ژیانی هزری ئۆجالان

  • ۱ ساڵ پێش

باسکردنی ژیانی هزری ئۆجالانیش هەروەک زۆرێک لەکەسایەتییەکانی وەک خۆی، تێکەڵاوێک لە چیرۆک و ڕاستییە. (بەشی یەکەم)

ئەو پرتووکانەی کە تا ئێستا نووسیوین، بە پێی گێڕاندنەوەکان 100 بەرگ و هەندێک دەڵێن 500 بەرگن. هەروەها ئەو پرتووکانەی کە لەسەردەمی گیرانیشی دا نووسران. دەڵێن لەم ساڵانەدا کە لەگرتووخانە بوو 3500 بەرگ پرتووکی خوێندووتەوە، و ئەمە بەواتای خوێندنەوەی 5 پرتووکە لە هەفتەیەک دا. پرتووکی بیرمەندانی زۆر لەنێو پێرستی ئەو پرتووکانەن کە خۆێندووین. بۆ خۆش لەنێو پرتووکەکانی دا باسی ئەم کەسانە دەکات، بۆکچین، والرشتاین، برودل، نیچە، فۆکۆ، گوندر فرانک، گوردن چایڵد، گیدنز، هانتینگتۆن و برژێنسکی.

بەڵام لەم نێوەندەدا، لەوانەیە زۆرتر لە هەموویان، شوێن پێی ماری بوکچین لە نووسینەکانی دا لە گرووتوخانە، بەرچاو بکەون. بوکچین، دانەری هزری ئێکۆلۆژی یا ڕەوتی ناسراو بە ئێکۆئانارشیزمە، کە وێڕای پێشینە ستالینی کە هەیبوو، لە دەیەی 1940 بەرەو تروتسکیزم ڕاکێشرا و بوو بە ڕەخنەگری توندی ستالین. بە پێی قسەی هاوسەرکەی بۆکچین، کاتێک ئۆجالان لە کێنیا دەستگیر کرا و بۆکچین هەواڵەکەی بیستم، ئەوی وەک یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی مارکسیست – لنینیست دەزانی کە کەوتووتە داوی ستالینەوە. بوکچین چەندین دەیە بوو کە ڕەخنەی لەوهها کەسانێک دەگرت. ئەمانە کەڵکی خراپیان لە حەزی خەڵکی بۆ گەیشتن بە ئازادی، لێوەردەگرت و بەرەو دۆگماتیزم و دەوڵەت بوون و تەنانەت بە پێچەوانەی ڕواڵەتیان، پەژراندنی سەرمایەداری هان دەدا.

بوکچین دوای شەڕی جیهانی دووەم کە زۆرێک لە هزرە چەپییەکان نیشتنەوە و زۆرێک لە چالاکانی چەپ بەرەو چالاکی ئاکادمیک و ژورنالیستی ڕۆشتن، مۆڕاڵی شۆڕشگێڕێ خۆی پاراست. ویستی ڕاوێژەکەی ترۆتسکی بخاتە بواری کردارەوە کە پێش ئەوەی کە لەساڵی 1940 تێرۆر بکرێت وتبووی گەر شەڕی جیهانی دووەم لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی کرێکاری لە ئەورووپا و ئەمریکا کۆتایی پێ نەێت، پێویستە پێداچوونەوە بۆ تێزەکەی مارکسیزم بکرێت. ناوبراو لەگەڵ کۆمەڵێک لەهەڤاڵانی خەریکی ئەم کارە بوو. ئەوان لە دەیەی 1950 لە دانیشتنێکی هەفتانە دا، دەستیان دایە نوژەن کردنەوەی پرۆژەی شۆڕش لە سەر بنەمای مەرجە نوێیەکان. لەم حەڵقەی هەڤاڵان دا بوو کە تێگەیشت پرۆلتاریا ناتوانێت بکەوێتە بواری کرداریەوە و سەرمایەداری لەناو ببات و بۆیە دەبێت هۆکارێکی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی کە سیستمی سەرمایەداری لەناو ببات. بوکچین ئەم هۆکارەی لە ناو دەسدرێژی سیستمی سەرمایەداری بۆ سەر ژینگە ناسیەوە، ئەوەی کە ئەم سیستمەش سرووشت لەناو دەبات و هەمیش تەندروستی مرۆڤەکان. لەم سیستمەدا لەڕێگای دروستکردنی شارە گەورەکان کە دابڕاون لە سرووشت، بەرهەم و بەکارهێنانی زۆری کاڵا بێ کەڵکەکان کە گوشارێکی زۆر بۆ سەر سروشت دێنێت، و گوشاریش بۆ سەر خەڵک دێت بۆ ئەوە بتوانن لەم شارەگەورانەدا بژین و خۆیان بە پێی ڕێساکانی خەرج کردن ڕێکبخەنەوە، سروشت و ڕۆح و جەستەی مرۆڤ لەناو دەچێت. بۆیە قەیرانی سەرمایەداری لەبەر ستەم کردن لە کرێکار نییە بەڵکوو لەناوبردنی مرۆڤایەتی لە مرۆڤ و کاولکردنی سرووشتە. بوکچین لەسەر ئەم بنەمایە لەدەیەی 1950 تا کاتی مردنی لەساڵی 2006، هەوڵی دا بنەماکانی ئەکۆلۆژیکی دێمۆکراتیک دابڕژێت.

ئەم هزرە بوکچین بوو کە ئۆجالان لە داڕشتنەوەی کەجەکە بەکار هێنا. لە 2002 دا دەستی دایە خوێندنی پرتووکەکانی بوکچین و بەتایبەت ئێکۆلۆژی ئازادی و شارنشینی بێ شار، کاریگەری لەسەر کرد. لەڕێگای پارێزەرەکانییەوە، خوێندنی شارنشینی بێ شاری بۆ هەموو شارەوانەکان لە کوردستانی تورکیا و ئێکۆلۆژی ئازادی بۆ هەموو شەرڤانەکان، پێشنیاز کرد. لە بەهاری 2004 پەیامی بۆ بۆکچین نارد و خۆی وەک شاگردی ناساند و وتی کە حەزی لە هزرەکانیە بۆ کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوین.

بە وردبوونەوەیەکی ورتر لەسەر بوکچین، باشتر دەکرێت لە ئاستی کاریگەر بوونی ئۆجالان لەو کەسایەتییە، تێبگەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک