عەلی دوای شکستی سۆزدار، ژیانی کاول بوو

  • ۲ ساڵ پێش

عەلی نەورۆزی ئەوینداری کچە پووری بوو بەڵام کە وڵامی نەرێنی بیست بەتەواوەتی ژیانی وەلاوە ناو و کاول بوو.

عەلی خوێندکاری بلیمەت و ئارام بوو بەداخەوە ماڵباتی و ئایندەی ڕوونی دوای ون بوون وەلاوە نا.

هێشتاش ماڵباتی نازانن چۆن پەژاکی ناسیوە، چوونکە تا ئێستا لێیان نەبیستووە کە هیچ قسە و باسێک لەو بارەوە بکات یا حەزی لێیان بێت.

تەنیا دڵخۆشی عەلی قسە و باس و خوێندن و زانکۆ بوو، بەڵام ئەو ئەوینە بێ ئەنجامە، ڕێڕەوی ژیانی بەتەواوەتی گۆڕی.

ماڵباتی عەلی لە زەمین و ئاسمان بەدوایدا گەڕان بەڵام نەیاندۆزیەوە، هیچ کات بیریان لەوە نەدەکردەوە کە تەڤلی پەژاک بێت تا بڕۆن و لەوێ بەدوایدا بگەڕێن.

بۆیە نێزیکی دوو ساڵ چاوەڕوان بوون کە لەپڕێکدا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و توانیبووی هەڵبێت، بەڵام بەداخەوە پەژاک ئەو هیوایە کە نوێ گەڕابووەوە بۆ ماڵەوە دووبارە لێیانی ستاندەوە.

یەکێک لە ڕێبازە سەقامگیرەکانی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک کە دوای یەک یا چەند ساڵ لەکوژرانی مندالان، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکەنەوە کە منداڵەکانیان کوژراون و زۆر جاریش شوێنی ناشتنەکەیان پێ نیشان نادەن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵىاتەکان، پەژاک گۆشاریان بۆ دێنێت کە بۆ لەگەڵ میدیاکان لەبارەی منداڵەکانیانەوە قسەیان کردووە، تا بەڵکوو بتوانێت لە سێبەری بێدەنگی میدیایی، هەر بەو پێشلکاریەی مافی هاوڵاتیانی درێژە بدات.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان، و لاوان و منداڵانی کورد و چەکدار کردنیان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەست و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە وەک تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەمانە دابنرێت کە باس لە پارێزوانی کردنی مافی کوردانەوە دەکەن.

ماوەیەکی کورت لە گەڕانەوەی تێپەڕ نەببوو کە دووبارە ون بوو بەڵام ئەمجارە دەیانزانی لەکوێ بەدوایدا بگەڕێن، بۆیە باو و دایکی ڕۆشتن بۆ ئێراق کە بیبینن و هەوڵیان دا بیگەڕێننەوە.

کاتێک کە گەیشتنە ئەوێ ئەندامانی پەژاک بە بێشەرمی گاڵتەیان پێکردن کە: بەڵێ ئەوە ئێمە بووین کە عەلیمان لەگەڵ خۆمان برد و ڕێگایان نەدا کە بیبینن.

ئێستاش دوای چەند ساڵ چاوەڕوانی و لە نێوان هەموو ئەو چاوەڕوانیانە، دایکیان جەڵتە لێی دا و مرد جا کێ توانای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم گرووپە هەیە؟

کێ وڵامدەروەی خەمی ئەم ماڵباتەیە؟ دایکێک کە گڵۆپی ماڵ بوو کوژایەوە و برایەک کە هیوای ماڵبات بوو لەناو چوو.

علی پس از شکست عاطفی،مسیر زندگی‌اش را تباه کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک