پەکەکە: بارزانی بۆ تورکیا جادە دروست دەکات

  • ۲ ساڵ پێش

پەکەکە: بارزانی بۆ سوپای تورکیا لە زاپ جادە دروست دەکات/ ئاگاداری لەمەڕ شیمانەی داگیرسانی شەڕ لە نێو کوردان دا

پەکەکە دەڵێت ئەو جادەیە کە لەلایەن پارتی (بارزانی) لەناوچەی زاپ لێدەدرێت، خزمەتی ئامانجە چەکداریەکانی تورکیا دەکات و داوای لە پارتی کرد کە ڕایگرێت.

دوای بڵاو بوونەوەی وێنە و هەواڵی لێدانی جادەیەک لە ناوچەی زاپ، گرووپی پەکەکە، پارتی (بارزانی) تاوانبار کرد بەوەی کە جادەکە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە لێدراوە و بۆ یارمەتی داینی سەربازانی تورکیایە لە شەڕ لە دژی پەکەکە.

پەکەکە لەڕێگای بڵاوکراوەیەک وتی لەبەر ئەوەی کە دەسەڵاتی تورکیا نەیتوانیوە لە شەڕ لەدژی پەکەکە بگاتە ئامانجەکانی خۆی و ناوچەکان داگیر بکات، پارتی لەڕێگای لێدانی جادە لەم ناوچانە، یارمەتی تورکیا دەدات.

لەم بڵاوکراوەدا کە دەزگای میدیایی پەکەکە بڵاوی کردووتەوە هاتووە: “ئێستا کە شەڕ لەنێوان ئێمە و تورکیا لە هێڵی نێوان گری هەکاری، گری ئامێدی و سێگر گەیشتۆتە قۆناخی هەستیار، بەیانی ڕۆژی 27ی ئووت (ڕۆژی ڕابردوو) لەنێوان ئەم هێڵەدا هێزەکانی پارتی بە ئۆتۆمبێلەکانی ڕێگا و بان دەستیان بە لێدانی جادە کرد. ئێمە دەزانین کە ئارمانج لە لێدانی ئەم جادەیە چییە کە هەوڵ دەدەن لەڕێگای هەناردنی دەبابە و ئۆتۆمبێلی زرێ پۆش، سوپای تورکیا لە ئابڵوقەدران لە ئەشکەوتی بریندران و وەرخلێ ڕزگار بکەن.

لە درێژەدا هاتووە: “داخوازی ئێمە لە سەرکردایەتی پارتی (بارزانی) ئەوەیە کە ئەم جادەی ڕاگرێت کە لەخزمەتی دوژمنان دایە. داخوازی ئێمە لە هەموو هێزە کوردستانییەکان ئەوەیە کە بۆ پێشگرتن لە لێدانی ئەم جادەیە بە ئەرکی و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن.”

پەکەکە لەم بەیانەدا لەمەڕ شیمانەی ڕوودانی شەڕێک لەنێو کوردان دا لە ئەنجامی کردەوەکانی پارتی، ئاگاداری داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک