دانپێدانانی پەژاک لەمەڕ باجگرتن لە خەڵک

  • ۱ ساڵ پێش

دانپێدانانی پەژاک لەمەڕ باجگرتن لە خەڵکی ناوچە سنوریەکانی کوردستان.

ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەبارەی دانپێدانانی پەژاک لەمەڕ باجگرتن لە خەڵکی ناوچە سنووریەکانی کوردستان.

ئەندامانی پەژاک لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەیانییەیەک دەستیان خستە پێشەوە کە دەگوترێت چەند کەسێک بە جلی گەریلاوە، باجیان لە خەڵکی سەرسنووری مەریوان، کۆساڵان و هەورامان کردووە کە پەژاک ئاگاداری ئەمە نییە و ئەندامانی ئەو ئەم ئیشەیان نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە گەر لێکدانەوەی ڕێک لە گۆڕەپانەکە بکرێت، دەردەکەوێت تیمێکی پەژاک لە گوندەکانی سەر سنوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ چەندین جار باجیان گرتووە و ئەوانەش کە خۆڕاگریان کردووە و نەیانداوە، بە لێدان و شەق، بریندایان کردوون.

هەر ساڵ لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما و بەفر، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی قەیراناوی بنکەکانی پەژاک و نەبوونی کەمترین کەلوپەل و پێداویستی، هەڕەشە لەخەڵکی گوندەکان و کۆڵبەرانی خاڵە سنووریەکان دەکەن بۆئەوەی کەلوپەلیان بۆ دابین بکەن و گەر گوێ نەدەن و بۆیان نەکەن ئەوە ئازاریان دەدەن و تەنانەت دەیانڕفێنن و دەیانکوژن.

بەداخەوە هەموو ساڵێک ڕاپۆرتی زۆر لەم جۆرە کردەوانەی پەژاک و پەکەکە لە خاڵە سنووریەکان دەبیسترێت کە پێویستە بەرپرسان هەنگاوی ڕژد لە پێناو کۆنترۆڵ کردنی ئەم جۆرە کردارانە بگرنە پێش و هۆکار و زەمینەکانی ئازار و لێدانی هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچە سنووریەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزێنن.

اعتراف پژاک به اخاذی از اهالی مناطق مرزی کردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک