داخی ماڵباتی پوریا تابعیییەکان بۆ چرکە ساتێک دیدار لەگەڵ منداڵەکانیان

  • ۲ سال قبل

ماڵباتی ئەندامانی فریو دراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، دەدەکانیان ببیندرێت و دوای ئەو کەس یا کەسانێک یارمەتیان بدەن تا کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان بەسەر مالباتەکاندا دەسەپێت، هەندێک جار دەبێت هۆی لەناوچوونی تەواوی ئەو ماڵباتانە.

زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانەکان و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری وەک منداڵی سەرباز لە نێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک دا باسمان کردووە.

ویست و داخوازی ئەم ماڵباتانەمان لەزاری خۆیانەوە لە قەوارەی ڕاپۆرت و دیمانە گواستووتەوە.

وەرگری قسەی ئەم ماڵباتانە دەوڵەتی ئێران، دەزگاکانی مافی مرۆڤی بیانی و ناوخۆیی و چالاکانی ئەنتەرنێت و میدیاکان و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێوای تەنیا یەکێک لە زیانەکانە کە ئەم ماڵباتانەی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری منداڵانی سەرباز لەنێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک دا تووشی دەبن.

بەڵام، وادیارە گوێیەک نییە کە بیبیستێت و چاوێک کە بیبنینێت و ئامادە نییە کە خەم و پەژارەکانیان ببینن.

ئەمانە بۆ خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان تووشی ئەمەندە کێشەی زۆری ئابووری و کۆمەڵایەتی و … نەبوونەتەوە و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایەن ملیشیا تێرۆریستەکانی کوردەوە دزراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەم ماڵباتانە کە تووشی ئەمە بووە ماڵباتی پوریا تابعییە.

باوکی ئەم ماڵباتە لە ڤیدیۆیەکە دا بە منداڵەکای دەڵیت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ باوەشی ماڵبات.

ئەم باوەکە وتوویە کە زیاتر لە دوو ساڵە کە هەواڵی مردنی منداڵەکەی بیستووە بەڵام بڕوا کردن بەم بابەتە زۆر دژوارە.

ماڵباتی پوریا تابعی لەم ماوەیەدا سەردانی هەموو شوێنێکیان کرد تا پەیوەندی بە منداڵەکەیانەوە بکەن و دەنگ و ڕەنگی ببیستن و ببینن بەڵام…

هەستێکی زۆر ناخۆشە کە هەر باوک و دایکێک کە منداڵەکانیان بە زۆر لێیان دابرابێت و لەمە خراپتر ئەوەی کە چارەنووسیشی نەزانی.

لەوانەی لەبارەی ئازاری دەروونی ماڵباتەکان، پەژاک لەپێش هەمووانەوە بێت، بۆ ئەوەی کە نەتەینای ڕێگا نادات پەیوەندی بگرن بەڵکوو دوای چەند ساڵ لەکوژرانیان هەواڵی کوژرانیان بەماڵباتەکانیان ڕادەگەینن کە ئەمە بۆ خۆی پێشلکاری مافی مرۆڤە.

زۆر جێگای داخە کە ڕێکخراو و دەزگاکانی بە ناو پارێزوانی مافی مرۆڤ لەبارەی ئەم جۆرە هەڵسووکەوتانە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە بێدەنگ دەبن و وەک بڵێیت لە پێناو ئاسایی کردنی مەرجەکان دەجووڵێنەوە!

ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی خوار ۱۸ ساڵ لەنێو پەکەکە و پەژاکدا یەکێک لە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤە کە پێچەوانەی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام هێشتاش ئەمە لە ژێر ناوی منداڵی سەرباسز دا ئەنجام دەدرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب