تەڤلی بوون تا کوژران سێ مانگی پێ نەچوو

  • ۲ ساڵ پێش

جا لەماوەی سێ مانگدا چی فێر دەکەن کە دەیانەوێت ئامادەی شەڕ بن و کەمتر لە سێ مانگ گەنجیک وه‌ک سیروان له ماڵباتێک بە کوشت دا دەەن.

باوکی سیروان خێرئابادی لە پەیوەندی لەگەڵ پەیامنێر و هەڵبەت وێڕای گلەیی لە بەرپرسانی ئیران و ئێراق لەمەڕ بەدوادانەچوون بۆ ئەم پرسەی هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە وتی: سیروان کێشەی هەبوو لە گەڵ هاوسەرەکەی و بۆیە بڕیاری دا بڕوات بۆ تاران و ماوەیەک کە لەوێ بوو لەپڕێکدا ون بوو.

لەهەرکەس پرسیمان کە سیروان لەکوێیە بەڵام وڵامێکمان وەرنەگرت، لە کۆتاییدا بڕیارمان دا سەردانی بنکەی پۆلیس و نەخۆشخانە بکەین بەڵام لەوێش نەبوو، ڕێک سێ مانگ لە ڕۆشتنی تێپەڕ ببوو کە لەپڕێکدا لە یەکێک لەکەناڵەکانی پەکەکە و پەژاک ناوی وەک کوژراو خوێنرایەوە. هەموو ماڵبات وشک بووین قەت هزرمان نەدەکردەوە کە تەنانەت ببێتە ئەندامی وەها گرووپێک چوونکە لە ژیانی دا هیچ حەز و بڕوایەکی بە حزبایەتی نەبوو چ بگا بەوەی کە ڕۆژێک تەڤلی بێت و بکوژرێت ئەویش بەم خێراییە. ڕۆشتینە ئێراق بەڵام لەوێ وێڕای هەموو بێ ڕێزیەکان کە پێیان کردین وتیان چیتر نەێن بەدوای کۆڕەکەتان دا ئەو کوژراوە. هەرچەندە پێداگریمان کرد کە تەنانەت گۆڕەکەی پیشانمان بدەن ئەوەشیان نەکرد و وتیان ناکرێت. لێرە بڕۆن و نەگەڕن بەدوای سیروان دا.

من کالە مێرێکم چم لەدەست دێت؟ لەکوێ سکاڵا تۆمار بکەم؟ کۆڕەکەم لەناکاو ون بوو و لەئەنجام دا گرووپێکی ئەشکەوت نشین لە لووتکەی بێ شەرمیدا پێم دەڵێن کۆڕەکەت کوژراوە و هیچ وردەکاریەکیان پێ نەدام.

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و لێکەوتە زۆرەکانی بەردەوام کێشەی بۆ ماڵباتەکان و هەڵبەت کۆمەڵگا هێناوەتە کایەوە و ئەمە چارەسەر نابێت تا کاتێک کە ڕیشەی سەرەکی سەرهەڵدانی ئەم زیانە بناسرێتەوە و بن بڕ بکرێت کە ئەمە پێویستی بە ئیرادە و ویستی بەرپرسانی ئێران هەیە.

سرووشتییە کە ناوچە سنووری و پەرەنەسەندووەکان بەلەبەرچاوگرتنی کێشەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە لەسەر ژیانی خەڵکی ئەم ناوچانە، زیاتر لە شارەکان و ناوچەکانی دیکەی پێویستی بە سەرنجە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرانەوە.

از عضویت تا کشته شدن سه ماه بیشتر طول نکشید

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک