موحسێن گەنجێکی 16 ساڵ بوو و کۆڵبەری دەکرد

  • ۱ ساڵ پێش

موحسێن بەس 16 ساڵی بوو و خەریكی خوێندن بوو. هەندێک جاریش کۆڵبەری دەکرد.

نازانن گوشاری بارت لەسەر، خۆت و ڕوومەت و پشت و گیانت دەستێنێت. هەموویانت لێ دەستێنێت، چ وردە وردە چ بەیکجارەکی هیچ جیاوازیەکی نییە. هیچت لێ ناهێڵێتەوە. ژیانت دەبێت کۆڵ، لەژێری دەتلێقیتەوە…

یا ئەوەی کە لە ئەنجام دا دەکەویتە داوی کەسانی وەک پەکەکە و پەژاک…

برای موحسێن عارف زادە لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی لە خەم و دڵنگەرانییەکانی خۆی و ماڵباتەکەی کرد:

براکەم بەس 16 ساڵان بوو و خەریکی خوێندن بوو هەندێک جاریش کۆڵبەری دەکرد. هیچ کات لە هزرم نەدەکردەوە کە تەڤلی وەها گرووپێک بێت چوونکە لەنێو ماڵباتی ئێمە کەس بەرەو ئەو ڕێڕەڕەوە ناڕوات.

گەر تەنانەت یەک لەسەرد سەدیش بکرێت موحسێن وەها بووبێت قەت ڕێگامان پێ نەدەدا لە سنوور ئیش بکات.

چەند ڕۆژ هەواڵێکی لێ نەبوو، هەستمان کرد کە خەریکی ئیشی خۆیەتی تا ئەوەی کە ڕۆژێک یەکێک لە خزمەکانمان لە کوردستانی ئێراق کە کۆڕەکەی لەگەڵ موحسێن ئیشی دەکرد پەیوەندی کرد و وتی مۆحسێن و کۆڕەکەی پێکەوە تەڤلی پەکەکە بوون.

دوای ئەمە ماق ماینەوە باوکم چەندین جار سەردانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی کرد تا هەواڵێک لە مۆحسێن بزانێت. هەڵبەت لەسەرەتاوە دەیانگووت لێرە نییە تا ئەوەی کە لە کۆتایدا دانیان پێدا نا کە لەوێیە بەڵام وتیان هیچ ڕێگایەکی گەڕانەوەی نییە.

ماوەیەک تێپەڕ بوو و هەموو ماڵبات لە خەمی دووری موحسێن دا بووین تا ئەوەی کە خەمی دووری بوو بە هەواڵی کوژرانی. کەس پەیوەندی پێوە نەکردین و هەواڵی کوژران و وردەکاریەکانی بۆ باس نەکردین تەنیا شەوێک لە میدیاکانی پەکەکە وێنەی بڵاو بووەوە کە گوایا لە شاری وانی تورکیا کوژراوە. هەڵبەت چۆنییەتی کوژرانی لە هەواڵەکەدا نەهاتبوو، دووبارە ڕۆشتینەوە بۆ کوردستانی ئێراق تا بزانین چۆن چۆنی کوژراوە بەڵام هیچ وڵامێکیان نەداینەوە و نەیانگووت چۆن کوژراوە.

هەمووی ئەم پرسانە لەلایەک گرنگتر ئەمە بوو کە نە تەرمێکیان پیشان داین و نە تەنانەت گۆڕێک. ئایا بەڕاستی ڕاستە یا نا؟ گەر ڕاستە و کوژراوە پرسیاری یەکەم ئەمەیە کە بۆ لە یەکێک لە شارەکانی تورکیا کوژراوه کە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە؟ پرسیاری دووەم ئەوەیە گەر ڕاست دەکەن بۆ وردەکاری کوژرانی بڵاو ناکەنەوە؟پرسیاری سێێەم گۆڕی براکەم لەکوێێە؟

ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە ئەندامانی پەکەکە وپەژاک هیچ کات وڵامیان نادەنەوە.

 https://www.ikhrw.com/headline/%D9%85%D8%AD%D8%B3%D9%86-%D9%86%D9%88%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D9%86%D9%87%D8%A7-%DB%B1%DB%B6-%D8%B3%D8%A7%D9%84-%D8%B3%D9%86-%D8%AF%D8%A7%D8%B4%D8%AA-%D9%88-%DA%A9%D9%88%D9%84%D8%A8%D8%B1-2/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک