گرووپە ملیشیاکان و دابینکردنی داراییەکانیان

  • ۱ مانگ پێش

گرووپە ملیشیا و جیایی خوازەکان بۆ ئەنجام و بەدواداچوونی کردەوەکانیان، جگە لە هێزی مرۆڤی، پێویستیان بە کەرەستە و پارەش هەیە.

گەر دابینکردنی هێزی مرۆیی، لەڕێگای ئایدیۆلۆژی توندڕەوانە، فریو، مرۆڤ ڕفاندن و بەکارهێنانی وەک سەرباز ئەنجام بدرێت، دابین کردنی دارایی بە شێوازەکانی دیکە دەکرێت. لەڕاستیدا هاوتەریب لەگەڵ دژواربوونی وەرگرتنی پارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و وەرگرتنی پاڵپشتی ئاشکرای دەوڵەتی، لەلایەن گرووپە ملیشیاکان و دابینکردنی داراییان، شێوازی لادانی یاساکانیش ئاپدێت دەبێتەوە. واتە، چوونکە لە هەموو وڵاتانانی جیهان و بە پێی هەموو سیستمەکانی مافی ناوخۆیی و یاسا و کنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەت و تاکەکەان دەبێت خۆیان دوور بگرن لە دابینکردنی دارایی تێرۆریزم و یارمەتی دارایی بە گرووپە چەکدارە نایاساییەکان، گرووپە تێرۆریستییەکان لەڕێگا جیاوازەکانەوە هەواڵ کۆکردنەوەی پارە و سەرچاوە داراییەکان بە کرداری نایاسایی و تێرۆریستی دەدەن.

گرووپە تێرۆریستییەکان ئەوڕۆکە زۆرتر سەرچاوەی دارایی خۆیان لە ناوچەکانی ژێر دزە و دەسەڵاتیان، بازرگانی و ئەنجام دانی تاوانی ڕێکخستن کراو دابین دەکەن. واتە دەکرێت بگوترێت ئەوڕۆکە جیهان ڕووبەڕووی ئابووری تێرۆریزم بۆتەوە. هەروەها دەبێت جەخت بکرێتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی یاسایی گرووپە چەکدارەکان (لەژێر ناوی گشتی وەک خێر و یارمەتی بۆ ناوچە شەڕ لێکراوەکان) سنوورێکی باریک لەنێوان ڕاکێشانی یارمەتییەکانی خەڵک و وەورگرتنی پارە یا کۆکردنەوەی پارە و دارایی بۆ ئەوەی بیدەن بە تێررۆیست یا ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەکرێت لەڕێگای یاسایی و یارمەتی خەڵکەوە ئەنجام بدرێت. لەڕاستیدا، خاڵی جیاواز لەنێوان ئەم دوو شێوازە، ئەو شوێنەیە کە داراییەکەی بۆ دەڕوات نە ئەو شوێنەی کە لێیەوە هاتووە.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەنجام کردەوە تێرۆریستییەکان تێچوونی زۆری هەیە، گرووپە تێرۆریستیەکان بە شێوازی جیاواز هەندێک سەرچاوە بۆ دابینکردنی تێچووەکان پێش بینی دەکەن. ئەم سەرچاوە لەچەند ڕێگای گشتییەوە کۆ دەکرێنوە کە بریتین لە: پاڵپشتی دەوڵەتەکان، چالاکی نایاسایی،م چالاکی یاسایی، یارمەتی خێرخوازان و خۆڕسکان و یارمەتییەکانی دەرەوەی بازنەی دەوڵەت.

بەم پێشەکییە کورتەوە ئێستا دەکرێت خوێندنەوەیەک بۆ ئەم دەقە کورتە بکرێت، واتە ئاماژە بە گرووپە ملیشیا سەربازییە کوردیەکان کە باسی بەدی هاتنی مافی کوردان دەکەن، بکرێت. ئەم گرووپە چەکدارانە وەک پەکەکە، پەژاک کە لەنێو پێرستی گرووپە تێرۆریستیەکانی زۆرێک لە وڵاتان (ئەمریکا، تورکیا، ئێران و… ) و دەزگا نێودەوڵەتییەکان وەک یەکێتی ئەورووپادان، یەکێک لە باشترین سەرچاوە و بابەتەکانە بۆ خوێندنەوەیەک لەبارەی دابینکردنی داراییەکانی تێرۆریزم.

بەکورتی، دەکرێت بگوترێت باجگرتن (لەکۆڵبەران، چالاکانی ئابووری و کارگەکانی بەرهەمهێنان، پێشەسازی خۆجێی لە سنوورەکان)، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادە سڕکەرەکان، چالاکی لەژێر ناوەی خێرخوازی و بڵاوکردنەوە و کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان و ئەوەی کە ئەم گرووپانە سەرانەی شۆڕشگێڕی (وەرگرتنی پارە بە هەڕەشە و زۆر) ناوی لێدەنێن و لە ئەنجامدا مرۆڤ ڕفاندن، گرنگترین سەرچاوەی دارایی پەکەکەیە.

لەبارەی باجگرتن، دەبێت بگوترێت دابین کردنی دارایی چالاکی گرووپە ملیشیا سەربازیەکان لە ڕێگای باجگرتن، یەکێک لە ڕێبازە باوەکانی ئەم گرووپەیە. دژوارترین شێوازی دابینکردنی دارایی وەک پاڵپشتی دەوڵەتەکان و دزینی پارە، گرووپە ملیشیاکان بەرەو باجگرتن هان دەدات.

لەبارەی پشتیوانی دەوڵەتەکان لە پەکەکە، دەبێت بگوترێت هەرچەند سەلماندنی ئەمە دژوارە و لە ئێستادا، زۆرێک لە دەوڵەتەکان بە ڕەچاوکردنی هەندێک خاڵ بۆ ئاشكرا نەبوون، پاڵپشتی دەکەن، لە دەیەی 80 ، 90 بە پێی قسەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، یۆنان، لەوانەیە یەکێک لە گرنگترین دەوڵەتەکان بووبێت کە یارمەتی پەکەکەی دابێت. گرووپە چەپ و کمۆنیستییەکان کە بەکاریگەری سۆڤیەت لەوڵاتانی ئەورووپاییش یەکێکی دیکە لە پشتیوانەکانی پەکەکە بوون. لەبارەی چالاکی بە ڕواڵەت یاسایی وەک کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان، خێرخوازی و وەشان، دەبێت بگوترێت لەمبارەوە پەکەکە لە ئەورووپا و ئەڵمان زۆر چالاکە و پارە لە سەدان هەزار کوردی دانیشتووی ئەورووپا کۆ دەکاتەوە. چالاکییە داراییەکانی پەکەکە بە تایبەت لە ئەورووپا بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە لەڕێگای بەڕێوەبردنی دارایی لەوانە پێکهێنانی ڕێکخستنەکان بەناوی جیاواز و خوازراوەوە، خەریکی سپیکردنەوەی پارەیە. بەکارهێنانی ڕێکخراوە جیاوازە نادەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی میدیایی، زەمینە بۆ پەکەکە دەڕەخسێنێت تا لە چالاکی سپی کردنەوەی پارە بەشداری بکات.

لەبارەی چالاکییە نایاساییەکان، وەک دابەشکردن و بەرهەمهێنانی مادە سڕکەرەکان، دەبێت بگوترێت پەکەکە سەرچاوەی دارایی جۆراوجۆری هەیە. لەوانە، گرنگترینیان بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادە سڕکەرەکانە. ئەم ڕێکخراوە لە بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان لە ئاست جیهان دا چالاکە. ئەم گرووپە لە ئەفغانستان تا ئەورووپا سەرقاڵی ئەم ئیشەیە. سەرچاوەی دووەم و گرنگی دارایی پەکەکە بوونی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئەورووپا، پەکەکە پارە لە بازرگانان و چالاکانی ئابووری و کرێکارتان و هەموو کوردانی دانیشتووی ئەورووپا لە ڕێگای هەڕەشە و زۆرە وەردەگرێت.

کۆی ئەم ڕێبازانە بۆتە هۆی دابینکردنی دارایی پەکەکە و هەڵبەت درێژەدان بە کردەوە تاوانباریەکانی ئەم گرووپە. هەرچەند کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەڕێگای پەسەندکردنی یاسا و دژوارتر بوونی گەماروەکان لەدژی گرووپە تێرۆریستیەکان هەوڵی داوە ئەم دابینکردنە دارایی ڕابگرێت، بەڵام بە هۆی بەرژەوەندی دەوڵەتەکان لەمەڕ زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی دەوڵەتە ڕکابەرەکان، تەنانەت بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشیش نەیتوانیوە پێش لە دابینکرندی دارایی تێرۆریزم لەڕێگا جیاوازکانەوە بگرێت. بۆ نموونە وێڕای پاڵپشتی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی 2642 ی ساڵی 2019 لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم، هێشتاش گرووپە تێرۆریستیەکان چالاکان، بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، دەوڵەتەکان دەبێت بە هەر کەرەستەیەک، ئەو پارەیە کە بەشێوازی ڕاستەوخۆ کۆ دەکرێتەوە بۆ ئەنجام دانی کرداری تێرۆریستی، یا ئەوەی کە دەزانن کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێندرێت، چاودێری بکەن و سزای بدەن. ئەم بڕیارنامە داوا لە هەموو دەوڵەتەکان دەکات تا دڵنیا بن کە یاسا و ڕێسای ناوخۆیی لەئاست پێویست ڕژدی لەبەرەنگاربوونەوەی سەرچاوە داراییەکان یا ئابووریەکان و خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیداری ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بۆ کەڵک وەرگرتنی ڕێکخراوە تێرۆیستیەکان بەمەبەستی هەر ئارمانجێک لەوانە، پەروەردە و سەفەر تەنانەت گەر پەیوەندی بە کردەوەی تێرۆریستی دیارکراوەوە نەبێت، پیشان دەدات. {1}

بەڵام چونکە جێبەجێ کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندی بە بەرژەوەندی بەرزی دەوڵەتەکانەوە هەیە، دابینکردنی دارایی تێرۆریزم هێشتاش درێژەی هەیە. لەبارەی پەکەکەوە دەبێت بگوترێت کە باڵەکانی لە سوریا و ئێران چونکە هەندێکجار بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوایی دەجووڵێنەوە و گورز لە بەرژەوەندی دوژمنانی ڕۆژئاوا دەوەشێنن، لە پێرستی گرووپە تێرۆریستیەکان دەهێنرێنە دەرەوە. واتە ئەمریکا پەکەکەی لە نێو لستی تێرۆریستی داناوە بەڵام باڵە سوریەکەی کە هاوکاری نێزیکی لەگەڵ هەیە، پڕچەکی دەکات. ئەمە واتە بەرژەوەندی ڕامیاری و لەسەرەوە دانانی و زاڵکردنی بەسەر بابەتی ماف و یاسا نێودەوڵەتییەکان، کە بۆتە هۆی درێژەپێدانی چالاکی گرووپە تێرۆریستیەکان.

عەلی فەرەهمەند

[۱]. https://www.un.org/press/en/2019/sc13754.doc.htm

گروه‌های شبه نظامی و تامین منابع مالی آنها

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .