بابەک و ماڵباتەکەی لە توێژی کرێکار بوون

  • ۱ ساڵ پێش

بابەک ڕەحمەتی و ئەندامانی ماڵباتەکەی لەتوێژی زەحمەتکێشی کرێکار بوون. هەموویان کرێکار بوون.

بابەک ماوەیەک خەریکی ئیشی سپی کاری بوو بەڵام بێ هیچ هۆکارێک ون بوو، ماڵباتەکەی تا بۆیان درکرا و لەتوانایان دا بوو بەدوایدا گەڕان بەڵام هەواڵێکیان دەس نەکەوت. لەمە زیاتر توانای داراییان نەبوو کە بتوانن شارەو شار بەدوایدا بگەڕێن.

باوکیشی لە داخی دووری کۆڕەکەی کۆچی دوایی کرد. تا ئێستا ئەم ماڵباتە نەیزانیوە کە بۆ تەڤلی پەژاک بووە. بەس ڕۆژێک پەیوەندیان کرد و وتیان بابەک لای ئەوانە بەڵام نەێین بەدوایا. لە نێو ئەم ماڵباتە هیچ باسێک لە حەزکردن لە هیچ پارتێک بوونی نییە و تەنانەت خودی بابەکیش وابوو و بەس خەریکی ئیشی خۆی بوو. ئێستا ئەم ماڵباتە نازانن چ بکەن. چۆن بەدوایدا بڕۆن. تەنانەت توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی بژیوی ڕۆژانەیان نین. کەوایە چۆن دەتوانن بڕۆن بەدوایدا؟ تەنانەت گەر بڕۆنیش ئایا پیشانی ماڵباتەکەی دەدەن؟ ئایا ڕێگا دەدەن لەگەڵ خۆی بیگەڕێننەوە؟

گەر لە خەڵکی ستەم لێکراوی کود لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران پرسیار بکرێت پرسگرێکیان چییە کەسێک نییە کە باسی پرسی بژیوی ژیان نەکات و لە مەرجێک دا کە ڕەوتی پەرەسەندوویی لەم ناوچە لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران زۆر هێمن و ئارامە، بەڵام ئازاری ئەم جیایی خوازانە کە لە هەرێمی کوردستان خۆیان حەشار داوە، ئاسایشی خەڵکی ئەم ناوچەیانە تێکداوە. ناخۆشتر ئەوەیە کە ئەم خەڵکی پەنایەکیان نییە و زۆربەیان نازانن لەکوێ و چۆن بەدوای منداڵەکانیان دا بگەڕێن لێرەیە کە بەڕاستی دەردەکەوێت دەزگا یاساییەکان و دەسەڵاتی وڵات لەکوێی ئەم پرسەدان. بۆ کەسێک بە فریایان ناگات بەڕاستی بۆ ئێمەش بڕوا پێکراو نییە ئەم ئاستە لە تاوان لەدژی هاوڵاتیان بکرێت و وەک بڵێی بۆ بەرپرسان ئاسایی بۆتەوە!!!
ئەم کێشانە بۆتە هۆی ئەوەی کە برایەک بە هۆی کێشەی زۆری داراییەوە شوێنێکی نەبێت کە خۆی تێدا حەشار بدات و یا تەنانەت بتوانێت بەدوای براکەیدا بڕوات و لانی کەم هەواڵێکی بچووکی لێ وەربگرێت.

لەم پێناوەدا برای بابەک بە چاودێری وت: بەڕاستی نازانم چ بکەم. بەڵام داوا لەو کەسانە دەکەم کە دتوانن لەمبارەوە یارمەتیمان بدەن.

ڕاستی تاڵی گەنجان و لاوانی کورد پیشاندەری ئەوەیە کە زۆرێک لەم کێشانە لەژێر کاریگەری کێشەی بژیوی ژیان و ئابووری دایە. هەروەها زۆرجار داوا لە بەرپرسان کراوە تا بە هەڵسووکەوتی ناپەرپرسیارانەی بەرپرسانی دەسەڵاتی هەرێمی کورستان بڕۆنەوە و بەدواداچوونی پێویستی بۆ بکەن و ڕێگا نەدەن گەنجان و لاوانی کورد ببنە ئامرازی دەستی ناتوانا بوونی دەسەڵاتی هەرێمی کورستان.

بابک رحمتی و خانواده‌اش از قشر زحمتکش کارگر بودند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک