منداڵانی کورد لەناوچە سنووریەکان لە بەردەم هەڕەشەی ڕژدان

  • ۱ مانگ پێش

یەکێک لەو پرسە گرنگانە لەبارەی منداڵانەوە بەگشتی و منداڵانی کورد بەتایبەتی و لەوە تایبەت تر منداڵانی کوردی ئێرانی، ڕفاندن، لەخشتە بردن و بەکارهێنانیان وەک هێزی چەکدارە لە گرووپە ملیشیاکان دا.

لەبارەی منداڵانی کوردی ئێرانی، دەبێت بگوترێت بە لەبەرچاوگرتنی هەژاری گشتی و پەرەنەسەندوویی لەو ناوچانە و چالاکی گرووپە ملیشیاکان لەوڵاتانی وەک ئێراق و تورکیا کە دەڵێن بۆ بەدی هاتنی مافی کوردان شەڕ دەکەن، بوونە و دەبنە قوربانی.

زۆرێک لەم منداڵانە، هەڵخەڵەتاون و تەڤلیان بوون (بەڵێنی وەک هەناردن بۆ ئەورووپا بەمەبەستی خوێندن و ئیش) و یا دەرفێندرێن، بەڵام ئێستا ونن. بەپێی ئەوەی کە ئەم گرووپە چەکدارە کوردانە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دانی پێدادەنێت، ئەم منداڵ و گەنجە ئێرانیانە لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستان و سوریا و ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا کوژراون و تەرمەکەشیان هەرگیز ڕادەستی ماڵباتەکانیان نەکراوەتەوە. هەڵبەت ئەم شیمانەشە هەیە کە ئەم گرووپانە بۆ پێشگرتن لە بەدواداچوونی مافی ماڵباتەکان، هەواڵی مردنی ئەندامانی خوار تەمەن یاساییان بڵاو کردووتەوە. هەروەها حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حزبی دێمۆکراتی کوردستان، پەژاک (باڵی ئێرانی پەکەکە) سێ گرووپی گەورەی چەکدار و ملیشیان کە بۆ قەرەبوون کردنەوەی هێزی مرۆیی، کەڵک لەمنداڵانی ئێرانی وەک سەرباز و هێزی چەکدار وەردەگرێت و کنوانسیۆن و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشل دەکەن کە ئەوانیش لە ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیانی ئێرانی، دەورێکی گرنگ دەگێڕن.

بۆیە دەکرێت بگوترێت منداڵانی سەرباز و بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران وەک هێزی چەکداری لەلایەن گرووپە ملیشیا کوردەکان پێشلکاری گەورە و سیستماتیکی مافی مرۆڤە. ڕەوتی ئەم کردارە بەمجۆرەیە کە کەسانی سەر بە گرووپەکانی سەرەوە، لە ژێر ناوی تیمی چەند کەسی یا ئەوانەی وا نیشتەجێن لەناوچەکە، شار و گوندە سنووریەکان، باسی پەرەنەسەندوویی و نەبوونی ئیش و کار وهەژاری و دابەشکردنی ناگونجاوی داهات و بەرهێنانی گشتی و هەڵبەتە نەزانی منداڵان و گەنجان و لاوان، کەڵکی خراپ وەردەگرن و زەمینەی هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندن و گواستنەوەی هاوڵاتییە ئێرانییەکان بۆ بنکەکانی گرووپە لە سنووری ئێران و تورکیا و هەرێمی کوردستان دەڕەخسێێنن.

ئەم گرووپە ملیشیا سەربازیانە، لەڕێگای دائینی بەڵێنی ئیش و پێداویستی گونجاوی ژیان، و تەنانەت شیمانەی هەناردن بۆ ئەورووپا بەمەبەستی ئیش و درێژەدان بە خوێندن، گەنجان و لاوان هەڵدەخەڵەتێنن و بە شێوەی قاچاخ لەوڵات دەیانبەنە دەرەوە. لەم نێوەندەدا، منداڵان بەتایبەت لەلایەن ئەم گرووپەوە دەرفێندرێن.

پرسی گرنگ لەمبارەوە، جگە لە پێشلکاری کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی لەمەڕ قەدەخەی بەکارهێنانی کەسانی خوار 18 ساڵ لە گرووپە چەکداریەکان، ڕادەست نەکردنەوەی تەرمی ئەم هاوڵاتییە ئێرانییانە بە ماڵباتەکانیان. پەکەکە و پەژاک و حزبی دێمۆکرات و گرووپە چەکدارە ملیشیاکانی دیکەی کورد، وێڕای ناکۆکی ڕامیاری، ئایدیۆلۆژیک، دارایی و … لەگەڵ یەکتر، لە دابینکردنی هێزی مرۆیی لەکەسانی خواری تەمەن 18 ساڵ وەک یەکن. بەڵام دوای کوژرانیان (لەشەڕەکان و ڕێک کردنەوەی حسێبە ناوخوییەکان یا بە هۆی نەخۆشی و داکەوتن لە شاخەوە) تەرمی ئەم گەنجانە ڕادەستی ماڵباتەکانیان ناکرێتەوە و بەمجۆرە تووشی تاوانی ون کردنی زۆرەملێش دەبن. هەروەها پەکەکە و پەژاک و … هەواڵی کوژرانی ئەندامە ئێرانییەکانیان چەند مانگ دێرتر ڕادەگەینن. لەم حاڵەتەدا دیار نییە ئەو کەسە بە هۆی هێرشەکانی تورکیا کوژراوە یا بە هۆی نەخۆشی وەک کۆڕۆنا و یا پێکدادانی ناوخۆیی. ئارمانجی پەکەکە لەم کردارە تەنانەت لەوانەیە بێ هیوا کردنی ماڵباتەکان لە گەڕانەوەیان بێت.

درەنگ خستن لە ڕاگەیاندنی دۆخی ئەندامانی پەکەکە بەتایبەت لەبارەی ئەوەی کە ئایا زیندوون یا نا دەکرێت بەشێک لە بەڵگە بێت بۆ ون کردنی زۆرەملێ. بابەتێک کە لەساڵی 2006 تا ئێستا وەک تاوانی نێودەوڵەتی ناسێندراوە و جەختی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەتایبەت ئەنجوومەنی مافی مرۆڤیشی لەسەر، بەجۆرێک کە گرنگی ئەم بابەتە لە بەڵگە جیاوازەکان لەوانە کنوانسیۆنی پاڵپشتی لە هەموو کەسەکان لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ، ڕەنگدانەوەی هەیە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ، تەنانەت لەژێر هەندێک مەرج دا ئەمەیان وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی ناودێر کردووە.

دیاردەی ون کردنی زۆرەملێ تاکەکان وەک تاوانێکە لەدژی مرۆڤایەتی، یەکێک لە بابەتەکانی پێشلکاری مافی مرۆڤ و دەستدرێژی بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤە کە لەهەندێک لە ناوچە و وڵاتەکان دا بە بەربڵاوی دەکرێت. ئەم دیاردە ڕەوتێکی پێشکەوتوو و تێکەڵاوە لە چەندین پێشلکاری ڕژدی مافی مرۆڤ وەک مافی پێشگرتن لە گۆڕەوشار، مافی ئازدی و ئاسایشی تاکەکەسی و مافی ناسین وەک کەسێک لەبەرانبەر یاسا، مافی پێداچوونەوە بە سکاڵاکەی، مافی ژیان، مافی پشتیوانی لە ژیانی ماڵباتی، مافی بە ڕاست بینینی خۆ لەبەرانبەر کەسی دیکە و لەکاتی دەستبەسەر بوون دایە. گرنگترین بەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەوە کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو ئەو کەسەکانە لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ کە ساڵی 2006 پەسەند کراوە. بە لەبەرچاوگرتنی یاساکانی کنوانسیۆنی سەرەوە، تاوانی ون کردنی زۆرەملێ ناوەڕۆکێکی چەند ڕەهەندی هەیە. لەوانە تایبەتمەندی پێکهێنانی ناوەڕۆکی ئەم تاوانە دەکرێت ئاماژە بە : 1- ڕامیاری نەبوون؛ 2- نەبوونی ئیرادە؛ 3- تێکەڵ بوون؛ 4- بەردەوام بوون؛ بدرێت. پرسی بەردەوامی لەبارەی گرووپە چەکدارە کوردیەکانەوە زۆر گرنگە. ئەم تاوانە، هێشتاش درێژەی هەیە و منداڵان و کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ گرنگترین قوربانی ئەم تاوانەن.

هەروەک باس کرا ئەم کەسانە بەگشتی وەک منداڵی سەرباز تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن کە بۆ خۆی بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەمەڕ تاوانی نێودەوڵەتی و بەڵگەی ڕوونی پێشلکاری مافی مرۆڤە. بەڵام پرسی گرنگتر لەبارەیانەوە ئەوەیە کە وەرگرتنی زانیاری لە دۆخیان بۆ ماڵباتەکانیان نەکراوە و تەنانەت دوای کوژرانیش هیچ زانیاریەک بە  ماڵباتەکان نادرێت؛ بەجۆرێک کە هەواڵی کوژران دوای یەک تا پێنج ساڵ ڕادەگەیندرێت. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە ماڵباتەکان لەمەڕ مردنی ئازیزانیان تووشی دوودڵی بن. بەتایبەت لەئێستادا کە هەواڵی زۆر لەبارەی تەشەنەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە کەمپەکانی پەکەکە دەبیسترێت و ئەمە نیگەرانییەکانی زۆرتر کردووتە و گۆمانی ئەوەی هێناوەتە کایەوە کە ئەم کەسانە بە هۆی کۆڕۆناوە مردبێتن و پەکەکە بە درۆ دەیانخاتە نێو پرۆژەی کوژراوەکانییەوە.

لەبارەی قەدەخەی بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە نێو گرووپە چەکدارە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان دەبێت جەخت بکرێتەوە کە لەڕوانگەی کنوانسیۆنی مافی منداڵ، مەبەست کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵە. بۆیە دەبێت بگوترێت ئەم گرووپانە لەڕێگای بەکارهێنانی ئەم کەسانەوە کنوانسیۆنەکە پێشل دەکەن.

بە پێی مادی 38ی ئەم کنوانسیۆنە، “ئەو وڵاتانەی کە واژۆیان کردووە پەسەندیان کردووە کە ڕیز لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆڤ دۆستانیەکان لەکاتی شەڕە چەکداریەکان کە پەیوەندی بە منداڵانەوە هەیە، بگرن و وڵاتانی ئەندام هەرجۆرە هەنگاوێکی کرداری بۆ گەرەنتی کردنی ئەوەی کە کەسانی خوار 115 ساڵ لە شەڕی ڕاستەوخۆ دا بەشداری نەکەن، ئەم یاسایە دەپەژرێنن. هەروەها وڵاتانی واژۆکەری ئەم کنوانسیۆنە کەسانی خوار تەمەن 15 ساڵ دانامەزرێنن. ئەم وڵاتانە بۆ دامەزراندنی کەسانی سەرووی 15 و خوار 18 ساڵ، سەرەتا گەورەکان دادەمەزرێنن. وڵاتەکان بە پێی ئەو بەڵێنەی داویانە بەرپرسیارن لەمەڕ یاسا نێودەوڵەتییەکان و مرۆڤ دۆستانییەکان لەپێناو پاڵپشتی لەکەسانی سڤیل لەکاتی شەڕە چەکداریەکان، بۆ ئەوەی هەموو هەنگاوێک بنێن بۆ گارەنتی کردنی پاڵپشتی و ئاگادار بوون لە منداڵانێک کە بەرکەوتەی دەرئەنجامەکانی شەڕن و ئەمە بە کردار ئەنجام بدەن.

لەپێناو پەرەسەندنی بەڵگەکانی چەمکی منداڵ سەرباز، مادەی 4، پرۆتۆکلی خۆڕسکی بەشداری منداڵان لە شەڕە دوژمنایەتییەکان، گرێدراوی ئەم کنوانسیۆنە داوا لەلایەکانی شەڕ دەکات کە ڕێگا بە کەسانی خوار 18 ساڵ نەدات کە لەشەڕ دا بەشداری بکەن. لەبەرانبەردا، سەرباز گرتنی زۆرەملێ لەبارەی منداڵانیش قەدەخە کراوە.

بە پێی مادەی 26 و بڕگەی 2 لە مادەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆم “سەرباز گرتن یا ناونووسی لەکەسانی خوار تەمەن 15 ساڵ بۆ بەشداری کردن لە پێکدادانەکان قەدەخەیە و وەک تاوانی شەڕ ناودێڕ دەکرێت.” گرنگایەتی بابەتی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە شەڕە چەکداریەکان دا تا ئەو ئاستەیە کە دیوانی سزادانی ناودەوڵەتی، یەکەمین دەنگی خۆی لە 14ی ئاداری 2012 تایبەت کرد بەم بابەتە. دیوانەکە لەو دەنگەدا، تۆماس لۆبانگا (فەرماندەی ملیشیاکانی کنگۆ)ی بە تۆمەتی سەرباز گرتنی خوار تەمەن 15 ساڵ لە نێوان سێپتەمبەری 2002 تا ژوەنی 2003 سەرکۆنە و سزا دا و بە پێی بڕگەی 2ی مادەی 74ی دسنیشان کردنی سزاکان، دوخرا بۆ دانیشتنێکی تایبەت. شایانی باسە کەدادگای تایبەتی سیرێئالئۆنیش تەنیا لەمەودای یەک مانگ دوای دەکردنی سزای دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی، لە بەرواری 16ی نیسانی 2012 دەنگی لەبارەی ئەم بابەتەوە دەرکرد. جگە لە پەیڕەوی ناوخۆیی دادگای تایبەتی سیرێئالئۆنیش بابەتی منداڵانی سەربازی خستبووە بەر لێکدانەوە و بەتاوان ناسین.

ئەمانە پیشان دەدەن کە پرسی منداڵانی سەرباز، لە مافی نێودەوڵەتی و مرۆڤ دۆستانە و سزا دان دا زۆر گرنگە. هەروەها وردە وردە، دەوڵەتەکان کە سوپای پسپۆڕیان هەیە خۆیان دوور گرت لە بەکارهێنانی منداڵان. چوونکە زانیان کە ڕەهەندەکانی مافزانی هەیە لەناوخۆ و لەدەرەوە. بەڵام ئەم ڕەوتە تاڵە، هێشتاش لە نێو گرووپە چەکدار نادەوڵەتییەکان کە بەگشتیش ناوەڕۆکی ملیشیایان هەیە، درێژەی هەیە. گرووپە چەکدارە کوردیەکانیش درێژە بەمە دەدەن. پەکەکە و باڵەکانی و گرووپە چەکدارەکان لەناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە بڕوای خۆیان و بەڵگە و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەوانە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرجار منداڵانی بەکار هێناوە و لەم ڕێڕەوەدا زۆرێک لە منداڵان و گەنجانی کورد گیانیان بەخت کردووە. ئەم کردارە لەڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە، ڕەت کراوەیە.

کودکان کرد مناطق مرزی در معرض تهدید جدی هستند

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .