتیان کە مردووە. ئەمە لووتکەی بێ شەرفیانە کە دەڵێن تەرمێک لە گۆڕێ نییە و ڕێگاشتان پێ نادرێت بەدوای دا بگەڕێن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب